١٧\٢\٢٠١٢
دەسەڵاتێکی تۆقیو،
دەسەڵاتێکی فاشیست.

پێشرەو حەمید
لە ترسی راپەرینی جەماوەریی لە دژی دزی و گەندەڵییهکانی پارتی و
یەکێتی شەقامی شارەکانیان تەنیوە و بەھەمان جلوبەرگی فاشیستەکانی
دوێنی، بە سۆندە و تیڵاکانی دەستیان، چاوی منداڵ و گەنج و پیری
نیشتمانیان پڕکردوە لە تووڕەبونی زیاتر لە کار و کرداریان.
وەک سروشتی باوی دەسەلاتە دیموکراسیەکان دەبێت دەسەڵات لە خەڵک بترسێ،
نەک بەم چەشنە دەسەڵات خەڵک توشی تۆقاندن بکا و شەرمنانە شارەکانیان
کردۆتە سەربازگە و ژیانیان پرکردوە لە بۆنی باروت، حیکمەتی کۆکردنەوە و
سەپاندنی باری نائاسی بەم چەشنەی ئێستا تاسەر ئەم دەسەڵاتە لە رق و
تووڕەیی جەماوەر ناپارێزێ و رۆژێک دێت بەھاری ستەمکارییان ھەڵدەوەرێ.
پارتی و یەکێتی خۆیان باش دەزانن لە ماوەی بیست ساڵی حکومکردنیاندا چی
کارەساتێکیان دروستکردوە بۆ میللەت و چۆن چەوساندویانەتەوە بۆیە وەھا
بێشەرمانە رووبەڕووی تووڕەییەکانی خەڵک دەوەستنەوە.
ئەمڕۆ میللەت سوپایەک لە پێشمەرگە دروست دەکا، بۆ رێگرتن لە و
تەنکەرانەی نەوتی میللەت دەدزن و تەخشان و پەخشان بە سەروەتەکەیەوە
دەکەن، ئەمرۆ میللەت لە دوێنێ باشتر لە ئامادەیی و خۆرێکخستندایە بۆ
کۆتاییپێهێنانی دەسەڵاتە ستەمکارییهکەتان.
بانگەوازی میللەت بۆ ھیزە چەکدارەکان:
تفەنگەکانتان وەک ساوایەک لەئامیز مەگرن، ئیوە پیشتر ساوایەکی پاک بوون
گوللەکانتان لە سنگی گەنجاندا نغرۆ مەکەن، خۆتان گەنجیکی
خێرلەخۆنەدیوبوون
بەپەژیژەی بەدروەشتیدا کەس ناگاتە باڵەخانەی ڕەوشت
بەناوی خەباتی شاخەوە شار لە وە زیاتر ویران مەکەن
لەگەل تفەنگدا گەورەمەبن، خۆ مردن بە چەکەوە پیرۆزنییە
بەناوی پارستنی ئەمنی قەومیەوە لەنیو خوینی خۆماندا سوورمان مەکەن
بەناوی ئەزموونی ساوا و شتی قۆررەوە ، لەوەزیاتر فریومان مەدەن
بیرتانە لە شەری ناوخۆدا لەسەر کلاو قاسم چیتان کرد بەگەنجانی ولات؟
بیرتانە لەسەر کورسیەکانتان چەند بیوەژنتان خسە جەستەی ئەم کۆمەڵگاوە؟
بیرتانە ھەولیرو سلیمانیتان چۆن بەگوللە بەجیماوەکانی بەعس داخان کرد
بیرتان یان بیرتان بھینەمەوە ئیوەچی مەعدەنیکی بی کەلکن ؟
ئیمە دەستیکمان ھەیە بۆبەخشین لەپیناوی نیشتماندا
ئیوە چیتان ھەیە بی بەخشن بەئیمە جگەلە کوشتنمان نەبیت؟
ئیمە رۆحیکمان ھەیە ئامادەیە بۆکوردستان بفریت
ئیوە کەرۆحتان پرلە لە غەریزەی شەیتانی چۆن تەریق نابنەوە باسی
نیشتمانپەروەریی دەکەن؟
ئیوە پڕن لە رق،پڕن لە کائینی چەقۆبەدەست، پڕن لە خەلکانی ملھور
ئیمەش پڕین لە ھیوا و پیکەنین و جوانی ژیان
تفەنگەکانتان نەوی بکەن با چیتر کۆترەکانی نیشمان تەڕنەبنەوە
تفەنگەکانتان خالی بکەنەوە لە گوللە، با پاساریەکان لەسەری بنیشنەوە
تفەنگەکانتان بکەنەوە شان و دەستان بگرنەوە بۆگوڵەکانی ئێمە
نەفرەت لە جەنگ و گوللە و گەندەلییەکانی ئیوە.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|