


*** ***
***
له یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم
هه‌تا ئه‌مڕۆ
که‌شتی دڵم
له‌نێو ده‌ریای خۆشه‌ویستیت
خۆی
به‌ده‌م بای ئه‌شقه‌وه‌دا.
* * *
له‌یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم
هه‌تا ئه‌مڕۆ
له‌سه‌ر دوندی چیای ئه‌شقدا
له‌ژێر داری خۆشه‌ویستیت
به‌ڕۆژانه
سه‌یری جوانی خۆرم ده‌کرد
له‌ئاوێنه‌ی ڕوخساری خۆردا
تۆم ده‌بینی.
*
* *
ئازیزه‌که‌م
کاتێ که ڕۆژ ئاوا ده‌بوو
مه‌لی شه‌وگار شاباڵی ئه‌دایه به‌ر هه‌تاو
ئاسمان ئه‌بوو به‌شه‌وه زه‌نگ
!
زه‌ویی داماو ئه‌بوو
به‌تاریکستانێ.
ئه‌ستێره‌کان هه‌ر هه‌موویان
له په‌ناگایه‌کی تاریک دۆشدامابوو
چاوه‌ڕوانی ڕووناکی هه‌تاویان
ده‌کرد
منیش تریفه‌ی ڕووخساری تۆ!
* * *
له‌پاش چه‌ن سات و چرکه‌یه‌ک
تریفه ده‌رکه‌وت
چۆن تریفه‌یه‌ک
تریفه‌ی جووتێ مانگی چوارده
گه‌ش و بێ گه‌رد وه‌ک ئاوی
مه‌نگ
نه‌م ده‌زانی
کامیان مانگ بوو
کامه‌یان تۆ
به‌ڵام هه‌ردووم خۆش
ده‌ویستن.
*
* *
باوه‌ڕبکه نازداره‌که‌م
ئه‌ی شاباڵی مه‌لی ئاوات و
ژیانم
ئه‌ی جوانترین گوڵی باخی نیشتمانم
خۆشه‌ویستیت وای لێکردم
ئه‌ستێره و مانگ ، ده‌ریا و
هه‌تاو.
زه‌ویی
و ئاسمان. هه‌مووجیهانم خۆش بووێ...!
*** *** ***
سوێد
|