ده‌سه‌ڵاتێکى دیکتاتۆر له به‌رگى سۆشیال دیموکرات‌دا، گورگه و له پێستى مه‌ڕدا.
هونه‌رمه‌ند: نوێنه‌رئه‌حمه‌د - به‌شى یه‌که‌م -
له‌م ڕۆژانه‌دا له کافتریایه‌ک دانیشتبوم
گوێم له ده‌نگى په‌رله‌مانتارێک بوو به ئاشکرا به ده‌نگى به‌رز باسى
کێشه‌کانى ناو په‌ڕله‌مانى ده‌کرد ده‌یوت کاکه لیستى ئێمه بۆ هه‌ر
شتێک ده‌س به‌رزکه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى لیسته‌که‌ى ئه‌وانیشى
تێدا بێت ئه‌وان ده‌س به‌رز ناکه‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌که‌شى ئێمه‌ش بۆ
ئه‌وان واین، که‌واته ئه‌و میله‌ته هه‌ژاره به‌س له ڕۆژنامه‌و
ده‌ره‌وه‌ى په‌ڕله‌مان باسى ده‌کرێت وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ى ڕاسته‌وخۆ
که‌ناڵى کوردسات کۆبونه‌وه‌ى په‌ڕله‌مانى په‌خش ده‌کرد کۆبونه‌وه‌که
قسه کردن بو بۆ چاره سه‌رى کێشه‌ى ئه‌و 10 هه‌زار خوێنکاره که به
له‌شکر ناوده‌بران و ره‌نگه له‌م کۆمه‌ڵگایه زیاد بن یان دایان
ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌م بکێشن بۆ جه‌نگه‌کانیان سه‌رۆکى په‌ڕله‌مان وتى
به ئه‌ندامه‌کانى ئێوه حه‌فته‌یه‌که دانیشتنتان نه‌کردوه بۆ ده‌ڵێن
سبه‌ى ئیشمان هه‌یه منیش وته‌که‌ى فه‌رهاد پیرباڵم بیرکه‌وته‌وه که
ده‌ڵێت په‌ڕله‌مانتار مانگى یه‌ک جار ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه‌و که‌چى
موچه‌که‌ى حه‌فت ملیۆنه دیناره به‌ڵام شورتى مرورێکى داماو رۆژى
حه‌فت هه‌زار جار ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه که‌چى موچه‌که‌ى ته‌نها
دوسه‌دو بیست و پێنج هه‌زار دیناره. تۆ بڕوانه چۆن شه‌ڕى
نه‌وه‌ته‌کان له‌سه‌ر جه‌سته‌ى په‌ڕله‌مان ده‌بینیت ئاخر ئێمه‌ى گه‌نج
ده‌بێ چاوه‌ڕێى چى بین گوناهمان چیه به‌و جۆره بڕیار له ژیانمان
ئه‌درێت هه‌مو شتێکى ژیان له ژێر پێى سیاسه‌تدایه ئایا کێشه‌ى ئه‌م
میله‌ته به‌م په‌رله‌مانه دوباڵه حیزبیه که هێشتا تامه‌زرۆیى
جه‌نگ له‌گیانى زۆریاندا به‌دى ده‌که‌یت چاره سه‌ر ده‌بێت؟ به
دڵنیایی نه‌خێر! مامۆستا هه‌ژار له چێشتى مجێوهردا ده‌فه‌رمێت
ڕۆژێکیان له سوریا دوو کورد کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو هاتنه لام بۆیان
چاره‌سه‌ر بکه‌م که هه‌ردووکیان شیوعى بوون یه‌که‌میان وتى مامۆستا من
ده‌ڵێم ستالین ئه‌چێ بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت که‌چى ئه‌مه ده‌ڵێ وه‌ڵا
ناچێت هه‌ر له ماڵه‌وه نوێژ ده‌کات بۆیه هاتوین ڕاستیى ئه‌وه‌مان پێ
بڵێیت مامۆستا هه‌ژاریش ناوێرێ راستیه‌که‌یان پى بڵێت ده‌ڵێت ئه‌وه
ده‌بێت عوله‌ماى گه‌وره پێمان بڵێن من ناتوانم فتواى وا بده‌م ده‌بێ
بپرسم، به ڕاستى ماناکه‌ى ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک وا تێگه‌شتبوون
(ستالین) خه‌لیفه‌ى موسڵمانانه‌و له ڕوسیا دانیشتوه، به‌ڵام خه‌ڵکى
ناو حیزب و ده‌سه‌ڵاتى دوو حیزبه سۆشیال دیموکراته‌که هه‌ر
ئه‌وه‌نده له سۆشیال دیموکرات تێگه‌شتوون ئه‌وانه‌شى که تێى
