ده‌سه‌ڵاتی ترسا‌و
له ڕۆژنامه‌نووسان!

که‌ریم
سه‌رکه‌ش
ده‌یانه‌وێ*
خاوه‌ن ووشه وه‌ک هه‌نگ وابێ
هه‌رکه به‌ڕووی کاغه‌ز وه‌دات،
بمرێ وه‌کات!
ده‌یانه‌وێ
وشه‌کانمان
کۆت
زه‌نجیر بۆ پێیان بێ،
|
سایه‌ی
سێداره جێیان بێ!
ده‌یانه‌وێ،
وشه‌کانمان
بێده‌نگ بکه‌ون به‌ڕوودا،
وه‌ک حه‌زره‌تی سمایل که‌وت
له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی چهقوودا!
ده‌یانه‌وێ،
|
بنووین، بخۆین ... وه‌کوو ئه‌وان.
ده‌یانه‌وێ
کتومت(ئێمه) (ئه‌وان) بین...
وه‌ک مه‌لێکی مۆمیاکراو،
بێ ئاره‌زوو، بێ ڕه‌وان بین!
عه‌بدوڵلا
په‌شێو
|
له‌سه‌رده‌مانێکی زوو، دوونووسه‌ر به‌قه‌د
دوو تیپی سوپا، دووتیپی له‌شکر ترسیان دهخستهدڵی ناپلیۆن
** ئهمرۆشدهنگیڕهخنهئامێزی نووسه‌ران
و ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆتهگرفت و سه‌رئێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ
کهدهسهڵاتدارتی هه‌رێمی باشووری کوردستانی بێزار‌و وه‌ڕه‌س و هه‌راسان
کردووه، بۆیه ڕۆژانهدونیایهک گله‌یی و گازانده، له‌و قهڵهمهسهرکێش،
ده‌سته‌مۆ و ڕام نه‌بووانه ده‌کا،کهلهخۆ ڕاده‌بینن، به‌خۆ ڕادهپهرموون
بێنه‌ده‌نگ.
ئه‌م دهسهڵاتدارهتییهکهدهنگ و ڕه‌نگی دژ، پێچه‌وانه، ڕه‌خنه‌گر،
ناته‌با به‌خۆی دهببیسێ به‌جۆرێک ته‌نگه‌تاو، شپرزه‌و سه‌راسیمه ده‌بێ،
که خۆی و بانگه‌شه‌کانی بۆ مانای به‌رزی (دیموکراسی، ئازادی، کۆمه‌ڵگای
سیڤیل)ی له‌بیر ده‌چێته‌وه، ڕادهچهڵهکێ، دهگهڕێتهوهسهربار
و دۆخهڕهسهنه ڕاستهقانییهکهی به‌رێی، که لهوێداپێی وابووههرچی
بیکا، هه‌رچی بیڵێ به‌چاک و خراپییهوهوهک نه‌خشی سه‌ربه‌رد بووه،
ده‌بوو له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌ڵگا به‌دڵێکی فراوان به‌دیدێکی پۆزه‌تیف
وه‌رگیرێ. گومانی ناگه‌ره‌ک که‌وه‌ها ڕوانگه‌یه‌ک، ته‌نێ ئه‌و لێک
دانه‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێ، که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه چونکهلهبنهڕهتدا
له‌منداڵدانی دیکتاتۆرییه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوین چاوی هه‌ڵێناوه
*** له‌ڕکابه‌ری و دژایه‌یه‌تی کردنی ڕژێمیکی شۆفینی، پۆلیسی و
دیکتاتور په‌یدا بووه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان بخوازێ یا نه‌خوازێ
که‌وتۆته‌ژێر کارتێکردن و کاریگه‌ری کاره‌کته‌ره‌کانی ئه‌م دوو شێوهدهسهڵاتدارهتیهو
فاکتهرهترسناکهکانیان، هه‌ر له‌به‌ر ههندێشلهزۆر بار وبوارداسیماو
ڕووخساریدزێوی ئه‌م دوو دهرکهوتهنامۆیه، کهوهکمیرات و بۆماوهبۆی
جێماوه، ڕۆژانه بهکردهوهله ڕفتار و هه‌ڵس و که‌وتدا پڕاکتیزه ده‌کاته‌وه.
