٢٦\٤\٢٠٢٤
دەسەڵات سەودا بە
مۆڕاڵی مرۆڤایەتی دەكا!

تاڤگە سابیر
سه‌رده‌مێک که به‌های مرۆڤایه‌تی و خه‌ون و ئومێده‌کانی مرۆڤ، له‌سه‌ر
زه‌مێنێکی لێوڕێژ له مه‌رگ و له ژێر پێی گه‌نده‌ڵه‌کاندا به دوای هه‌ناسه
کوژراوه‌کانی خۆی بگه‌ڕێ، سه‌رده‌مێک که شکۆمەندییه مرۆییه‌کان
بوونیان نییە و شکۆمەندیی مرۆڤ سه‌ودای پێوه ده‌کرێ و له بازاڕی گه‌نده‌ڵییدا
کڕیاری بۆ په‌یدا ده‌کرێ و مرۆڤ وه‌ک کاڵایه‌ک بازرگانیی پێوه ده‌کرێ
و هه‌مووشمان به‌شێک له ریسواییه‌تییه‌کانمان به‌رده‌که‌وێ، چونکه له
به‌رچاوماندا سووکایەتیی به مرۆڤ ده‌کرێ و تیرۆری گیانی مرۆڤ و که‌سایه‌تییه‌که‌ی
ده‌کرێ، یان ناچاری هه‌ڵهاتنی ده‌کرێ له‌سه‌ر زه‌مینی له دایکبوونیه‌وه
به‌ره‌و به‌هه‌شتێکی ئەفسووناویی و توانای زارکردنه‌وه‌مان نییه، بۆیه
ئیتر باسکردن له یەکسانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها و شکۆمەندیی مرۆیی، له
باسکردنی نه‌هامه‌تییه‌کانی رێی مرۆڤایه‌تی و ژێرپێنانی سه‌نگی مرۆڤ
زیاتر هیچی تر نییه.
کاتێک مرۆڤ شاهێدی کوشتنی خه‌ونه‌کانی خۆی بێ، ژیانیش وه‌ک دۆخێکی
دژواری بنده‌ستی ده‌سه‌ڵاته دۆزه‌خییه‌کان ده‌بینێ، کاتێک گه‌نده‌ڵیی
خۆی ده‌خزێنێته ناو هەڵسوکەوت و رەوشتەکانی مرۆڤ و مرۆڤ ناچار ده‌کا،
که بیر کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵ و باڵاکردنی رەوشتەکانی گه‌نده‌ڵ و روانین
و بینی ژیانی گه‌نده‌ڵ زاڵ بێ به‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌کانی تری بیرکردنه‌وه‌یدا،
ئه‌و کات مرۆڤ هه‌وڵی دروستکردنی کەشێکی به‌رته‌سک ده‌دا، که جگه له
جیهانیی مادیی، ناتوانێ ئاراسته‌کانی ژیاندۆستیی و بیرکردنه‌وه له ره‌هابوونی
عه‌قڵ و به‌رفراوانکردنی جیهانبینییه‌کانی و بیرکردنه‌وه قووڵه‌کانی،
بکاته مانیفێسته‌کانی خۆی، ئه‌و سه‌رزه‌مینانه‌ی که بوونه‌ته به‌هه‌شتی
عه‌قڵه کۆنزه‌رڤاتیڤه‌کان، که ئه‌و عه‌قڵانه‌ش که تاکه پرۆژه‌یان،
هه‌وڵدانه بۆ باڵاکردنی بیرکردنه‌وه چه‌قبه‌ستووه‌کان و وێناکردنه‌وه‌ی
ناشیرینییه‌کان و کارکردن بۆ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی شکۆی مرۆیی و له
گۆڕنانی خه‌ونه‌کانی مرۆڤ، ئه‌و عه‌قڵانه‌ی تاکه ئامانجیان پیرۆزکردنی
جیهانێکی ناشیرینه، که مرۆڤ له ناویدا جگه له بونه‌وه‌رێکی کڵۆڵ،
له هیچ که‌ناڵێکی تره‌وه ناتوانێ، مانیفێستی هه‌سته مرۆییه‌کانی خۆی
بکا، ئه‌و سه‌رزه‌مینه جگه له دۆزه‌خێک بۆ مرۆڤه‌کانی، ناتوانێ سه‌رزه‌مینێک
بێ بۆ دروستکردنه‌وه‌ی مرۆڤی ئازا‌و ئازاد.
