په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٦\٢٠١١

دەسەڵاتی هەرێم لە خۆپیشاندانەکانی کورد لە سوریا خەوی لێ کەوتووە.

مه‌هدی حه‌مید    


لە ئان و ساتی رووخانی ڕژێمیش هەر وابوون. تا ئەمەریکیەکان نەهاتن لە تەپلی سەریان نەدان، دەسەڵاتی هەرێم بە تایبەتی دیوی هەولێر، نەهاتنە بن بار. زۆر جوان بە بیرمە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کاک مەسعود کرد و بە ناڕاستە و خۆ هەندێ شتی وڕوژاند کە تا دڵنیایی تەواومان لە ئەمەریکیەکان پێ نەبێت کە فعلەن دەیانەوێت سەدام بڕۆخێنن ئێمە نایەینە بن بار. دیارە تا ئەو سەین و بەینی پارتی پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ڕژێمی سەدام حوسێن هەبوو هی یەکیەتیش دەیان گۆت ژێراو ژێریە. مام جەلال بە ڕوونتر لێدوانی دەدا کە با بچینە بن بار بۆ پاڵدانی سەدام بەڵام ئەویش هەندەکی تێی دەهێشتەوە. جا نازانم لە بەر کاری ژێراو ژێرانە بوو یان نەی دەویست پارتی بریندار بکات چونکە لەگەڵ یەکتری واتە یەکیەتی وپارتی تازە پێک هاتبوونەوە. باری یەکیەتیش کە ئەو کاردانەوەی ئەمەریکی کە دەبێ سەدام نەهێڵین، ڕێکاو ڕێک بۆیان وئەو کاتی جەژن بوو چونکە لە ڕووی دارایی بەتەواوەتی سفر بووبوون لە ڕووی ناوچەی هێز کەس بەخیلی پێنەدەبردن چونکە پەکەکە لە سەر سنورەکان بۆیان هاتبونە خوارەوە. ئیسلامیەکانیش لە لای خۆیانەوە زیاتر بۆیان لە ناوچەکان هاتبونە خوارەوە، پارتی و خوێندنەوەی بۆئەو بارەی یەکیەتی ودەیەویست پێیەوە تەنازولێکی زۆریان پێ بکات، یەکیەتی وئەو کاتی هەردوو وەرەقەی ئێران و تورکیا بۆی کورتی هێنابوو و دەیەویست بە هەر جۆرێکەوە بووبێت بە ورەقەی پارتی بێت یان بۆقەمەلەییەکی تر لە گەڵ سەدام بکات گرنگ ئەوەیە بمینێت. لە ڕووی جەماوەریش هەمدیسان کەس بەخیلی پێ نەدەبردن ئەوەی ئەوان لە هێنانە ناوەکانی تورکیا بە پارتیان دەگوت ولە ڕێگەیەوە ئەو هەموو خوێنەی لیڕژا کە پشکی گەورە لەوخوینڕژتنە بەر یەکیەتی کەوت ئەو جارەو بە پێچەوانەی رەوتەکان یەکیەتیش لاسایی پارتی کردەوەو بە ڕەسمی پاش هێنانی سوپایان بۆ ناوچەکانی خۆیان و زۆرانبازییەکی دۆڕاویان بە خۆیان و سوپای تورکی بەرامبەر بە پەکەکە کردو بە هۆیەوە خرابتر لە باشتر ڕوی تێکردن هەرکەسی سەربازگەی تورکی لە ناوچەی بیتوێن بدیبایە نەیدەتوانی بڵێ سەرانی ئەو حیزبە زەڕەیەک لە نیشتمان پەروەریان پێوە ماوە. خۆ ئەمەریکیەکان نەبوونایە دوا بە دوای ڕوخانی سەدام یەکیەتی نەی دەتوانی، بە تورکەکان چۆلکات. کەوابێت ئەمەریکیەکان لەو ئان وساتیدا یەکیەتی لەگەڵ پارتی پێکبیننەوەو بیانهێننەوە بۆ ناو پڕۆسیسی ڕوخانی سەدام یانسیب بۆ دەرچوونە. ئەمەریکیەکان ئەوکاتی نەیان دەویست کورد