گه‌رچی ئهمڕۆئهم ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه لاف وگه‌زافی دیموکراسی،میدیای
ئازاد، کۆمه‌ڵگای مۆدێرن و سڤیل لێ ده‌دا، بهڵامچۆن مێژووچه و
پاشخانی وی له‌ڕابردوودا له‌په‌نای خه‌باتی نهێنی، به بڕوو بیانوو و
پاساوی باری نائاسایی، شه‌ڕی داسه‌پاوی چه‌کدارانه، بۆ پاوانکردن و
پاراستنی جڵه‌وی بڕیار و کورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ئه‌و په‌ڕی ڕق و
کینه‌و که‌له‌ڕه‌قی دیکتاتۆرانه‌ی تاقی کردۆته‌وه، خۆ ئه‌وساش وه‌ک ئه‌مڕۆ
باس و خواسێک له‌میدیای ئازاد بوونی نه‌بووه، تا لێفه‌ی شڕ له‌سه‌ر هه‌تیوان
لابه‌رێ **** بۆسه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی
شار و دوای ڕاپه‌ڕینیش ئهوههێندهسهخت و دژوار نییه، بگه‌ین به‌هه‌مان
خاڵێ ئاماژه‌پێکراو.
مه‌رگه‌ساته‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی شه‌رمئامێزی ناوخۆی شاخ، سه‌رده‌می
به‌ره‌ی کوردستانی، جارێکی تر شه‌ڕی ناوخۆی شاره‌کان، دابه‌شکردنی
حکومه‌ت، په‌رله‌مان، داهاته‌کان و هتد، به‌ڵگه‌ی زیندوو، بهڵگهنهویستنلهسهر
تراژیدیای ئه‌م ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه.
که‌سێک به‌مه‌به‌ستی ڤه‌کۆلین، بیهه‌وێ ڕاستگۆ و بوێرانه، له‌م بواره‌دا،
دارێک بنێته‌سه‌ر به‌ردێک، گومانی ناگه‌ره‌ک، ده‌توانێ چه‌ندان به‌رگ
کتێب له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کا*****.
له‌ژێر ته‌وژم و ههژموونێ ته‌کنه‌لۆژیای گلۆبالی خێرای تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌کان،که‌جۆرێک
له‌ئازادی و کرانهوهیسهرسوڕهێنهر، کۆنترۆل نه‌بووی
****** له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا، له‌ناوچه‌که به‌هه‌رێمی
کوردستانی باشووریشهوهپێکهێناوه، ئه‌م دهسهڵاتدارهتییهی تووشی
قه‌یران کردوو، ڕۆژانهلهگهڵململانهیهکی سه‌خت و دژواری
تواناپرووکێن ڕووبه‌ڕوو ده‌کاته‌وه، که‌ئه‌میش به‌ڕۆلی خۆی له‌جیاتی
دانووسان و دیالۆگ، بۆ وه‌ڵام به‌م پرسه هه‌نووکه‌ییه، دێ له‌سه‌ر
زاری بهرپرسهپله یه‌که‌کانی خۆی هێرش و شاڵاو ده‌کاته‌سه‌ر میدیای ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات، به‌شێوه‌یه‌کی سیستماتیک نووسه‌ر و ڕۆژنامهنووسهڕۆبۆتهکانی
خۆی، بهمیتودێکی پاشڤه‌ڕۆ سواو کرچ وکاڵ پرۆگرام ده‌کاته‌وه، بهئومێدهیکهمێک
له‌کاریگه‌ری ڕامیاری و سایکۆلۆژی ئه‌م ڕه‌وت و مۆدێلهنرت و نوێیهیڕاگهیاندن
که‌مکاته‌وه.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتێش داماوانهدهکهونهخۆ، سه‌ردێنن
و سه‌ر ده‌به‌ن، دیدار و چاوپێکهوتنیچڕو پڕی، پڕلهکهش وفش له‌گه‌ڵ
توتی و پهپهگۆیهکانی ده‌سه‌ڵات پێکدێنن، که‌چی ناگهنهئاکامێکی لهمهدڵخۆشکهر
تر، چاتر له‌وه‌ی که ( ئه‌و هه‌موو دهنگهدژهڕهخنهگرهنهترسهوهئاگایه)
بهگهڕهلاوژهی میدیای سه‌رده‌م پێناسه‌بکه‌ن.