گه‌شتوون ئه‌و خه‌ڵکانه‌ن که ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێک بووه جیاوازى
دروست بکه‌ن ئه‌وه‌ش به شێوه‌ى یه‌کتر ڕه‌فز کردن چونکه هه‌ردوکیا
دوانه‌ن و سۆشیال دیموکراتن به‌ڵام هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگا
دواکه‌وتوه‌کان دره‌نگتر بۆچونه سیاسیه گۆراوه‌کان وه‌رده‌گرن، ئیستا
ده‌سه‌ڵاتى کوردى ڕێک سیسته‌مى پڕۆلیتارى خواسته‌که‌ى (لینین) جێبه‌جێ
ده‌کات له ئێستادا به نه‌رمى به‌ڵام له داهاتودا زۆر به تێکشکاوى
به هه‌ڵه‌ى زۆر گه‌وره هه‌ڵه‌یه‌کى بچوک پینه ده‌کات تا ده‌گاته
ڕژێمێکى دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵ وه‌ک ڕژێمه سه‌ر لێشێواهوهکهى که
بینیمان به ده‌ستى هاوپه‌یمانه‌کانى چى به سه‌ر هات، به نموونه
مرۆڤى بێ خواست له ناو ئه‌م میله‌ته که هه‌میشه خواستى نوێى
هه‌یه( گۆرانى و مۆزیک)ى ستایڵه نوێکان یان هه‌ر شتێکى نوێ به
ته‌عریب کردن ئه‌داته قه‌ڵه‌م که‌چى به‌یانى خۆى ده‌کا به خاوه‌نى
ئه‌و نوێگه‌ریه نمونه‌ى زیندو مامۆستا(حه‌سه‌ن زیره‌ک)هو ده‌یانى تر
که له کاتى خۆیدا ئاواره‌ى شاره‌و شار بوو برسی و تینوو بێ ماڵ و حاڵ
بوون که خۆیشى له ژیاندا نه‌ما جا خزمه‌تى ده‌که‌ن وه‌ک شه‌ماڵ ده‌ڵێ
له پاش باران کهپرۆکهم بۆ چییه، به ڕاى من دواکه‌وتویی میله‌تى
خۆمان تاوانى ده‌سه‌ڵاتى خۆمانه که هه‌ر خۆمان هه‌ڵمان بژارد
خوینیشماندا بۆ خواست و ئه‌ندێشه‌ى سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراتى وه
ڕزگاربوون له ته‌ونى ده‌سه‌ڵاتێکى دیکتاتۆر به‌ڵام ئێستا که
خواسته‌کانى ئێمه‌ى به دى نه‌هێناوه‌و که‌چى نه‌ک به ده‌نگ به‌ڵکو
هیچ هێزێک ناتوانێت گۆڕانیشى تێدا بکات بۆ ده‌بێت هه‌مومان سه‌رقاڵى
سیاسه‌ت بیین بۆ نایه‌ڵن بیرمان بچێت به لاى چاکسازى له هه‌موو
بواره‌کانى ژیاندا هه‌ر له ناو ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ڵکانى کامڵ هه‌ن بۆ
گۆرانه گرنگه‌کان به‌ڕاستى ئه‌مه دیموکراتى نیه نزیکى چاره‌که
سه‌ده‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکى ڕێک‌و پێک دروست نه‌بوه برا کورده‌کانى تورکیا
کیانى باشیان هه‌یه ئه‌وان له شاخن به‌ڵام وه‌ک حوکمه‌تێکى کامڵ
خۆیان سه‌لماندوه له بوارى هونه‌ریشدا کوردیان ناساندوه به دونیا
ده‌بێ ڕ‌ۆشنبیرانى ئێمه ئه‌وه باش بزانن کاتێک پێیان ده‌وترێت ڕۆشنبیر
که ئه‌ندێشه‌و بیرى نوێیان هه‌بێت بۆ گۆران و پێش خستنى
کۆمه‌ڵگاکه‌یان من خۆم گه‌نجێکى گه‌شبینم بۆیه ئومێدم به‌وه هه‌یه
که خه‌ڵکانى ڕ‌ۆشنبیرى کورد جوڵانه‌وه‌یه‌کى گرنگ له مێژودا بکه‌ن
موچه‌ى چاک‌و چاڵه دۆلار کۆتایی پێ دێت چونکه ژیان کاتێک خۆشه تۆ هاو
زمان و هاو نه‌ته‌وه‌که‌ت وه‌ک تۆ بژین مناڵى کورد له سه‌ر جاده
که‌وتوه برسی و بێ جل و به‌رگ مناڵه‌که‌ى خۆشت پۆشته‌و په‌رداخ خۆ
هه‌ردوکیان سروشت دروستى کردوون خۆ هه‌ردوکیان هه‌ر کوردن چۆن ئهتوانى
ئاسوده‌بیت ..........
|