په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٢\٢٠١٢

دەسەڵاتدارانی ھەولێر یەک رۆژ بەرگەی کەمئەندامانیان نەگرت و ئازاریاندان.


ھاوڵاتیانی ئازادیخوازی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان
رێکخراوی ئەمنستی ئەنتەرناسیۆنال
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ

دوای ٢٩ رۆژ لەمانگرتن لەخواردن لەبەردەم نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان، کەمئەندامانی مانگرتوو رۆژی ١٨/١٢/٢٠١٢ چوونەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەھەولێر بەمەبەستی ئەوەی داواکارییە رەواو سەرەتاییەکانیان بگەیەننە دەست خودی سەرۆکی حکومەت، بەڵام بۆ کەمتر لە ٢٤ سەعات لەمانەوەیان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا، لەبری ئەوەی سەرۆکی حکومەت سەردانیان بکات و بەدەنگ داواکانیانەوە بچێت، ھێزەکانی پۆلیس دابارین بەسەریانداو خێمەی مانگرتنەکەیان رووخاندووەو بەزۆری زۆردارەکی و بەدەستبەستراویی ھەموو کەمئەندامە مانگرتووەکانیان گواستۆەتەوەو دەست بەسەریان کردوون.


ئێمە لەکاتێکدا وەک کەمپینی پشتیوانی لە گرووپی ‌کەمئەندامانی مانگرتوو بەتوندی ئیدانەی ئەم رەفتارە ناشارستانی و نادیموکراسیانەیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ھاوکات ئەمە بەدوا سنوری بێڕێزی و بێحورمەتی دەزانین بەرامبەر بە مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستاندا.


لێرەوە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر سەلامەتی گیانی ھەریەک لەکەمئەندامانی مانگرتووی دەستبەسەرکراو و داواکاریشین بەزووترین کات ئازادیان بکەن و بەدەنگ داواکارییە رەواکانیانەوە بچن.

ناوی لایەنەکان:
١. فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی (کە لە ١٠ رێکخراوی ناحکومی پێک دێت)
٢. تۆری بەرگری لەمافو ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان.
٣. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد-ئەوروپا
٤. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
٥. رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی.
٦. یەکیتی پەرلەمانتارانی کوردستان-لقی سلێمانی
٧. کۆمەڵەی کۆمەڵناسان ودەروونناسانی کوردستان.
٨. بزووتنەوەی گۆران.
٩. رێکخەری ڕایەڵەی مامۆستایان.
١٠. لقی سلێمانی پارتی پارێزگارانی کوردستان.
١١. رێکخراوی ھارتلاند ئەلاینس.
١٢. کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی.
١٣. کۆمەڵەی ھیمۆفیلیا.
١٤. رێکخراوی خۆشکانی کۆمەڵەی ئیسلامی.
١٥. جوڵانەوەی ھاوڵاتی ئازادو یەکسان.
١٦. کۆمەڵەی ئۆتیزم.
١٧. حزبی ئایندەی کوردستان.
١٨. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان.
١٩. پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان.
٢٠. سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مناڵان.
٢١. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
٢٢. کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان.
٢٣. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی.
٢٤. ستافی کوردستان پۆست.
٢٥. رێکخراوی یەکگرتووی خوشکانی ئیسلامی کوردستان.
٢٦. رێکخرای دەریا.
٢٧. دەنگی پیران.
٢٨. ئەنستیۆتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ.
٢٩. چەند مامۆستای ئاینی لە شاری ھەولێر.
٣٠. کەسوکاری شەھیدانی ١٧ شوبات
٣١. حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان.
٣٢. گەنجانی وڵات پارێزی کوردستان.
٣٣. رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
٣٤. ھاوپەیمانی ژنان لەپێناودیمکراسی(وەفدی)
٣٥. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(KNK)
٣٦. یەکیتی لاوانی دیموکراتی لەکوردستان-ھەولێر

 


کەمپینی پشتیوانیی لە گرووپی کەمئەندامانی مانگرتوو
١٩
\١٢\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک