٢٢\٤\٢٠١١
ده‌سه‌ڵاتی کوردی،
ئه‌زموونێک بۆ زبڵدانی مێژوو.

ئازاد به‌کر
چاوگی گشت کێشه‌کان نادادپه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاته، ده‌بێ جه‌ماوه‌ر
کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی بێنێت، ته‌نیا هێزی به‌رینی جه‌ماوه‌ر
به ئاسۆ و بیرباوه‌ڕی ڕۆشنه‌وه، یه‌کده‌ست و ڕێکخراو له ده‌وری
به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی گونجاو له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌مڕۆی کوردستاندا،
زامنی به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی خه‌باتی خه‌ڵکی سته‌مکێش و ڕاپه‌ڕیو و
ناڕازیی یه. نه‌ک ده‌رکه‌وتنی سیاسی باڵه مفته‌خۆره‌کانی به‌ناو
ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوازی ئیسلامی و گۆڕان له گره‌وی چوونه‌پێشه‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی جهماوهریدابن، هه‌رگیز هێزه سیاسیه بۆرژوازیه‌کان
ناتوانن به ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ره‌وه په‌یوه‌ست بن و کۆمه‌ک به
پێشڕه‌وی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ بکه‌ن. چونکه له‌ڕووی مێژوویشه‌وه
پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک، هه‌ر له بێ‌کاری و
بێمافی و بێ خزمه‌تگوزاری و دزی و گه‌نده‌ڵی ئابووری و سیاسی و
نه‌بوونی ئازادی، ئه‌مانه داواکارین بۆ گه‌یشتن به ئایینده‌یه‌کی پڕ
ئاسوده‌یی و کامه‌رانی و له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کسانیخواز و
پێشکه‌وتنخواز و مۆدێرن و سکۆلاردا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
مێژووی سیسته‌می سیاسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و دز و تاڵانچیه
به‌سه‌رچووه و هێنده‌ی نه‌ماوه بهلادابێت، ڕووداو و گۆڕانکاریه
مێژوویه‌کان پێمان ده‌ڵێن، سیمای ئاڵوگۆڕێکی ڕیشه‌یی لهبنیادی سیاسی
کوردستاندا به‌ڕێوه‌یه. له‌بارودۆخێکی وادا خه‌ریکه که‌شتی
کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتوویی و دیکتاتۆری و تاکڕه‌وی و بنه‌ماڵه‌یی
به‌دڵنیاییه‌وه نقوم ده‌بێت. ده‌بێ هێزه خه‌مخۆره‌کانی جه‌ماوه‌ر،
جوڵاندنی شه‌قام بۆ گۆڕانی ڕیشه‌یی ئاماده‌بکات، هه‌تا گه‌نده‌ڵی و
بێمافی له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵکه‌نێت، خواست و داواکاری سه‌ره‌کی
خۆپیشانده‌رانی شۆڕشگێڕ هه‌ڵپێچانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی میلیشیایی و
ڕوخاندنی حکومه‌تی شکستخواردو و په‌رله‌مانی گه‌نده‌ڵ و بێ که‌ڵکه له
کوردستاندا. مانگرتن و خۆپیشاندان دیارده‌یه‌کی شارستانیه و
له‌ئاکامی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری له‌دژی بێمافی و نادادپه‌روه‌ریدا
سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له هه‌موو جیهاندا به‌پێی ده‌ستور و یاسا ڕێ
پێدراوه، که‌چی له‌کوردستانی سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ری
میلیشیاییدا خه‌ڵکی له‌سه‌ر خۆپیشاندان زیندان و تیرۆر و خه‌ڵتانی
خوێنده‌کرێت.
زیاتر له دوومانگه خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کان
به‌شێوه‌یه‌کی هێمنی بێ له‌توندوتیژی ده‌ستی پێکردووه، خۆپیشانده‌ران
ده‌نگیان نووسا، مه‌ره‌که‌بی قه‌ڵه‌می ڕۆشنبیران و نووسه‌ران ووشک بوو،
هێنده هاوریانکرد و نووسی، ده‌سه‌ڵات هێنده که‌ڕ و لاڵه نه‌چاوی
نووسینه‌کان ده‌بینێ و نه‌گوێی زایه‌ڵه‌ی ئازار و خه‌می خه‌ڵک
دهبیتسێ. ئێستاش هه‌ر ده‌سه‌ڵات لێپرسراوه له ههرتوندوتیژی و
ڕه‌وشێکی نائارام که ڕووده‌دات. چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێنده
خێڵه‌کی و دواکه‌وتووه نازانێت و نایه‌وێت به‌ڕێگه‌ی شارستانی
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا بکات، به‌چه‌ک وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران
ده‌داته‌وه و به ئاژاوه‌گێڕ و تێکده‌ر ناویان ده‌بات. جه‌ماوه‌ر
هیوای به‌م ده‌سه‌ڵاته ملهوڕه نه‌ماوه، چونکه ناتوانێت کاروباری
کۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه‌به‌رێت و دان به‌که‌موکوڕی و شکسته‌کانی خۆیدا
بنێت، به‌ده‌ستی خۆی زه‌نگی مردنی خۆی لێده‌دا و سه‌رکه‌وتنی
جه‌ماوه‌ریش نزیکه و ڕسوایی و ڕوو ڕه‌شیش بۆ سته‌مگه‌ران
ده‌مێنێته‌وه.
