٢١\٩\٢٠١٨
دەرۆزەیان بۆ
مەکەن، بەر دەرگاکانیان لێبگرن!

بەشدار عوسمان
کێ هەیە ئەو ئەلف و بێیە نەزانێت سەرەتاترین پرەنسیپەکانی حکومڕانیەتی
دابینکردنی دەرمانە بۆ نەخۆش ؟! ئەوە چ مەنتقێکە،چ بێ ویژدانیەکە، باز
بەسەر هۆکاری سەرەکی نەبوونی و خراپی کوالێتی دەرمان بدەیت و خەلک
بەقەدەر وکەسانێک و دەزگای خێرخوازی بسپێریت ؟! لەکاتێکدا لای هەمووان
رۆشنە کێن قاچاخچیان و بازرگانانی دەرمان و بەبێ رەزامەندی ئەوانیەک
حەبی ئەسپلینیش بەبێ ئەوان نایەتە ناو ئەو هەرێمە.
بەجدی ڕوو قایمیەکی زۆری دەوێت،خاوەنی دەزگاکەت سوڵحی عەشایەری بۆ
دەیان کوێر و پەککەوتە کردبێت کەبەهۆی دەرزی و دەرمانی خراپەوە بۆ هەتا
هەتایە بیناییان لەدەستدا و رووناکیان نەبینیەوە،ئەنجامدەرانیان
لەهەموو سزا و رێکارێکی یاسایی بەخشران،کەچی دەیان بەرنامەی تەلەفزیۆنی
لەسەر خراپی کوالیتی دەرمان بکەیت!
نا لۆژیکیە و ناچێتە عەقڵەوە خۆت بەبەدیل ئەو دەسەڵاتە بزانیت،کەچی
لەدەزگاکانتەوە کەمپین بۆ دەرۆزە و سەدەقە بکەیت بۆ نەخۆشەکان کە
سەرەتاترین کارێکی دەسەڵاتە ئەوەیە ئەو پێداویستیانە دابین بکات !
دەسەڵاتێک،حکومەتێک کە نەتوانێت پێداویستیە سەرەتاییەکانی وەک دەرمان و
پێداویستی پزیشکی دابین بکات،پێوسیتە کەمپەینی گەورەی لەبەرامبەر
بەرێبخرێت و بۆ نەمان نەک پینەکردنی بەشێک لەکونەکانی سەر جەستە
هیلاکەکەی،دەزگایەکی راگەیاندن کە لە دەم و قوتی مناڵان و نەخۆشان
دەگیرێتەوە و لە مسروفاتی دەزگاکە خەرج دەکریت،دەبێت شەرم دایبگرێت باس
لە خراپی و کەمی دەرمان بکات،بەشێک لە خەرجی دەزگاکەی دەتوانێت کێشەی
دەرمان لەم هەرێمە چارەسەربکات.
خەڵک بە قەدەر و کەمپەینی دەرۆزە و سەدەقە مەسپێرن،باشترین کارێک و
بەرزترین رێزێک بۆ نەخۆش و قوربانیەکان ئەوەیە،دەرگا لەو بەرپرسانە
بگرین هەمیشە دەیانەوێت خەڵک نەخۆش بێت،دەیانەوێت بەشی هەرە زۆریشمان
لەنەبوونی دەرمان بمرین و بناڵێنین.
داهاتی ئەو وڵاتە هێندە بێ شومارە ئەگەر لەدەستێکی ئامن بێت بەشی دەیان
ملیۆن دانیشتوان دەکا بەهەموو پێداویستیەکانیەوە،ئیتر بۆچی نائاگاهانە
لەهەوڵی شکاندنی شکۆی سەدان ئینسان بین و لیخنی ئاوەکە لەسەرچاوکەیەوە
چارەسەر نەکەین!
بڕیار نیە بۆ هەتا هەتایە چاومان لەدەستی کۆمەڵێک چەتە و مافیا بێت کە
یاری بە موقەدەرات و چارەنوسی هەمووان دەکەن.
٧\٩\٢٠١٨
ماڵپهڕی بهشدار
عوسمان
|