دژی یەکترەوە بن چونکە بۆ ڕووخانی سەدام ئیشی باشیان بە هێزی کورد هەبوو. کە لێدانی سەدامیش بووە ئەمری واقیع و بەس تەماشای ڕاگەیاندنی ئەو دوو پارتەت بکردبایە کە هێرشیان دەکردە سەر سەدام و سرودی نیشتمانیان بە سەر دۆزی کوردو زۆردارەتی سەدام دەگۆت، ئەوی نەیناسیبان دەیان گۆت بڕوا ناکەم هێز هەبێ وەک ئەو دوو حیزبە هەندە پەرۆشی کورد بن. بڕوا بکەن لە سەردەمی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١یش بە شێوەیەک لە شێوەکان تا لە تەپڵی سەریان نەدان وەخۆ نەکەوتنەوە، بەڵام ئەو جارەیان جەماوەری ڕاپەڕیوی کورد بوو قۆڵ وباڵی لی هەرکردوو هەر بەزوویش هێزەکانی شاخ خۆیان گەیاندە سەر سنوورەکان و خەلکیش بڕوای پی کردن و پێیان گۆتن لە ئێوە یەکگرتن لە ئێمە ڕاپەڕین. لێرەش قسەی من نا هی سەرانی یەکیەتی وکە بۆ ئەم وئەویان دەگێڕایەوە، دەیان گۆت بەزۆر مەسعود بارزانیمان ئیقناع کرد ئەگەر نا دەیگۆت ئەمن بڕوا ناکەم ئەو ڕاپەڕینە سەربگرێ و لە خۆشمان تێک نادەین. لە کۆڕەویەکەش هەم دیسان قسەکان هی یەکیەتیەکانە کە گوایە پارتی گۆتبێتی خەتای یەکیەتیەکان بوو ئەو بەزمەیان نایەوە. بەڵام دواترو کە کەش وهەوای کۆڕەویەکە ئاسایی بۆوەو حکومەتی هەرێم وهەلبژاردن و ناوچەی پاراستن دروست بوو و هەر بابایە ئەو دووپارتەو چیرۆکە پاڵەوانیەکانی خۆیان لەو خۆپیشاندانانە دەگێڕایەوە. بە تایبەتی لە سەر داستانی کۆڕێ. هەر لایەو خۆی دەکردە پاڵەوان و گەلیش و کە داینەمۆی ڕاپەڕینەکە و داینەمۆی هێنانەوەی ئەوان بوون ئەو دوو پارتە خۆش. خۆزگە و هەزار خۆزگە قسەی بن لێوانی سەرکردەکانی ئە دوو پارتەو هی تریش کە لە ئێران پاڵیان کەوتبوو و چوار عانەیان لە گیرفان نەبوو وچیان دەگۆت. کاتەکان چەند مانگ پیش ئەو کەتنەی کە سەدام لە سەر داگیرکردنی کوێت کردی. ئێمە بۆ خۆمان ئەو کاتی کە هەلسەنگاندنی سیاسی و زانیاریەکانی بن لێوان و ناوە ناوەی خۆتەسلیم کردنەوەی پیشمەرگەکانی ئەو دیوی و هی هەموو هێزە سیاسیەکان و بازاڕی سەرکردەکان کە دەیان گۆت سەدام حوسێن بە درۆزنانەش بێت بەس پێمان نەڵی وەرن تەسلیم ببنەوە ئێمە قبوڵمانە. بەدبەختی سەدام و ئەو سەردەمی و لە خۆبایی بوونی بوو کە ناو ناوە کە بەدەردەکەوت و لێدوانی دەدا دەی گۆت لە خۆبەدەستدانەوەیان بەولاوە هیچی ترمان قبوڵ نیە و با بە تەمای ڕێکەوتن نەبن لە گەڵمان. ئەو دوانە واتە سەرانی یەکیەتی و پارتی ئەوەندە تێنووی وتووێژ بوون لە گەڵ سەدام، ڕاپەڕینیش کرابوو و سەدامیش لە کوردستان پاڵدرابوو کەچی بە فیکەکی سەدام بزوان و خۆیان گەیاندە بەغداو دەستیان کرد بە مرچە مرچی ماچان لە گەڵ سەدام حوسێن. لە کاتەکانی شەڕی ناوخۆش بینیمان چ بەزمێکیان لە گەڵ داگیرکەران هەبوو.