له‌هه‌ر جێیه‌ک و ووڵاتێک وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و خۆپیشانده‌ر
به‌خوێنڕشتن درایه‌وه، ئه‌وه ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ ڕشتنی
هه‌ر دڵۆپه خوێنێکدا زیاتر قڵشتی نێوان خۆی و خه‌ڵک گه‌وره‌تر ده‌کا
و جه‌ماوه‌ر ڕق ئه‌ستورتر ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتیش شه‌رعیه‌تی یاسایی خۆی
له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ک چۆن له تونس و میسر، بن عه‌لی و موباره‌ک
ڕسواو ڕوخێنران. جه‌ماوه‌ری کوردستان خوازیاری گۆڕانی سپی و
ئاشتیانه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته خۆی له‌به‌ر داواکاری و
ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵکدا ناگرێ و ده‌بێته نمونه‌ی قه‌زافی و شه‌قامه‌کان
به‌خوێنی گه‌نجه‌کان سوور ده‌کات. هه‌ر بۆیه کاتێک شه‌قام ده‌جوڵێت و
هاوڵاتیان خۆپیشاندان ده‌که‌ن، ئامانجی کۆتایی جه‌ماوه‌ر ڕوخاندنی ئه‌و
ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه سیاسی و گه‌نده‌ڵه‌یه که حوکم ده‌کات. 20
ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که‌رامه‌ت و ئیراده‌ی ئینسانی کردۆته قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی، 20 ساڵه دوو دیکتاتۆر و دوو بنه‌ماڵه
شیله‌ی گیانی کرێکاران و هه‌ژاران ده‌مژن، ئێستاش باسی ئه‌زمون
ده‌که‌ن، ئه‌زمونێکی تاڵی نایه‌کسانی پڕ له ره‌فتار و کاری نا ئینسانی
و چه‌وسانه‌وه.
بزووتنه‌وه و ڕاپه‌ڕینی ئه‌مڕۆی جه‌ماوه‌ری کوردستان له هه‌موو کات
زیاتر به‌ئاگایه له هه‌نگاوه‌کانی بۆ وه‌ده‌رنانی ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆری و میلیشیایی دوو‌و حیزبی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، وه
به‌جێگه‌یاندنی گۆڕانێکی ڕاسته‌قینه له‌بنه‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن بوونی
گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووه‌وه، ئاماده‌ی هیچ سازش و ملکه‌چی و
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێک نیه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و که‌سێتی و
به‌شداربوونی له‌ده‌سه‌ڵاتدا. بزووتنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی هۆشیار و
نوێیه له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی داخوازیهکانیدا و گۆڕینی کۆمه‌ڵگا بۆ
ئایینده‌یه‌کی گه‌ش، تا مرۆڤه‌کان سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌رز له سایه‌ی
سیسته‌مێکی سیاسی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا بژین. ئه‌مه بزووتنه‌وه‌یه‌کی
بێسه‌ر و ڕابه‌ر نیه، ئه‌وه‌ی ئاگرییدا و کڵپه‌ی لێ هه‌ڵساند و
به‌رده‌وامی پێدا له‌تواناییدا هه‌یه له‌هه‌موو بارودۆخێکدا
پێشڕه‌وایه‌تی بکات و به ئامانجه‌کانی خۆی بگه‌ێنێ.
به‌چکه دیکتاتۆره‌کانی بۆرژوا ناسیونالیستی کوردی زۆر باسی نیشتمان و
ئاڵای کوردستان و میلله‌ت و مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و دڵسۆزیان بۆ خاک و
ئه‌زمونه‌که ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕاپه‌ڕینی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستان پاش
20 ساڵ ده‌سه‌ڵاتکردنی ئه‌م دوو حیزبه، هه‌موو گفتار و به‌ڵێنه‌کانیان
ده‌کاته بڵقی سه‌ر ئاو و به‌درۆیان ده‌خاته‌وه. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێ
مافیان و بۆ دزی و تاڵانی داهات و موڵک و سامانی خه‌ڵکی کوردستان
چه‌ندان ده‌زگاو پاراستن و زێڕه‌ڤانی و فه‌رمانده‌ییان دروستکردووه بۆ
پارێزگاری له‌خۆیان و سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیان. شنه‌بای شۆڕش که له
تونسه‌وه ده‌ستی پێکردووه بێگومان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌رو
دیکتاتۆره‌کان ده‌خاته زبڵبدانی مێژووه‌وه، له‌گه‌ڵیاندا
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش، گۆڕینی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری هه‌مان پڕۆسه‌ی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه که له‌و ووڵاتانه‌دا ڕوویدا
و وه ئێمه ده‌توانین سوود له‌و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌یه
وه‌ربگرین.
