٧\١١\٢٠١٢ دەسەڵاتی ناشه‌رعی.
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ له‌سه‌رووی یاسا دانراوه‌کاندن، ئه‌و وڵاتانه‌و هێزه سیاسییه جیاوازه‌کان تێیدا توانیان بگه‌نه ده‌ستنیشانکردنی بنه‌ما گشتییه‌کان شه‌رعییه‌تی سیسته‌می سیاسی ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا توانیان ئه‌و شه‌رعییه‌ته بگۆڕن بۆ شه‌رعییه‌تی یاسایی و بۆ سه‌رده‌مانێکی زۆریش جێگیری و ئاسایش بۆ ده‌زگاکانی خۆیان دابی بکه‌ن، وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌به‌ریتانیاو وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافیدا هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ی تائێستاش هێزه سیاسییه‌کانی سه‌باره‌ت به‌بنه‌ماکانی شه‌رعییه‌ت ڕێک نه‌که‌وتوون، ئه‌وه بێگومان له‌پێناو بونیادنانی سیسته‌می سیاسی جیاوادا به‌رده‌م دووچاری ململانێ و ناکۆکی ده‌بێته‌وه،شه‌رعییه‌ت له‌ناوه‌رۆکدا دیاده‌یه‌کی سیاسییه ، نه‌وه‌کو یاسایی، له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ڕێکده خرێت و داده‌ڕێژرێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دایه ،ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و زه‌وتکردنی ده‌سه‌ڵات به‌زه‌بری هێزو سه‌پاندنی سیسته‌مێکی سیاسی نوێ، واتا سه‌پاندنی سیتسه‌مێکی نوێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتێدا ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مری واقیع ، یان حکومه‌تی ئه‌مری واقیع ، بۆ ئه‌وه‌ی جێگیر ببێت و بچه‌سپێت ئه‌وه ده‌بێت پرۆسه‌ی پێشڤه‌چوونی به‌رده‌وام بگرێته به‌رو به‌رنامه‌ی کاری خۆی پێشکه‌ش بکات و ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ری له‌سایه‌یه‌وه به‌ده‌ست بێنێت خودی شه‌رعییه‌ت له‌بنه‌ماکانی یاسای دانراودا سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، سیسته‌مێکه له‌بنه‌ماو ڕێکه‌وتن و عورف ڕێگا به‌حکومه‌ت ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بکێشێت ، بۆیه هیچ شه‌رعییه‌تێک بوونی نییه ته‌نیا شه‌رعییه‌تی یاسای دانراو نه‌بێت، دوو توخمیش له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن ،یان ئه‌وه‌تا حکومه‌ت به‌ناوی یاسا‌و ڕه‌فتارو هه‌ڵس وکه‌وت بکات ، یان ئه‌وه‌یە کۆمه‌ڵگه به‌پێی یاسا‌و سنووره دیاریکراوه‌کانی یاسا ڕه‌فتار بکه‌ن.
کاتێک ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵات یان حکومه‌ت به‌پێی یاسا ڕه‌فتار بکات ، ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت مسۆگه‌ر ده‌کات، ئاڵوز‌و تێکه‌ڵاو دێته به‌رچاو، چونکه ئێمه ده‌زانین خودی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی له‌سایه‌ی داموده‌زگا حکومییه‌کاندا یاسا دروست ده‌کات وسه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێکردنی ده‌کات، بۆیه‌ئه‌وه‌ی یاسا دروست ده‌کات، ده‌توانێت ڕه‌شی بکاته‌وه، به‌م مانایه‌ش هه‌بوو سیسته‌مێکی سیسی، ته‌نانه‌ت سیسته‌مێکی سه‌رکوتکه‌ریش که‌نامه‌شروعه، ده‌توانێت شه‌رعیه‌ت بۆخۆی دروست بکات. زۆر ده‌ستور دان به‌وه داده‌نێت که‌سه‌رچاوه ده‌سه‌ڵات گه‌ل ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕاسته‌وخۆش له‌لایه‌ن گه‌له‌وه براکسیس نه‌کرێت، به‌ڵام ده‌بێت ڕه‌رامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت، لێره‌دا ده‌ستوور بنچینه‌ی مافی حوکمکردن ڕوون ده‌کاته‌وه، به‌م پێیه‌ش حوکم ده‌بێته لێپرسراوێتی نه‌وه‌کو ئیمتیازێک بێت به‌کۆمه‌ڵێک درابێت، کۆمه‌ڵێک توانا‌و تایبه‌تمه‌ندییه په‌یوه‌سته به‌شوێنی ده‌سه‌ڵات، نه‌وه‌کو ویستی ڕه‌های که‌سانێک بێت به‌ئاره‌زووی خۆیان فرمان و بڕیار ده‌ربکه‌ن، چونکه کاره‌کانی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا ئه‌وکات شه‌رعییه‌ت به‌ده‌ست دێنێت که‌له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوور دابێت.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین که‌ناکرێت
ده‌ستوور به‌شێوێیکی شێوه‌یی ڕاڤه بکرێت، له‌بری ڕاڤه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و ڕه‌وشتی و سیاسی ده‌سه‌ڵات، ڕاسته بنه‌ماکانی ده‌ستوور شوێن و ده‌سه‌ڵاتی
ده‌سه‌ڵاتداران دیاری ده‌کات ، به‌ڵام هه‌رگیز نابێته ئه‌لته‌رناتیڤی
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی که‌هه‌ر له‌کۆنه‌وه تاوه‌کو ئه‌مرۆ هه‌وڵده‌دات
ڕاڤه‌ی بنچینه‌و بنه‌مای حوکمی ده‌سه‌ڵاتداران بکات، دوو ڕاڤه‌کردن بۆ
ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی هه‌یه، یان ئه‌وه‌تا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی
نێگه‌تیڤانه‌دا بسه‌پێنرێت، یان ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه قه‌بوڵیان بێت،
ئه‌گه‌ر ڕاڤه‌کردنی دووه‌م وه‌ربگرین ئه‌و کاته ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی په‌یوه‌سته
به‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی که‌گه‌ره‌کیه‌تی پێشکه‌شی جه‌ماوه‌ری بکات،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ڕازی بوونی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رانبه‌رئامانج و مه‌به‌ستێکی
دیاریکراوه، ئه‌ویش به‌رژوه‌ندی گشتییه، ده‌ستوور بۆخۆی به‌ئاشکرا به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی دیاری ده‌کات و به‌م پێیه‌ش سروشتی ده‌سه‌ڵات دیاری ده‌کات ئه‌وه‌ش
ده‌ستوور واده‌رده‌خات که فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاته. ده‌سه‌ڵاتداران له‌نێو
سیسته‌می ده‌ستووریدا وه‌کو فرمانی و وه‌زیفه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه
ده‌ست ، نه‌وه‌کو له‌سایه‌ی سیفاتی تاتبه‌تی و که‌سایه‌تی خۆیان، بۆیه
که‌س بی نییه بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵات بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستوور ئه‌و
مه‌رجانه دیاری ده‌کات که‌ده‌بێت که‌سی ده‌سه‌ڵاتدار تێیدابێت و له‌هه‌مان
کاتێشدا شه‌رعییه‌تییان دیار ده‌کات، خودی ده‌ستوور وه‌ڵامی ئه‌م
پرسیاره ده‌داته‌وه که ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران له‌کوێوه ده‌سه‌ڵات
وه‌رده‌گرن و سروشت و مه‌رج و ئامانج و سنووریشی پێویستی به‌وه‌ڵامی
یاسایی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌چه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران
له‌ده‌ستوورییه‌ت ده‌ستنیشانکردنیان دایه.
|