٥\١\٢٠١١
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان نایانه‌وێ له هاوشێوه‌کانیان له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق
دوابکه‌ون.
- یاسای ڕێکخستنی
خۆپیشاندان وه‌ک نموونه -

هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری به‌عس له ساڵی 2003 دا، ده‌زگا
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان واته یه‌کێتی و پارتی، که‌مپینێکی
ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌یان به‌ڕێخست سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به‌شی ناوڕاست
و خواروی عێراق ده‌توانن سوود له ئه‌زموونی دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی
هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرن، یه‌کێتی وپارتی ده‌یانوویست ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بکه‌ن، به‌قه‌ولی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی
دامێنه‌ی دیموکراتیه‌ت دابه‌زێته بهشهکانیتری عێراق و کۆمه‌ڵگای
عێراقیش وه‌ک کوردستان له ناز و نیعمه‌تی دیموکراتیه‌ت بێبه‌شنه‌بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و بانگه‌وازی یه‌کێتی و پارتی بۆ گوێزانه‌وه‌ی
ئه‌زموونی دیموکراسیان پرۆسه‌یه‌کی وه‌همی و چهواشهکارانهبوو، به‌ڵام
ئه‌م ڕاگه‌یاندن و که‌مپین و ته‌بلیغاتانه زۆری نه‌خایاند ئاڕاسته‌ی
پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرت، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان تێگه‌شتن پرۆسه‌ی سیاسی
عێراق و بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و پێکهێنانی حکوومه‌ت پێوویستی و مه‌تریالی
گرنگتری هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رکوتکردن و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان
و پێشێلکردنی مافه فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکه.
سه‌رکوتکردن و لهمهنگهندانی ئازادی به‌وجۆره‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌یانه‌وێت، بوویه هه‌وێنی ئه‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌ی که یه‌کێتی و
پارتی کرده شه‌ریک و هاوستراتیژی هاوشێوه‌کانیان له ناوه‌ڕاست و
خواروی عێراق، ئیتر هاورده‌کردنی دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی
خۆجیهتی یه‌کێتی و پارتی ئه‌و ڕه‌ونه‌قه‌ی نه‌ما، قۆناغی زه‌مینه
سازی بۆ بێئیراده‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی ناوه‌راست و خواروی
عێراق بوویه ناوه‌ندی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوولای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانن به‌ئاسانترین شێوه بیرۆکه و پیلانی خۆیان بۆ کۆنترۆڵکردنی
کۆمه‌ڵگاو، دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی حوکمڕانیه‌تی که مسۆگه‌ری قازانج
و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ بکات.
دیاره هه‌ر له‌دوای ساڵی 2003وه لیژنه‌کانی (نه‌هی له مونکه‌ر و ئه‌مر
به مه‌عروف) له خوار و به‌شێکیش له‌ناوه‌ڕاستی عێراق بوونه مۆته‌که‌ی
گیانی خه‌ڵک و، ته‌عبیر کردن له بیروڕای ئازاد له‌مپه‌رێکی گه‌وره‌ی
لهبهردهمدانرا، ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس ڕفێنران و تیرۆرکران، ده‌یان که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن داخران، ده‌یان هه‌ڵسوڕاوی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی له به‌رگریکارانی مافه‌کانی ژنان و کرێکاران له‌جێگای کاره‌کانیان
یان دوورخرانه‌وه یان گوێزرانه‌وه، ئازادی جل پۆشین و ته‌نانه‌ت
سووتان و ته‌قاندنه‌وه‌ی دوکانی مه‌شروب فرۆشتن و ساڵوهنهکانی قژبڕین
و جوانکردنی ئافره‌تان بوویه به‌رهه‌می چالاکی ڕۆژانه، ته‌نانه‌ت له‌م
ڕۆژانه‌دا به فه‌رمانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی عێراق بڕیاریدا
به‌شی مۆسیقا و شانۆ له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی به‌غداد
دابخرێت و ئه‌م وانانه قه‌ده‌غه بکرێن.
هاوکات ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له هاوشێوه‌کانیان دوانه‌که‌ون
و هاوکێشه‌ی هێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان، بۆ هاوشانکردنی
کوردستانێکی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای لهمهنگهندانی ئازادی
خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق ساز و ئاماده بکه‌ن، سه‌ره‌ڕای ده‌یان
پێشێلکاری و سکاڵا له ڕۆژنامه ئازاده‌کان و غه‌رامه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر،
تێپه‌ڕاندن له په‌رله‌مانی کوردستان و ئیمزا کردنی یاسای ڕێکخستنی
خۆپیشاندان له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستانه‌وه، ئه‌و دیاریه
زێڕینه‌یه که سه‌رکوتکردنی ئازادی له کوردستان و خواره و ناوه‌ڕاستی
عێراق هاوجووت ده‌کات و، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی دیموکراسی کوردستان بۆ
بهشهکانیتری عێراق ده‌کاته بڵقی سه‌ر ئاو.
ماڵپه‌ڕی هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
|