ئێستا خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کوردستان له‌ساڵی 2011 دا ده‌ژی و ساڵی 1991
ی تێپه‌ڕاندووه، ئیتر خه‌ڵکی له‌خه‌وی بێداری به‌خه‌به‌رهاتووه، چیتر
ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رست و سه‌رکوتگه‌ر ناتوانێ به ووتار و قسه‌ی
بریقه‌دار فریوی بدات و به‌ئاڵا و دروشمی درۆینه ههڵیخڵهتێنێ. ئێتر
ناتوانێت چیتر له‌ژێر په‌رده‌ی نه‌ته‌وه و دین و نیشتمان و که‌رکوکی
دڵ و قودسی کوردستاندا خه‌ڵکی له‌خشته‌به‌رێت. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک
بازرگانی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی سیاسین و مامه‌ڵه به ئه‌نفال و
کیمیاباران و که‌رکوک و شوێنه‌کانی تره‌وه ده‌که‌ن. داهاتی
گرێبه‌سته نه‌وتیه‌کانیان بۆ خۆیان قۆرخکردووه، 20 ساڵه سامان
ده‌دزن و موڵکی گشتیان له‌سه‌ر خۆیان و بنه ماڵه‌کانیان تاپۆ کردووه.
هه‌موو هێز و چه‌کداره‌کانیشیان بۆ داپڵۆسینی خه‌ڵکی هه‌ژاری
کوردستانه. له‌ژێره‌وه‌ش باوه‌شیان بۆ ووڵاتانی کۆنه‌په‌رست و
دواکه‌وتوویی ناچه‌که کردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ له خۆیان خوێنڕێژتر و
گه‌نده‌ڵتر، حکومه‌تی میلیشیایی به‌غدا به‌شدارن. ڕۆژانه‌ش ئێران و
تورکیا سنووره‌کان ده‌به‌زێنن و تۆپبارانی گونده‌کان ده‌که‌ن ئه‌مانه
فزه‌یان لێوه‌نایه‌ت.
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هێزه‌کانی یه‌کێتی و پارتی خه‌ریکی خۆ
کۆکردنه‌وه‌ن تا ده‌ست له خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵکی ناڕازی بوه‌شێنن و
سه‌را و مه‌یدان و سه‌کۆی ئازادیه‌کانیان پێ چۆڵ بکه‌ن و دۆخێکی
نائاسایی عه‌سکه‌رتاری به‌سه‌ر شار‌و شارۆچکه‌کاندا بسه‌پێنن،
به‌خه‌یاڵی گڵاوی خۆیان وا ده‌زانن ئه‌مه‌یان بۆ ده‌چێته سه‌ر و
ده‌توانن خه‌ڵکی زۆرلێکراوی کوردستان سه‌رکوت و ده‌مکوت بکه‌ن. به‌ڵام
نازانن شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی هێزی جه‌ماوه‌ر زۆر له‌وه
به‌هێزتره به ئاگرو ئاسنی ئه‌م بووده‌ڵانه دامرکێته‌وه. به‌ڵام
کاروانی خه‌بات و کوره‌ی ڕاپه‌ڕین له به‌هاری نه‌وه‌د و یه‌ک گه‌رمتر
بووه، خه‌ڵکی به‌عسیان له‌کوردستان وه‌ده‌رنا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
فشهڵهش ناتوانێت تاسه‌ر خۆی له‌به‌رده‌م هه‌ڵمه‌تی خه‌ڵکی چه‌وساوه
و توڕه‌دا ڕابگرێت. خوێندنه‌وه‌یه‌کی سروشتی بۆ بزووتنه‌وه زیندووه
مێژووه‌یه‌کان ده‌ریده‌خات ئایینده‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له چاره‌نووسی
بن عه‌لی و موباره‌ک و قه‌زافی و هاوشێوه‌کانی زیاتر نابێت. سه‌رکه‌وتن
بۆ خه‌باتی یه‌کگرتوویی جه‌ماوه‌ری و مردنیش بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر
و فڕێدانێتی بۆ زبڵدانه گه‌وره‌که‌ی مێژوو.
20\4\2011
ماڵپەڕی ئازاد بەکر
|