ڕەنگە هەبن بڵێن ئەو گێڕانەوە سەرەدە مێژوییە چ پەیوەندیەکی بە خۆپیشاندانەکانی سوریا وکوردی وێ هەیە.

ئاگام لەوە هەیە کە تا ئەو کاتەش پەیوەندیەکانی یەکیەتی وپارتیو زلەکانیان لە گەل حکومەتی سوریاو سەرۆکەکەیان بەشار ئەسەد مویان بە بەینەوە ناچێ ولە هەموو کاتێ باشترەوخەلکیش دەکەمە شاهێد بە تایبەتی هی دوو پارتی دەسەڵاتدار کە لەوەتی خۆپیشاندان لە سوریا کراوە ڕاگەیاندنی دوو پارتی دەسەڵات چوار قسەی پرماندبێت لە مەڕ پشتگیری کردن لە خۆپیشاندان و دژایەتی کردنی دەسەڵات، ئاگاشتان لە ئۆباماو کامیرۆن و سەرکۆزی وئەم وئەوی تری سەرانی دەسەڵاتی ئەوروپی دەبێ هەبێ کە چۆنچۆنی باس لەو هەلسو کەتە وەحشی گەرانەی دەسەڵاتی سوری دەکەن لە دژی خەلکی خۆپیشاندەری بێچەک. ڕەجەب تەیب ئەردوگان ئەوە بۆ جاری چەندمینە دێتە دوان لە دژی ئەو ڕەشبگیریەو قەتلوعامەی سەرانی سوری و ئێستاش بۆ پالپشتی ڕاپەڕینی سوریا پێشوازی لە کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی سووری دەکات لە تورکیا. خۆشتان دەزانن نێوانی پەیوەندی دووپارتی دەسەڵاتو نێوانی پەیوەندی تورکیا وسوریا چەند لێک دوور بوون کە کەس بە خەیالی دانەدەهات تورکیا لەسەر ئەو ڕەشەکوژیەی دەسەڵاتی سوریا دەستبەرداری ڕێکەتنە ستراتیجیەکەی نێوانیان بێت. ولاتانی کەنداو وێڕای پەیوەندی دۆستانەیان لە گەڵ سوریا، کوێت سەفیری سوریای لە وڵاتەکەی دەرکردو پەیوەندی سوریاو ئێران و وڵاتانی تری کەنداویش زۆر سارد بووەو هەر هەموویان خەریکی بڕیارێکی بە کۆمەڵن لە دژی سوریا. ڕێکخراوە نێودەولەتیەکانیش خەریکە هەر لە ئێستاوە وەک قەزافی ئاسا بڕیاری دەستگیر کردنی بەشار ئەسەدو گەورە لێپرسراونی سوری وەک تاوانباری کوشتنی خەلکی بێدفاع رووبەڕووی دادگای جیهانیان دەکەن.

لیشم موحەقەقە لە ناو ئەو بێدەنگیەو بێهەلوێستەی دەسەڵاتی کوردی بەرامبەر بە دۆزی خۆپیشاندانی سوریا کە کوردەکان تیایاندا پشکی گەورەیان بەرکەوتووە و بە دوایەوە بە هەر هۆکارێکەوە بووبێت ئەوە بزانن کە تەمەنی ڕژێمی سوریا وەک هی سەدامی لێهاتووەو ڕووخانی بووەتە واقیع ئەوا ١٨٠ پلە هەلدەگەڕێنەوەو وەک سەردەمەکانی ڕاپەڕێن و ڕووخانی سەدام دێنە پیشەوەو سرودە نیشتمانیەکانیان بە سەردا کیل دەکەنەوە وەک ئەوە وابێ کە پێشتر هیچ سەین وبەینێکیان لە گەڵ ئە وڕژێمە نەبێ. بەڵام بە قەناعەتی خۆم ئەو جارەیان دوو پارتی دەسەڵات کورت دێنن،چونکە سەردەمی ئێستا سەردەمی فەیس بووک و تویتەرو بەیەکەوە بەستنەوەی ڕاگەیاندنە لۆکالیەکانە بە ڕاگەیاندنی جیهانی و لە میانەیدا و بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمیر جەماوەر لە هەر کوێیەکا بێت هەموو زانیاری و ڕاستیەکان لە لای گەڵالە دەبیت و بە ئا دەڵێ ئاو بە ناش دەڵێ نا بەڵی گەنجی کورد ئەو کاتانەی تێپەڕاند کە بەدوایەوە بە ئاسانی چەواشە بکرێ.

ئەخر کێ ئەو بێدەنگیەی دەسەڵاتی کوردی پێ قبول دەکرێ کە تا ئێستا و بە دانپیانانی ڕێکخراوە دادوەریە نیودەولەتیەکان کوژراوەکانی خەلکی ڕاپەڕیو زۆر لە سەروی هەزارەوەیە بە دەیان هەزاریش ڕاپێچی زیندانەکان کراون و تیایاندا پشکی گەورە لەو ڕەشەکوژی وڕەشەبگیریە بەر کوردەکان کەوتووە بە حوکمی ئەوەی کە ناوچەی ئەوان لە ناوچەکانی تری سوریا زیاتر گەرمی خۆپیشاندانی پێوەیە. کەنالی جەزیرەو هەندێ لە کەنالەکانی تر کە ڕۆژانە بە وێنەیی ڕووماری خۆپیشاندانەکانی کوردی سوریا دەکەن و ئەوە بە جیهان دەڵێن کوردو عەرەب و تێکرای نەتەوەکان بەبێ جیاوازی ڕویان کردۆتە سەر شەقامەکان و دەڵێن نا بۆ دەسەڵات بڕۆن بۆ دەروە، دەیان جار کەنالی جەزیرە هاوار هاوارەکانی خەلکی خۆپیشاندەری کوردی سوری کە بە زمانی کوردی دەڵێن ئازادی بۆ خەلکی عەرەب شیدەکەنەوەو حکومەتی هەرێمیش خەوتووە وەک ئەوە وایە ئاگرە سوورە با لێمان دوور بێ هەرچی ڕوو دەدا با ڕووبدات. دەسەلاتی سوریا کەس نەماوە لە وڵاتانی دەوروبەرو جیهانی و تاوانباریان نەکا بەوەی کە دەستێوەردان لە کارو باری سوریا دەکەن کەچی دوو قسەی ئەو دەستتێوەردانەی ئاڕاستەی دوو پارتی دەسەڵات نەکردووەو بەرامبەر بە پەکەکەو وڕوژاندنی کوردەکانی سوریا بۆ زیاتر پڕژانە سەر شەقامەکان لە دژی دەسەڵاتی سوریو پالپشتی کردنی خۆپیشاندانەکان و قسەکردن لە سەر یەکڕێزی کوردان، چ ماوە نەیکەن ودەسەڵاتی سوریش بە دژە تیڕۆر ناوزەندیان دەکات. دەبوایە دەسەڵات ولە ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆمان هەولی ئەوەی دابایە بە ملیۆن خەلکی کوردی باشوری بۆ پالپشتی کردنی خۆپیشاندانەکانی سوریاو کوردی وێ بپڕژاندبایە سەر شەقام.

لەو بڕوایەدام ئەگەر جەماوەر دوور لە خواستی ئەوان بپڕژابانە سەر شەقام ئەوا وەک بەردەرکی سەرا ڕوبەڕویان دەبوونەوە. دوو پارتی دەسەڵات لە سەر نیشتمان پەروەری ئێستاو مێژوویی خۆیان، دەڵێن و دەڵێنەوە، بەڵام لە سەر ئەرزی واقیع تەنیا بێدەنگی ئەوان لە سەر دۆزی کوردی هەر چوار پارچە دەبینین و لە سەر دۆزی نیشتمانی و گەڕانەوەی کەرکوک و شوێنە کوردیەکان بۆ باوەشی حکومەتی هەرێم خوا دەزانێ چ کارێکی ژێراو ژیرانەیان لەگەڵ ئەم و ئەو هەیە مەگەر ویکیلیس و ئیدی هەستن ئەو پەیوەندیانەمان بۆ ئاشکرا بکەن ئەگەر نا ئاو ئاو دەڕواو ناتوانی پێیان بڵێی واشتان کردووە. کورد دەڵی ئەگەر دار کرمی لە خۆی نەبێ تەمەنی ١٠٠ ساڵە کوردیش با چیتر بەیت و بالۆری دوژمنانی کورد وەک چیڕۆکە کۆن و تازەکان ئاسا نەگێڕێتەوە با ڕیزەکانی خۆی یەکخا با بزانێ خەلکی نیشتمانپه‌روەری رەسەن و فەبریکا لێک جیا کاتەوە. ئەگەر نا سەد ساڵیدیش خوێن بڕێژن هیچ نادرونەوە.


٣١\٥\٢٠١١

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی حه‌مید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک