١٥\٣\٢٠١٠ ده‌رخستنی فرتوفێڵ و راگه‌یاندنه ساخته‌کانی حکومه‌تی کوردستان به به‌ڵگه، ده‌رباره‌ی دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
ئه‌مڕۆ خوێنه‌رانی به‌رێز.. که‌سانی به‌رگریکه‌ر له په‌نابه‌ران و مافه‌کانیان..
به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌که‌م:
ئه‌م به‌ڵگه‌یه له (٣\٣\٢٠١٠) له لایه‌ن (کۆمسیۆنی سنووره‌کانی به‌ریتانیا) له وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا ده‌رچووه.
ئەم بەڵگەیە وەک بلیت وایە کە پەنابەران بە چەند هەفتە پێش ناردنەوەیان پێیانده‌درێ، هه‌روا به ده‌میش پێیانده‌گوترێ کە: (دیپۆرتی هەریمی کوردستان و هەولێر ده‌کرێنه‌وه و حکومەتی هه‌رێمیش رازی بووە بەناردنەوەتان). دیاره ئه‌مجۆره بڕیار و هه‌ڵسوکه‌وته به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران له زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌وروپا هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه و په‌یتا په‌یتا په‌نابه‌ران به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه و حکومه‌ته‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش نوقه‌ی لێوه نایێ.
به‌ڵگه‌نامه‌ی دووه‌م:
ئه‌مه به‌ڵگه‌یه نامه‌ی کۆمه‌ڵێک په‌نابه‌ری زیندانه‌کانی به‌ریتانیایه و له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا راگیراون بۆ ئه‌وه‌ی به‌زۆر بنێردرێنه‌وه کوردستان. هه‌روا داوا له حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌ن که فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان دابخه‌ن به رووی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران.
له بڕگه‌یه‌کیتر ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی حیزبه‌کانی کوردستان ده‌رده‌بڕن و که پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی راگرتنی به‌زۆرناردنه‌وه‌یان پێده‌ده‌ن و له‌پاش هه‌ڵبژاردنیش دیسان له فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان ده‌ستده‌که‌نه‌وه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه.
بۆیه داواده‌که‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمیی وه‌ڵامی نامه‌که‌یان بداته‌وه.
په‌نابه‌رانی بێ ماف..
ئێوه هه‌رخۆتان پشتوپه‌نای خۆتانن و له‌ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه و ده‌نگهه‌ڵبڕن، (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی)ش تاکه رێکخراوێکه له هه‌موو جیهان که به‌وپه‌ڕی توانا و لێبڕاوانه پشتوپه‌نای ئێوه‌یه و به‌رگریی له هه‌موو مافه ره‌واکانتان ده‌کا چونکه له ئێوه دروست بووه و بۆ ئێوه‌یه، ئێوه به هێزی جه‌ماوه‌ریی خۆتان ده‌توانن هه‌موو به‌ربه‌ستێک بڕووخێنن و هه‌موو مافه‌کانتان به ده‌ستی خۆتان وه‌ده‌ستبهێنن و بۆ یه‌کجاره‌کی له کۆیلایه‌تیی ژێرده‌ستی وڵاتان و حکومه‌ته دژه‌گه‌لییه‌که‌ی کوردستان رزگار ببن و له هه‌موو شوێنێک وه‌ک مافێکی بێئه‌ملاو ئه‌ولای خۆتان وه‌ک مرۆڤی ئازاد هه‌ڵسوکه‌وتتان له‌گه‌ڵ بکرێ و رێزتان لێبگیردرێ.
_________________________________________ * تێبینیی: هه‌ردوو به‌ڵگه‌نامه له لایه‌ن (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقی)یه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ نێردراون.
١۴\٣\٢٠١٠
|