په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٢\٢٠٢٢

"دەروازەی خەونەکان"

لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" وەرگیرا.

 

مەنسوور جیهانی

 

بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "نگین ئەحمەدی" و لە بەرهەمهێنانی "ئیلاهە نەوبەخت" لە بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگیرا.

بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی سینەماکاری پاوەیی "نگین ئەحمەدی" و لە بەرهەمهێنانی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت" لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلینالە" لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەکرێ و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم بەشە، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەری دەکا.

ئەم فیلمە کە بەرهەمهێنانەکەی زیاتر لە شەش ساڵی کات خایاندووە، چیرۆکی کچێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە بە دوای بەشێک لە شووناسی خۆیەوە بە کامێڕاکەی دەچێتە ناو کچە شەڕڤانەکانی کۆبانییەوە؛ کچانێک کە نە تەنیا لەگەڵ داعش، بەڵکوو بۆ جیهانی خۆیانیش شۆڕشیان کردوە.

ئەمجارە، خودی فیلمساز و کامێڕاکەی هاوڕێی دەبن لە ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ جیهانی دەورووبەری ژنانی خەباتکار و ئەو بایخانەی کە شەڕی بۆ دەکەن.

بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە بەڵگەفیلمە سینەماییە، لە ئەستۆی ڕێکخراوەی سینەمایی "تەسویر گوستەر ئیلاهەی پارسی" (ئیلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی خاتوو ئیلاهە نەوبەختە.

ئەمە سێیەمین ئامادەبوونی "ئیلاهە نەوبەخت" وەکوو بەرهەمهێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" دێتەئەژمار؛ ساڵی پاریش ئەو بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی "ڕۆژی سێو" لە دەرهێنانی "مەحموود غەفاری" لە "بەڕلینالە" ئامادەبوو.

ستافی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" بریتین لە:


دەرهێنەر: نگین ئەحمەدی، بەرهەمهێنەر: ئیلاهە نەوبەخت، وێنەگر: نگین ئەحمەدی، مۆنتاژ: لوقمان سوخەنوەر، نووسەران: نگین ئەحمەدی، فەرزانە فەتحی، مۆسیقا: حوسێن میرزاقولی، دەنگهەڵگر: بێهنیا یۆسفی، چاککردنی ڕەنگ و لابڕاتوار: سامان مەجدوەفایی، بەرپرسی بەرهەم لە ڕۆژئاوا: تەیم حوسێن، بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی: مینا عەلیخانی، بەرهەمێهنەرانی هاوکار: حەمیدڕەزا تەبەرایی (ئاوا ستۆدیۆئاڤا ستادۆس پاریس)، هاوارد وێتلەند کۆسێ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا و نۆڕوێژ، ساڵی بەرهەهێنان: ٢٠٢٢.

حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" بە بەرپرسیاری خاتوو "ماریتێ ریسێنبێک" و بە دەرهێنانی هونەری "کاڕلۆ چاتریان" لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی "سەرەکی"، بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" ، بەشی پێشبڕکێی "فڕۆم"، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"، بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلم" و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی "پانۆڕاما"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "نمایشی سینەمای کلاسیک" و ... لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێ.

بۆ زانیاریی پتر:

https://www.berlinale.de/en/home.html 
https://www.berlinale.de/en/2023/programme/202302234.html 


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی "دەروازەی خەونەکان"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک