٢١\٨\٢٠١٥
دەروازەیەک
لە خەزان.

ستار ئه‌حمه‌د
ئارامییه‌ك خامۆشی بكاته چرای هێور بوونه‌وه
ئیتر گومان له دڵی تاریكی‌دا ورد‌و خاش ده‌بێت
تۆپه‌ڵێك ترس له بارانی حه‌سره‌تی دڵنه‌واییدا ده‌توێته‌وه
چاوه‌ڕوانی بۆ سێبه‌ری ئالووده بوون سهرههڵدگرێ
دونیایه‌ك له خرۆشان هه‌ساره‌ی خۆشنوودی داده‌گیرسێنن
چركه‌یه‌ك لهبهخت خواسته‌كان ده‌كاته توێشووی سه‌فه‌ر
گوزه‌ر به‌ركی ههوارگهكان ده‌گرێ
رێگایه‌ك له پاكبوونه‌وه سه‌رده‌كا به ویژدانی ته‌مه‌نا
گۆڕێك له گرۆی خاك، ده‌روازه‌یه‌ك له خه‌زان ئه‌دوورێ
شه‌وێكی ئاڵ ئاوێزان له ساردی
پڕاوپڕ لهبهفری نوێبوونه‌وه
گه‌ڵاكان ده‌كه‌نه كفن‌و به مه‌رگی چۆله‌كه‌یه‌ك خاو ده‌بنه‌وه
به‌ره‌و ژاكان
بۆ سه‌هه‌ندی ئه‌و لوتكانهی چمكی ئاو ده‌گرن
كه‌نارێك له داخزان ده‌كه‌نه چه‌تر،
له لێواری ژوانگهیهكدا، هه‌ساره‌ی خۆزگه
به‌ره‌و ئاسمانی ساته سووره‌كان هه‌ڵده‌بژێرن
ته‌مێك له سهراب، گولله‌یه‌ك بروسكه ده‌هاوێژێ
شنه‌ی سروه‌یه‌ك، سنگی گوڵه‌كان ده‌كاته‌وه
بۆیه هه‌ر شه‌وه‌ی خۆرێك له جه‌رگی هه‌ورا ده‌كوژرێ
نیگارێك له سیمای دڵنهوازێكدا ئه‌دره‌وشێته‌وه
بۆ خچهیهك راز له گرێی بووندا ده‌كرێته‌وه
بۆ نوغرۆ بوونی شه‌لالی عهشقو رۆچوونی دڵه‌كان
شه‌وانه تاریكی له په‌نجه‌ره‌ی ده‌روونم ده‌ئاڵێ
گۆرانی فه‌نابوون، یه‌خه‌ی خه‌واڵوبوونی شه‌و به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
به كراسی هه‌ور به‌رچنه‌یه‌ك له ئه‌ستێره كۆئه‌كه‌مه‌وه
له‌ودیوی نووری په‌ری رازه‌وه
ده‌سكه‌نه‌ی شیعر‌و
له‌باربردنی تیشكه نیگای خۆر ده‌كه‌م
مشتێك له گڵه زه‌رده‌ی به‌یداخی شاخ.. له سه‌حرا ده‌نێژم
گوڵه ئه‌ستێره‌ی هه‌ودا بوون.. له نامۆییدا ده‌ڕوێنم
به‌قه‌د ته‌نیایی ژووره‌كه‌م
تاریكستانی كووچه‌و
بێده‌نگی شاره‌كه‌م
له‌شه‌قامی ترسا راز كۆ ده‌كه‌مه‌وه
له وردبوونی خۆم
تووانه‌وه‌ی تۆ و
داڕزانی ههستو
شكانی سێبه‌ری سروشتا بۆ سره‌وتن غلۆر ده‌بمه‌وه
خه‌وێكی تاڵ
خه‌ونێكی قه‌ترانی
سه‌رینێكی فرمێسك نۆشو
یهرگێكی ته‌ماوی
رایه‌خێكی داڕزاو
به دونیای بێهۆشیم ده‌سپێرن
چڵ به چڵ بولبولی بێ نه‌غمه‌ی ئاودیو بوون
له رۆحما ده‌نوێ
ده‌ماره‌كانم له كاسه‌ی مێشكما
به ئالووده‌یی تۆوه ده‌مرن.
starahmed962@gmail.com
|