٣\٩\٢٠١٧
دەریای مەرگ.

عەلی حەمەڕه‌شید
فرمێسكی چاوم به‌خوڕه
و ئاسمانی رووی ته‌ڕ ته‌ڕ كردووم
له ناخه‌وه ده‌سوتێم و واهه‌ســــت ده‌كه‌م منیش مردووم
ده‌ریای ئیجه ده‌ریای مه‌رگه و ســــه‌رابێكه پڕ له ئازار
به‌ناوهێنانی هه‌میشه دڵم پڕه و هه‌ناســـــــه‌م سوار
گیانی پاكی وه‌ك په‌پوله‌ی ســـــه‌دان ژن و منداڵ و لاو
به‌شه‌پۆله ســــــه‌رشێته‌كه‌ی راپێچ ده‌كات به‌ره‌و گێژاو
هه‌زاره‌ها خۆزگه‌ی جوان و خه‌ونی ســـه‌وز و ئه‌رخه‌وانی
ئیجه بووه به‌هه‌وارگه‌ی مه‌رگی كــرده ناونیشـــــانی
ئه‌ی ده‌ریای پڕ مه‌رگه‌سات و شه‌پۆلی شێت و ســه‌ره‌ڕۆ
چۆن دڵت دێ قاقا و خـه‌نده بگۆڕی به شــــین و ڕۆ ڕۆ
خۆ ئاو هێمای پاكی و جوانی و بێگه‌ردییه بۆ ژینی گشت
ئه‌ی تۆ بۆچی ده‌روازه‌ت بۆ مه‌رگی مرۆڤ خسته سه‌رپشت
له‌وساته‌وه له ناخمدا ده‌ریـــــــای مه‌رگی به‌ته‌واوی
تا هه‌تــــایه به‌و ناوه‌وه له‌لای ئێمه‌ی كورد ناسراوی.
١١\٢\٢٠١٦
ماڵپەڕی
عەلی حەمەڕەشید
|