٢\٦\٢٠١٩
دەریای
١٥پانزان.*

یاشار میراج**
و: نەژاد عەزیز سورمێ
دایه ئاوی ئه‌م ده‌ریایه بۆچی ڕه‌شه؟
ئینجا كوڕم ژیانی پانزان سپی بوو؟
دایه شه‌پۆلی ئه‌م ده‌ریایه،
بۆچی هێنده بێ ئامانه؟
ئینجا ڕۆڵه نه‌به‌ردی پانزان ئاسان بوو؟
دایكه ڕۆحی ئه‌م ده‌ریایه
له‌به‌ر چی هێنده غه‌مگینه؟
كوڕم ئینجا
خوێنی پانزان شادمان بوو؟
دایه ئه‌م ده‌ریایه بۆچی،
هێنده به گێژه‌ن ، تووڕه‌یه؟
ڕۆڵه شێری بریندارم
ئه‌وه ده‌ریای ١٥ پانزانه..
باشه دایه ئه‌م ده‌ریایه
له‌به‌رچی ناوی پانزه‌یه؟
كوڕم ١٥ پانزه‌ن
هه‌وێنی سووری ئه‌م ده‌ریایه.
____________________________________________
*
ئه‌م شیعره‌ی له: (الادب التركي الحديث - ملامح و نماذج - د. محمد
نورالدين)، بڵاوكردنه‌وه‌ی (دار العالمیه بیروت، ١٩٨٤) كراوه به
كوردی.
**
یاشار میراج یه‌كێكه له شاعیره نوێخوازه‌كانی تورك.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|