په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٩\٢٠١٤

دەسەڵاتى کوردى بێ خەمترین دەسەڵات بەرامبەر بە خەڵکى.


نەجم محەمەد     


ئەمڕۆ خەڵکى کوردستان لەبارودۆخێکى زۆر خراپ وسەخت وگراندا ژیان دەگوزەرێنێ قەیران وکێشەکان بەرى بینى خەڵکى کوردستانى گرتووە وئەوە هەرخەڵکى کوردستانە کەباجى هەموو کێشە وقەیرانە ئابوورى وسیاس وئیداریەکان دەدات نەک دەسەڵات و سەرکردەو بەرپرسەکان.


نەبوونى خزمەتگوزارى ونەبوونى مووچەوگرانى بەنزین وبەرزبوونەوەى نرخى شتومەک وخۆراک ولەپاڵ ئەمانەشدا شەڕى دژە داعش وهتد ئەو کێشە وموعاناتانەن کەخەڵکى کوردستان پێوەى دەناڵێت . بەداخەوەدەسەڵاتى کوردى دواى ٢٣ ساڵ لەدەسەڵاتدارى نەیتوانیوە وەڵامێکى جدى بەهەلومەرجى سەختى گوزەران وژیانى خەڵکى بداتەوە وزۆربێ باک وبى َخەمەلەئاست خەمەکانى خەڵکیدا وئەو خەڵکەیان لە خراپترین هەلومەرجى ژیان وگوزەراندا ڕاگرتووە وبچوکترین ئاڵوگۆڕى جدی لەژیان وگوزەرانى خەڵکیدا ناکات.


ئەوخەڵکەى کەئەمڕۆ کەم ماڵ وخێزانى هەیە کە کوڕێ یان دوان وسیان وزیاترى لە بەرەکانى شەڕى دژى داعش نەبێ کەم ماڵ وخێزانى هەیە کەسەرۆک خێزانەکانى لەبەرەکانى شەڕى دژەداعش نەبێ وئەوخەڵکەى کەڕۆژانە تەرمى ڕۆڵە ئازیزە کانیان بۆدەڕواتەوە ئەو خەڵکەى وێڕاى ئەم هەموونەهامەتیە هێشتا ئامادەى هەمووقووربانیدانێکدان.


ئەوەتا ڕۆژبە دەستە بەدەستە کۆمەڵ بەکۆمەڵ خۆبەخشانە دەچنە بەرەکانى جەنگ ئەوەتا ڕۆژانە بەشدارى کەمپین وکۆمەکیەکان دەکەن بە هەمووجۆرێک بۆ پێشمەرگە بۆ ئاوارەکان ئەو خەڵکەى کە (هەم خوێن دەبەخشێ وهەم خوێنى دەڕژێ) لەبەرەکانى جەنگ بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتى کوردى زۆر بێ خەمە لەئاست ئەم هەمووە قوربانى ونەهامتى وئازارەى خەڵکیدا بەڕاستى شەرمەزاریە بۆدەسەڵات وحوکمەتێک سێ مانگ جارێ مووچەى فەرمانبەرانى بدات ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە پارەى مۆڵ کراوى هەیە کەئەتوانى بۆ ٢٠ ساڵى داهاتووتر ئیدارە ومووچەى خەلکى بدات ئەوەى ئەمرۆ دەسەڵاتى کوردى ناوى ناوە قەیرانى ئابوورى وکێشەى نێوان بەغداو هەرێم بیانوو وفریوودانى خەڵکیە وهیچى تر. بەداخەوە کەدەسەڵاتى کوردى لەئاست ئەم هەمووە موعانات ونەهامەتى وقوربانیدانەى خەڵکیدا بێ خەمە ئێ بۆ بێ خەم نابێ خۆ نەخۆیان ونەماڵ ومناڵ وخاوخێزانیان لە و نەهامەتیەدا ناژین وژیان ناگوزەرێنن.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک