١٣\١٢\٢٠١١
دەروازەی
عیشق.

شێروان بێدڵ
داوادەکەیت
لە ناو سینەی نەرمی خۆت
چۆڕیک عەتری گوڵ بڕژێنم
وەک پەپوولە
لە دەروازەی چاوی جوانت
نھێنیەکان بسوتێنم
لە ناو شاری
دەم و لێوت
رازەکانت بۆ بپژێنم
بۆ وەنەوزی
عەشقی وشکت
بەھاری تازە بھێنم
من شەو نییه
ژیلەمۆی عەشق
بە خەندەی تۆ نە ناسێنم
وەک پێکوڕە ھۆن ھۆن وەرە
قەتیس مەبە
کە تۆ دێێت و
شەو دەبێتە ئەستێرەی گەش
دەنووم بە دیار رازەکانم
من حەزدەکەم
وەکو بایەک رامھەژێنی
بۆ دووبارە ون مەیەوە
لە ناو گڵکۆی
چاوەکانم
دڵم رێبواری ماندووە
لە ناو جەستەی ورووژانم
ئەو جارەیان
ھەر کە ھاتی دەستم بگرە و
لەگەڵ خۆتا بمفڕێنە
من فریشتەم
بە خوای عەشقت بمناسێنە
دڵدارەکەم
من نازانم
لەبەرچیە وشکە لێوم
من خەڵکی ئەو دەڤەرە نییم
بە گوڵ ئاشنام
خەڵکی چیا و دەشت و کێوم
زوێر مەبە لێم
لەگەڵ رۆحم سەما بکە
بیرت دێت
لە شەواری خۆشەویستی
دەماینەوە ھەموو شەوان
وەکو بێری و
کوڕە شوان
ئەتۆ گوڵ بوویت من باخەوان
بە بیرت دێت ئەو شەوانەی
لە باوەشما
وەکو پەپوولە دەمردی
مانگیش کە لە تۆی دەڕوانی
دەبووە نێرگز
رەنگی زەردی
داوا دەکەیت ھەتا ماوم
دڵ نەگۆڕم
باوەڕت بێت
من عاشقی دڵ سوتاوم
لەگەڵ تۆدا من ئاشنامە و
لە ناو تەڕاتی
دوو لێوت
شەونمێک پڕ لە ئاوم
بۆیە دەڵیم وەرنە فریام
من عاشقێکی
خنکاوم
من عاشقێکی خنکاوم.
husnisherwan@gmail.com
|