١٨\٩\٢٠١٢
ده‌رمان و
خۆراکی به‌سه‌رچوو، هەڵمەتی ده‌سه‌ڵات بۆ
داخستنی چێشتخانه‌کان!

نوری به‌شیر
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
پارتیدا ده‌گوزه‌رێت وڕۆژانه گوێبیستی ده‌بین، هه‌ر له‌ناو بازاڕه‌که‌یه‌وه
تا قسه‌وباسی نێو خێزانه‌کان و
قوتابخانه و زانکۆکان و
تا لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه و گۆڤار
و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ
و سایته‌کانه‌وه، هه‌ر ته‌نیا کوشتار
و تیرۆر و
بێڕێزیی نییە به ژنان، هه‌ر سه‌رکوتی
ئازادیی سیاسی و
دزینی ڕۆژنامه‌نووس و
خه‌ڵکی ئازادیخواز و ناڕازی
نییە، هه‌ر به
تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا
نییە له لایه‌ن
حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و
سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ته‌نیا لێدانی په‌یامنێر
و ڕێگری له‌به‌رده‌م ڕێکخراوبونی کرێکاران و سه‌رکوتی ئازادی
سیاسی و کێشه‌کانی قوتابیان و
لاوان نییە، به‌ڵکو هاوکات تایتڵی
ڕۆژانه‌ی ڕۆژنامه و قسه‌ی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌کان،
باسه له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجێکی ناله‌بار و
خراپی باری کۆمه‌ڵگا و زینده‌گی هاوڵاتیان.
له‌م نێوه‌شدا باسی خراپی ده‌رمان و خۆراکی
به‌سه‌رچوو، پانتاییه‌کی فراوانی بۆ په‌یدابووه. حاڵه‌ته‌که به‌و
ئاسته گه‌یشتووه که‌هه‌فته نییه هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی چه‌ندین
ته‌ن له‌خوارکو ده‌رمانی به‌سه‌رچوو نه‌بیسترێ. وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵاتدارن
به‌م ڕه‌وشه ده‌ستبردنه بۆ داخستنی چه‌ندین چێشتخانه‌و کۆگای ده‌رمان
وبه‌گه‌ڕ خستنی تیمه‌کانی ئه‌منیه‌تی خوارکی
و ته‌ندروستی، پارێزگا‌و قایمقامیه‌تی شار‌و شارۆچکه‌کان، گوایه ئه‌مه
ڕیگای به‌رگرتنه به‌م دیارده‌یه وده‌توانێ دۆخه‌که کۆنترۆڵ بکا!. ئه‌مه
له‌کاتێکدایه که‌هاوکاتی ئه‌م حه‌مله‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات، هه‌زاران ته‌ن
له‌خۆراکو ده‌رمانی جۆراوجۆر، که‌خراپترین و بێکه‌ڵکترین چۆنایه‌تیان
هه‌یه له‌بازاڕه‌کاندا بڵاوکراونه‌ته‌وه‌و ڕۆژانه‌ش هه‌زاران ته‌ن له‌م
جۆره مه‌وادانه له‌ئێرانو تورکیا وچینه‌وه ده‌هێنرێته ناو
کوردستانه‌وه وبه‌خه‌ڵک ده‌فرۆشرێ، که‌باجی هه‌موو ئه‌م مه‌وادانه
ده‌بێ خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، به‌ته‌حه‌مولکردنی چه‌ندین نه‌خۆشی
وئالوده‌بوون به‌ڤایرۆس وبه‌کتریاو داخورانی ئه‌ندامانی جسته‌یان بیده‌ن.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئه‌م فه‌وزایه‌و ئه‌م گرفته چییه وئایا داخستنی چه‌ند
چێشتخانه و کۆگای ده‌رمان ده‌توانێ ڕه‌وشه‌که چاره‌سه‌ر کات؟
دیارده‌ی خستنه بازاڕه‌وه‌ی مه‌وادی خۆراکی و ده‌رمان و
جلوبه‌رگی هه‌رزان به کواڵیتی نزمه‌وه،
دیارده‌یه‌که له ئاستی دنیادا وجودی هه‌یه،
ته‌نانه‌ت له‌وڵاتانێکی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داری وه‌ک ئه‌مریکاو ئه‌وروپا.
