٥\٦\٢٠١١
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
ئا: محه‌مه‌د حه‌کیمی
ده‌سه‌ڵات یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین بنه‌ماکانی زانستی سیاسه‌ت، که به
مانای هێزی سه‌پاندنی ده‌ستووراتی خۆی به هه‌ر وێنه‌ێک که موممکن بێت
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره رۆخساری کۆمه‌ڵگا بگۆڕێت و کۆمه‌ڵگه
به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رێت.
هه‌رکه‌س چاو ده‌خشێنێت به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا هه‌میشه ده‌بێت ئه‌و
رسته‌ی چرچیلی له بیر بێت. که کاتێ چرچیل به هۆی هێرشی ئاسمانی
هیتلره‌وه له لایه‌ن شاڕۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته‌وه که‌وتبوه ژێر
پرسیار، چرچیل له وڵامدا به چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه وتی: بێجگه له
ئاخ هه‌ڵکێشان هیچ شتێکم نیه بۆ وتن ، ته‌نیا ده‌بێ سه‌بر بکه‌ین و
ڕابوه‌ستین، مێژوو ئه‌وه‌ی نیشاندا که ئه‌م ڕسته‌ی چرچیل له‌و کاته‌دا
زۆر به جێگه و دروست بوه و مێژوو ئه‌وه‌ی نیشانده‌دات که ئه‌گه‌ر
چرچیل نه‌بوایه‌ت ئه‌وا هه‌رگیز ئوروپای ئازادی رۆژئاوا به ئازادی نه‌ده‌گه‌ییشت.
ئه‌مڕۆکه سیاسه‌ت، هێز، وزه، ئابووری و زانست له پاڵ یه‌کدا ده‌سه‌ڵات
پێکدێنن و جیهان له ژێر رکێفی خۆیاندا ده‌گرن. هه‌روا که دیاره ده‌سه‌ڵات
گرنگترین هۆکاری سه‌ره‌کیه له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کاندا، ده‌توانین
ئه‌وه بڵێن که وڵاته بێ هێزه‌کان هیچ نه‌خشێکیان نیه له رووداوه
جیهانیه‌کان و ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه هه‌میشه تووشی هێرشی زڵهێزه‌کان
بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه وڵاته به‌هێزه‌کانه که نه‌خش و ڕۆڵی سه‌ره‌کی
ده‌گێرن له رووداوه گرنگه جیهانیه‌کاندا.
پسپۆران له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که له مێژوودا ده‌توانین دوو ڕوانگه
ببینین، یه‌که‌م، تاک له نێو ده‌سه‌ڵاتدا گرنگێکی گرنگێکی تایبه‌تی هه‌یه،
بۆ نموونه هیتلر، ناپلئون، کورش، چنگیز و .... ده‌وترێت ئه‌گه‌ر هیتلر
و ناپلئون نه‌بوێتن مێژوو به‌ره‌و لاێکی دێکه ده‌چوو. به‌ڵام پسپۆران
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که شوێن کارێگه‌ری هه‌یه و ناپلئون و هیتلر
به دروست کراوی ده‌ستی شوێن ده‌زانن، باشتر وایه له مه‌ڕ ئه‌م پرسه
بروانینه تیوری په‌یوه‌ندی نێو نه‌ته‌وه‌یی.
ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌موو شتێک به‌رێوه به‌رێت، ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش
بکه‌م که کارێگه‌ری ئه‌ندیشه له ویست و ئامانج دوای پرسی یوتوپیایی
دێت و به‌مه ده‌وترێت ریالیزم یا ریالیسم. ریالیسم پێداگری له سه‌ر
راستیه‌کان ده‌کات و جه‌خت له هۆ وهۆکار ده‌کاته‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ی
وا بیر ده‌که‌نه‌وه که جیهان ده‌بێ له گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی ئه‌واندا
بێته‌وه و ئه‌وانه‌ی که سیاسه‌ته‌کانی خۆیان به پێوه‌ره جیهانیه‌کان
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و ده‌خوێننه‌وه، بوونی هه‌یه و ده‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی.
ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی ناسیونالیسم به‌شێکی نه‌پچڕاوه‌یه له سیستمی
ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌کان، ده‌سه‌ڵات که‌ره‌سه‌ێکه که ده‌وڵه‌ته‌کان
سیاسه‌تی خۆیان چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته به‌رێوه ده‌به‌ن.
مۆنۆگرافی ئابووری.
یه‌کێک له گرنگترین بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی مۆنۆگرافی ئابووریه که له
ئه‌گه‌ری زانستی تکنیکی ده‌توانێت ببێت به ده‌سه‌ڵات.
زانستی ته‌کنیکی.
خۆی یه‌کێک له گرنگترین فاکته‌کانه که به داخه‌وه له زۆربه‌ی
وڵاته دواکه‌وته‌کان، وه‌ک وڵاتی ئێران به هۆی نه‌بوونی ئه‌و فاکتانه‌وه
هه‌میشه پێویستی به پێشه‌وه‌چوون و زانست هه‌یه و هۆکاری نه‌بوونی
ئه‌م فاکتانه له ئێران ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی
زاڵ له ئێران توێژینه‌وه و په‌یره‌وی لێ ده‌کات.
ته‌کنولوژی.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ته‌کنولوژی، ده‌س گرتن به سه‌ر ژیانی
مرۆڤدایه، له ڕاستییدا، وقعی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی
ته‌کنولوژی یه‌ک ده‌گرێته‌وه و خۆبه‌خۆ کارێگه‌ری ئه‌م هێزه له په‌یوه‌ندی
جیهانیدا زۆر قووڵ ده‌بێت.
ئه‌و فاکتانه‌ی ده‌سه‌ڵات که زۆرتر بواری ماڵی ده‌گرێته‌وه و به‌شێکیشی
ئه‌و فاکتانه‌ن تا بزانین که چۆن له سیاسه‌تی جیهانیدا ئه‌م فاکتانه
ناسراون و گرنگێکی تایبه‌تیان له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهاندا هه‌یه.
ئیدئولوژی.
ئیدئولوژی ئه‌و ئه‌ندیشه‌یه که به شێوه‌ی سیستماتیک ده‌سه‌ڵات دروست
ده‌کات، ئیدئولوژی له مێژوودا شه‌پۆڵێک له هێزی ئینسانی ده‌خاته
شوێن ئامانجه‌کانی خۆی و له ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام سیاسه‌تی هێز که له دوێکه‌وه تا به ئه‌مڕۆ توانیویه‌تی به
په‌ره پێدانی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی خۆی ڕوانگه‌کانی خۆی به سه‌ر جیهاندا
بسه‌پێنێت و به هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌سکه‌وته‌کانیان ستراتژی کلان ده‌خوێننه‌وه،
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه تێده‌کۆشن تا وڵاته جیهانی سێهه‌میه‌کان بڕه‌تێننه‌وه.
_____________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
1- (سیاست قدرتمندانه: نوشته، صامدی).
2- (اصغر جعفری ولدانی، جزوه درسی سیاست و حکومت در خاورمیانه، دانشگاه
علامه طباطبایی، 1381).
3- (محمود سریع القلم، نظام بین المللی پسا جنگ سرد).
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی
|