٢\٤\٢٠١١ دەسەڵات و ئازادیی شەش ئەمپێریی.
ئاى ئازادى چەندە تاوان دەکرێت بە ناونەوە. رۆمان رولان
بەڵێ لە دواى ڕاپەڕینەوە ئەم دەسەڵاتە بەردەوام بە بەرنامە ئیشى لە سەر ئەوە کردوە کە ئەو ئازادیە لە خەڵک بستێنێتەوە و بەرتەسک بکاتەوە کە خەڵکى کوردستان لە بەهارى ساڵى 1991دا بەدەستیان هێنا لەو ڕوەوە ئەم دەسەڵاتە مێژوویەکى دزێوڕەشیان هەیە لە سەندنەوەى ئازادى و بەرتەسک کردنەوەى و قهدەغەکردنى ئازادیەکان و پێشێلکرنى بە کورتى ئەم دەسەڵاتە ئەو ئازادیەى لە خەڵکى سەندەوە کە لە ڕاپەڕیندا بە خەبات و قوربانى دان وەدەستیان هێنا بوو هەر وەک بەلووعەى ئاو ووردە ووردە لێى گرتنەوە ئێستاش ئەو قەترە ئازادیە و ئەو ئازادیە کەمە بەرتەسکەى کە لە کوردستاندا هەیە خێر و سەدەقە و دەسکەوت و پیاوەتى و جوامێریی دەسەڵات نییه کە بە خشیبێتى بە خەڵکى بەڵکو ئەوە بەرى ڕەنج و خەبات و قوربانى دانى ئەو خەڵکە خۆیەتى و دەسکەوتى خەڵکە نەک دەسەڵات ئەگەرچى دەسەڵات زۆر جار لێرە و لەوێ و لە زۆر بۆنە و یاد و جێگە و شوێندا وەک دەسکەوت و پیاوەتى و خێرى خۆى زۆر بێشەرمانە بە منەتەوە دەیداتەوە بە ڕووى خەڵکى کوردستاندا و دەڵێ لە کوردستاندا ئازادى هەیە و ئازادیمان دابین کردووە بۆ خەڵکى کە ئەمەش بۆ خۆى درۆیەکى ڕەشە ڕەش وەک ڕەشەکوژیی ئینسانەکان لە ڕاستیدا ئەوە خەڵکى شۆڕشگێڕى کوردستانن کە ئەو کەمە ئازادیە یان پچڕیوە بۆ خۆیان و بەخشیوە بە خۆیان.
بە داخەوە خەڵک کوردستانیان ئازاد کرد لە ستەمکارترین ڕژێم کە ڕژێمى بەعسى ڕووخاو بوو کە چى ستەمکارێکى تر لە بەرگێکى کوردیدا دیسان ئازادى لێ سەندنەوە هە موو ستەمکارەکانى دونیا لە یەک شتدا هاوبەشن ئەویش قەدەغەکردنى ئازادیە و هەروەها لە یەک شتیشدا بەر ژەوەندیەکانیان دەکەوێتە بەر هەڕەشە ئەویش بوونى ئازادیە هەر بۆیە بە درێژایى مێژوو دەسەڵاتە ستەمکارەکان لە ئازادى و خەڵکى ئازادیخواز ترساون ئەو ئازادیەى ئەمڕۆ دەسەڵات باسى دەکات گوایە بە خشیویانەتە خەڵکى کوردستان ئەو کەمە پاشماوە ئازادیەیە کە بیست ساڵە دەسەڵاتى کوردى ئیشى لەسەر سەندنەوەى کردوە لە خەڵکى ئەو کەمە ئازادیە کە ماوە لە نەفەسى بەرگرى و ململانێ و مل نەدان و خە باتى خەڵکى یەوەیە نەک بەخشینى دەسەڵات، دەسەڵات ئەو قەترە ئازدادیەشى پێ زۆرە و لە و قەترە ئازادیەش دەترسێ.
من لێرە دا بە دەسەڵات دەڵێم ئەو ئازادیەى ئێوە باسى لێوە دەکەن ئازادیەکە بە ئەمپێرە وەک کارە باکەتان کە دەیدە نە خەڵکى شەش ئەمپێریە وئەگەر بیێت و ئازادى خە ڵک لە و شە ش ئەمپێریەى ئێوە تێپەڕکات ئەوا یەکسەر فیوزى حەو سەڵە و تەحەمولتان دەسوتێ و دە پچڕێ و بە تەقە و کوشتن و گرتن و توندووتیژى وەڵامى خەڵکى دە دەنەوە ئێمە ئازادیەکى فوول و کارە بایەکى فوولمان دوێ نەک ئازادى و کارەباى شەش ئەمپێرى ئاى لە و ئازادیەتان چەندە کۆمیدیە ئێوە بەم هەڵوێستانەتان ستەم لە ئازادى دەکەن ئێوە بیست ساڵە سووکایەتى و بێڕێزیی بە ئازادى دەکەن بیست ساڵە تاوان بەرامبەر ئازادى ئەنجام دەدەن ئێوە بیست ساڵە ئازادیتان لە خەڵکى کوردستان گرتۆتەوە و سەندۆتەوە.
هەر بۆیە ئەمڕۆ
خەڵکى کوردستان لە بەهارى 2011دا وەک بەهارەکەى 1991بە شێواز
و خەبات و ڕاپەڕینێکى نوى َو جیاواز
هاتۆتە سەرشەقام و ئازادیە زەوتکراوەکەیان وەردەگرنەوە و لێتان
دەسێنەوە نەک هەر ئەوە بەڵکو سەدان ماف و
داواکارى تریان هەیە تا دا بینیان نەکەن و بە
دەستى نەهێنن شەقام چۆڵ ناکەن ئەو سەردەمەش گوزەشت بتوانن لە
ڕێى توندوتیژى و گرتن و زیندان و کوشتن و
هەڕەشەوە ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانەکانى خەڵکى سەرکوت و خامۆش کەن ئەمڕۆ
لە جیهان و ناوچەکەدا شەپۆل و باهۆزێک هەروەک (تسۆنامى) هەڵى کردووە
و دەستى پێکردووە و کوردستانیشى گرتۆتەوە
هیچ ڕژێم و دەسەڵاتێکە تۆتتالیتارى و ستەمکاریی
لە دونیادا ناتوانێ بەر بەم باهۆز و شەپۆلە
بگرێت و بەربەستى بۆ دروست کات تەنها چارە هەر ئەوەیە تەسلیم بە
ئیرادەى خەڵک بێت ماڵئاوایى لە دەسەڵاتى تۆتالیتاریانەى بکات نموونە
زیندووە کانیش زۆرن.
|