بوونی ئه‌م مه‌وادانه له‌بازاڕدا، میکانیزمێکه بۆ ڕاگرتنی سه‌تحی
ژیان وبژێوی کرێکاران و خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌ت ودورخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
له‌پشێوی وناڕه‌زایه‌تیه‌کان. کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری که‌له‌سه‌ر بنه‌مای
موڵکیه‌تی تایپه‌تی و قازانجی سه‌رمایه دامه‌زراوه، میکانیزمی له‌خواره‌وه
ڕاگرتن وهه‌رزان هێشتنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی کرێکاران و خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌ت
میکانیزمێکه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سودی زیاتر. له‌م ڕێچکه‌یه‌شدا سپاردنی
کاڵا پێویسته‌کان بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان سپێردراوه به‌مونافه‌سه‌ی
بازاڕ‌و کڕین وفرۆشتنی مه‌واده خۆرکیو بژێویه‌کانی ڕۆژانه‌وه وله‌م
نێوه‌شدا سه‌رمایه‌ی بازرگانی له‌هێنانو بردنی ئه‌م کاڵایانه‌دا ڕۆڵده‌گێڕێ
تا به‌هه‌رزانترین وپڕقازنجترین ڕێژه، ئاستی بژێوی چینی کرێکار‌و خه‌ڵکی
که‌مده‌رامه‌ت دابین بکات. ئه‌م به‌شه‌ش له‌هاوڵاتیان، به‌هۆی که‌می ده‌رامه‌ته‌وه
ناچارن به‌دوای کاڵای خۆراکیو ده‌رمانیو پۆشاکی هه‌رزانه‌وه بن به‌بێ
ئه‌وه‌ی گوێ به‌چۆنایه‌تیان بده‌ن. ئه‌مه بنه‌مای بازاڕی کاڵای هه‌رزانی
دروستکردووه وده‌ستی بازرگانانی له‌هه‌روڵاتێکدا ئاوه‌ڵاکردووه تابه‌دوای
ئه‌مجۆره کاڵایانه‌وه، له‌مسه‌ری دونیا بۆئه‌وسه‌ری له‌گه‌ڕدابێت. به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌وڵه‌ت ده‌خاڵه‌تی له‌م سیسته‌مدا هه‌یه وئاستێک
له‌سه‌رپه‌رشتی وکۆنترۆڵی له‌ڕیگای سیسته‌می" نیزام
و چۆنایه‌تی کاڵا"کانه‌وه به‌ناوی "ئه‌منیه‌تی خۆراکی وده‌رمانی"
به‌ده‌سته‌وه گرتووه، تالانیکه‌م سنورێک بۆ بازاڕی قاچاغچێتی وهێنانی
مه‌وادێک که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی مواسه‌فاتی ده‌وڵه‌تن دابنێ. به‌ڵام له‌کوردستان
که‌حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆیان بونه‌ته کۆمپانیای بازرگانی و
خۆیان ڕیگای قاچاغچێتی و بازرگانیان کردۆته مه‌یدانی قازانجپه‌رستیان،
سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگایان ژه‌هراوی کردووه به‌مه‌وادی ئێکسپایه‌رو
کواڵیتی خراپ. چاوگێڕانێک به‌و خوراکه‌ی که‌له"تۆڕی بایه‌عیه‌وه" ده‌درێت
به‌هاوڵاتیان به‌سه بۆ ڕاستی ئه‌م حوکمه‌ی ئێمه. هاوکات سپاردنی
بێسنوری مه‌وادی خۆراکیو ده‌رمان وجلوبه‌رگ به‌کۆمه‌ڵه کۆمپانیایه‌کی
تایبه‌ت، که‌به‌ئاشکراو نه‌هێنی، سه‌رانی ده‌سه‌ڵات تیا شه‌ریکن، هیچ
سنورێک بۆمونافه‌سه‌ی بازاڕ وسیسته‌می کۆنترۆڵ‌و جاودێری نه‌هێشتۆته‌وه.
به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌هێچ شوێنێک له‌دونیادا نییه، هێنده‌ی بازاڕه‌کانی
کوردستان، ده‌سه‌ڵات ڕه‌های نه‌کردبێ وبه‌رپرسیارێتی نه‌گرتبێته ئه‌ستۆ.
له‌مه‌ش زیاتر بازاڕه‌کانی کوردستان له‌باتی کۆنترۆڵکردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه،
به‌شێوه‌یه‌ک که‌لانی که‌م مه‌ترسیه‌کانی ژیانی هاوڵاتیانی له‌به‌چاوگرتبێت،
که‌چی بازار وبازرگانی دراوه‌ته ده‌ست کۆمه‌ڵێک باندو سه‌رمایه‌دارنێک
که‌نه‌ک هیچ ویژدانێکیان نییه، بگره، له‌هێنانی مه‌وادی خراپ‌دا دا‌هێنانی
وایان کردووه، که‌ده‌بێ تۆڕه‌کانی مافیا‌و بانده قاچاغچیه‌کانی دونیا
لێوه‌ی فێربن. ئه‌و شانخاڵی کردنه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات، به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگاو
به‌تایبه‌ت به‌خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، هێچ شتێک نیه ته‌نها زه‌هراوی
کردنی کۆمه‌ڵگا نه‌بێت، هێچ شتێک نیه جیاله‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و
حیزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌بازاڕدا ته‌نهاو ته‌نها پاره‌یان
ده‌وێت بۆ راگرتنی چینه‌که‌ی خۆیان له‌سه‌ر حسابی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگا.
له حاڵه‌تێکی
ئاوا‌شدا داخستن و پشکنینی چێشتخانه‌و
کۆگاکان، نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ڕێگایه‌ک بێت بۆ
به‌رگرتنو که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و
مه‌ترسیه‌کانی، به‌ڵکو بۆ فڕیدانی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌سه‌ڵاته بۆسه‌ر
شانی خاوه‌نانی ئه‌م چێشتخانه‌و کۆگایانه‌و به‌لارێدابردنی ڕێچکه‌ی
ناڕه‌زایه‌تیو توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر. بێگومان پشکنین‌و ئیجرائاتکردن له‌به‌رامبه‌ر
یاساکانی ته‌ندروستی وپاکوخاوێنی وبه‌دواداچوونی تیمه‌کانی ئه‌منیه‌تی
خۆراکیو ده‌رمانی وته‌نانه‌ت چاودێریکردنی بازاڕی هێنانو بردنی کاڵاکان،
ڕێگایه‌کی دروسته له‌ڕاستای به‌رگرتن به‌هێنانی مه‌وادی خراپ. به‌ڵام
ئه‌مه له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا واقعیه‌تی هه‌یه که‌حکومه‌تو ده‌سه‌ڵاتێک به‌ڕێوه‌ی
ببات، که‌له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌کانی پاراستنی ژیان وئه‌منیه‌تی زینده‌گی
هاوڵاتیان ڕاوه‌ستابێت ولانیکه‌م خۆی به‌به‌رپرسیار بزانێ له‌به‌رامبه‌ر
بازاڕی سه‌رمایه‌دارانو کارکردی قازانج په‌رستیان. له‌کوردستان که‌دوو
حیزبی ده‌سه‌ڵات هه‌موو جومگه‌کانی ئابوری‌و سیاسی‌و بازرگانی قۆرغکردووه
و بونه‌ته دوو کۆمپانیای زه‌به‌لاح ومونافیس، ده‌سه‌ڵاتێک که‌خۆی ئه‌منیه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیانی ژێر پێنابێت وڕۆژانه له‌ژێرسایه‌یدا، ده‌یانکه‌س
له‌ڕووداوه‌کانی ڕێگاوباندا بکوژرێنو ده‌یانی تر له‌سه‌ر ئازادی
بیروباوه‌ر وکاری میدیایی، بدرێنه‌دادگاو له‌زیندان بخرێن، ته‌نانه‌ت
ده‌یان ژن بکوژرێنو چه‌ندانی تریش له‌ماڵه‌کانیاندا به‌چه‌قۆسه‌ر
ببڕدرێن، .. ده‌توانێ چۆن له‌ڕێگای تیمه‌کانی پشکنینیه‌وه ژیانی خه‌ڵک
له‌مه‌وادی خۆراکی بپارێزێت؟. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌ده‌سه‌ڵات به‌مکاره‌ی
ته‌نهاوته‌نها به‌دوای ئه‌و ئامانجه‌وه‌یه که‌هۆکاری هاتنه ناوه‌وه‌ی
مه‌وادی خراپ وژه‌هراوی بۆ نێو بازاڕه‌کانی کوردستان بخاته‌وه سه‌رشانی
چێشتخانه‌و کۆگاکانه‌وه وخۆی له‌به‌رپرسیارێتی ده‌رکێشێ.
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ژیان و
فه‌زای کۆمه‌ڵایتیان پارێزراوبێت، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت به‌ڵاو موسیبه‌ته‌کانی
مه‌وادی ژه‌هراویو خۆراک و ده‌رمانی چۆنایه‌تی
خراپ وبه‌سه‌رچوو، له‌کۆڵ خۆیان که‌نه‌وه، ده‌بێ له‌پێشه‌وه حسابی
خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌مده‌سه‌ڵاته، یانی ئه‌م کاربه‌ده‌سته بازرگانانه‌ی
ئێستا که‌هه‌مووشتێکیان بۆخۆیان قۆرغکردووه، یه‌کلابکه‌نه‌وه. ده‌بێ
به‌خه‌باتی یه‌کگرتوانه وهاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری وپێکهێننای
شوراکان، کۆنترۆلێ کۆمه‌ڵگا وبازاڕه‌کان بکه‌وێته ده‌ستی نوێنه‌رانی
دڵسۆزی جه‌ماوه‌ره‌وه. مافی به‌هره‌مه‌ندبوونی ئینسان له‌ژیانێکی
ئاسوده‌و تێروته‌سه‌ل، مافی دابینکردنی ته‌ندروستیو بژێوی ستاندارد، هه‌قی
هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئه‌مڕۆی کوردستانه. له‌کوردستاندا، هێنده سه‌رمایه‌و
داهاتو پسپۆڕانی بواری به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا هه‌یه، که‌ده‌توانرێ به‌ستانداردێکی
سه‌رده‌میانه‌و به‌خۆڕایی هه‌موو پێداویسته‌یه بژێویه‌کان وسه‌لامه‌تی
ته‌ندروستی بۆسه‌رجه‌م هاوڵاتیان دابین بکرێ. مه‌رجی سه‌ره‌کی له‌م
ڕاستایه‌دا خه‌باته بۆ کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا‌و گێڕانه‌وه‌ی
موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگایه بۆده‌ستی نوینه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و
شوێنگرتنه‌وه‌یه‌تی به سیسته‌مێکی
ئازاد و یه‌کسان
و خۆشگوزه‌ران..
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|