کاتێک مرۆڤگه‌لێکی سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر خوانێکی گه‌نده‌ڵ کۆده‌بنه‌وه
و تاکه پرۆژه‌یان، سوورکردنی که‌ڵبه‌کانیان بێ به خوێنی میلله‌ت و
ئامانجیان وێرانکردنی ژیان و ره‌هه‌نده هزریی و ژیانییه‌کانی ئه‌وانیتر
بێ، تاکه مه‌به‌ستیان تاڵان‌کردنی وڵات و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بیرکردنه‌وه‌ی
مرۆڤ و به کۆیله‌بینیی ئه‌وانیتر بێ، ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌ر نه‌فره‌ته‌کانی
ژیان و خواوه‌نده ره‌مزییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێ، ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ
جگه له تلانه‌وه‌ی له ناو ئازاره خۆکرده‌کانی، نه‌یتوانی هێماکانی
تری ژیان بدۆزێته‌وه، تاکه ئامانجی باڵاکردنی عیشقی مه‌رگدۆستی ده‌بێ
له ناو بیرکردنه‌وه‌کانیدا.
مرۆڤ له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته دۆزه‌خییه‌کاندا، به دوای ئومێده‌وه
نابێ تا ژیان پڕکات له جوانیی، چونکه له هەر لەبنچینە و لە سەرەتاوە
هه‌نگاوه‌کانی توانای بڕینی رێگایان نییه به‌ره‌و ئومێد، تاکه
ئامانجی مرۆڤ له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته دۆزه‌خییه‌کاندا، ته‌نهاو ته‌نها
هه‌ڵاتنه، هه‌ڵهاتن له‌و دۆزه‌خه‌ی که تێیدا ده‌ژی، به‌ره‌و ئه‌و به‌هه‌شته
ئەفسووناوییەی که له‌ناو ئەندێشەدا بوونێکی نیشانەیی هه‌یه، ئه‌و
جۆره له هه‌ڵهاتن به‌شێکه له پرۆسه‌ی وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئومێده
لەنێوچوەکانی مرۆڤ، که له سه‌رزه‌مینه دۆزه‌خییه‌که‌ی خۆیدا
لەنێوبراوه، گه‌ڕان به دوای سه‌رزه‌مینێکدا که له بنچینەدا سه‌رزه‌مینی
له نێوبردنی گیانی مرۆڤه له‌ناو ئازاره‌کانی نامۆییدا، که به
تاڵاوی ته‌نیاییه‌وه ده‌ست پێده‌کات و له داڕزاندنی گیانی مرۆڤدا
کۆتایی دێ، خۆی له خۆیدا نیشاندانی رووی راستی سه‌رزه‌مینێکه که
مرۆڤ له‌سه‌ریدا، جگه له دیلێکی بێ گیان و بێ ئومێد، که تاکه
بیرکردنه‌وه‌ی جگه له گەواهییدانی رۆژی کوشتن و له سێداره‌دانی خۆی،
ناتوانێ وه‌ک مرۆڤ خۆی ببینێ، چونکه مرۆڤ کاتێک له سه‌رزه‌مینی خۆیدا
به‌ره‌و سه‌رزه‌مینێکی تر هه‌ڵدێ، ئه‌و کات له نێوان دوو جیهانی
جیاواز و دوو کەشی جیاوازدا، به دوای که‌لاکی رابردووه‌کانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێ
و به‌سه‌ر ته‌رمی ئومێده‌کانی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێ، ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی
که جێیده‌هێڵێ، جگه له یاده‌وه‌ریی سه‌رزه‌مینێکی لەنێوچوو، ناتوانێ
ببێته به‌هه‌شتێکی واقیعی بۆی، چونکه پیاوه خواپێداوه‌کان تێیدا وه‌ک
راوچی، به دوای گیانی مرۆڤه‌وه وێڵن تا ده‌ستگیری بکه‌ن و لەنێوی
ببەن، بۆیه دۆزه‌خێکیش ناتوانێ ببێته سه‌رزه‌مینێک، که مرۆڤ تێیدا
باڵا بکا، دۆزه‌خێکی له بن نه‌هاتوو، ناتوانێ وه‌ک به‌هه‌شتێک له ناو
بیرەوەرییەکانی مرۆڤدا خۆی بهێڵێته‌وه، مرۆڤ له ناو هه‌ناوی ئه‌و
جۆره سه‌رزه‌مین و ده‌سه‌ڵاته دۆزه‌خییانه‌دا، هه‌موو په‌له قاژه‌کانی
بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هه‌شێک ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئەفسووناوییش بێ، به‌ره‌و ئه‌وێ
هه‌ڵبێ و خۆی له ئازاردانی پاشایەکانی مەرگی دۆزه‌خه‌که‌ی خۆی، خۆی
قوتار بکا و گیانی بپارێزێ.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|