گه‌پجاڕ و داماوترین قسه‌یه‌کی یه‌کێ له‌م به‌ڕێزانه ئه‌وه‌بوو که(کاری
ڕۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌نیه ڕه‌خنه‌بگرێ، به‌ڵکو کاری ئه‌و ته‌نیا
گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه) ئه‌رێ ئهمهدرووستپێناسهی ڕۆژنامه‌نووسێکی
ڕۆبۆت. یان هه‌ر ئامێر و ئامرازێکی ته‌کنه‌لۆژیای نوێ نیه؟ که‌ته‌نیا و
ته‌نیا ملکه‌چی ئه‌و پرۆگرامه دهبێکهبۆی داده‌نرێ، نه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک
دڵ، هه‌ست، هۆش و ئاوه‌ز شک ببا، که‌ده‌نگ و ڕه‌نگ و که‌سایه‌تی خۆی هه‌بێ!
به‌ڕێزێکی تر کهساسانهداوای ڕه‌خنه‌ی بوونیادنه‌ری ده‌کرد، دیارهمهبهست
له‌ڕه‌خنه‌ی بوونیادنه‌ری ئه‌م جهنابهش داوایه‌کی شهرمناویبوو بۆ
پیاهه‌ڵدان و به‌به‌ژن و باڵادا هه‌ڵگوتن، که‌ڕۆژانه میدیاکانی ده‌سه‌ڵات
کاوێژی ده‌که‌ن، له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێن تیایدا ده‌ڕشێنه‌وه.
به‌ڕێزێکی تر پێی وابوو نابێ زمانی زبر به‌کاربهێنرێ، ئه‌و ده‌یفه‌رموو
ئه‌م زمانهزبرهڕهخنهگرانی ده‌سه‌ڵات به‌تێکده‌ر، گێره‌شێوێن دهناسانێ،
یا بهدهستیدهرهکی لێکده‌داته‌وه، درووست پێناسه‌کانی به‌عس! ئه‌م
هێژایه له‌بیری چوو بۆوهکهپارتهکانی ده‌سه‌ڵات، چ شه‌ره‌فێکی مه‌زنیان
به‌رده‌که‌وێ له‌داهێنانی زمانی زبر، شڕ له‌سه‌رده‌مانێکی زوو،سه‌رده‌می
شهڕیماڵوێرانکاری ناوخۆ، ئه‌و لهوهبێئاگا بوو که‌ئه‌مه‌ش پشکێک له‌مێژووی
پڕ له‌شانازی ده‌سه‌ڵات پێک ده‌هێنێ.
________________________________________________
*
بڕوانهسێ نامه‌ی کورت لاپه‌ڕه151/155 /پشت
لهنهواو ڕوو له‌کڕێوه/ شیعری 1965/1979 عه‌بدوڵلا په‌شێو.
**
بڕوانهتێگهیشتنی ڕاستی د.که‌مال مه‌زهه‌ر.
***
ڕۆهه‌ڵاتی ناوین نزیکه‌ی 1400 ساڵهتۆتالیتارییهتی
یه‌ک خودایی و یه‌ک ئایینی و یه‌ک مه‌زهه‌بی لهناوچهجودا جوداکان به‌و
په‌ڕی دڵڕه‌قی دیکتاتۆرانهبهڕێوهدهبا.
****
بڕوانهچیرۆکی له‌خه‌ومای .جه‌مال سائیب.
*****
بڕوانهئارشیفی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی ناوخۆی شاخ به‌ر له‌ڕاپه‌ڕین و دوای
ڕاپه‌ڕین، مه‌به‌ست ئارشیفی پارت و ڕێکخراوه‌کانه، هه‌روه‌ها بیره‌وه‌ری
ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی توانیوویانهمۆمێک له‌تاریکستانی ئه‌م مێژووهلهبیرکراوهههڵکهن.
******
ئاشکرا بوونی گه‌پجاڕی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران، ئه‌فگانستان و زۆر
ووڵاتی تر، نموونه‌ی زه‌ق و به‌رچاوی ئه‌م تکنه‌لۆژیا ئه‌فسووناویه، لهکۆنترۆڵیاخی
سهرکێشهن.
ئوپسالای سوید
2009.12.10
a_sarkash@hotmail.com
|