په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١٢\٢٠١٠

 دەسەڵات و ئۆپۆزسێون.


ئەکرەم گوڵانی   


گەر بە وردیی سەیری مێژووی بزافی رزگاریخوازی گەلەکەمان بکەین لە شۆڕشە یەک لەدوایەکەکانیەوە وتاری سیاسی کورد زۆر جیاوازی هەبووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوسای رژێم. ئێمە پێمان وابوو هەموو نەرێنیەکانی رژێم لە قۆناغی دەسەڵاتی خۆماڵدا دەبێ بە ئەرێنی بەڵام وانەبوو.

 

وا ئێستا دەبینین هەندێک لێک چوون لەنێو بریارەکانی رژێمەکانی پێشوو بریارەکانی دەسەڵاتی خۆماڵیدا هەیە، هەشتاکانی سەدەی رابردوو خەڵکی کوردستان بە گوروتێنێکی زۆرەوە هاتنە مەیدانەوە بۆ بەرپەچ دانەوەی رژێمی بەعسی رووخاو، گیانی کوردایەتی زۆر بەهێزبوو لە جەستەی تاکی کوردا خوێندکاران لە ساڵی 1982 خۆپیشاندانێکی گشتگیریان لە سەرتاسەری کوردستان راگەیاند بۆ بەگژداچوونەوەی دەسەڵات و پشگیریی شۆرشی گەلی کورد لە باشووری کوردستان چەندین لاو و خوێندکار بوونە قوربانی ئەو خۆپیشاندانە بەڵام دەرەنجام دەرکەوت ئێستاش خۆپیشاندان و نارەزایی دەربرین کۆت و بەند کراوە بە یاسا ئەمە خۆی لە خۆیدا خەفەکردنی دیموکراسیەتە ئەجیندای حیزبی ئەوەندە زاڵە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیدا کە بەرژەوەندیی گشتی فەرامۆش کراوە لەبەر بەرژەوەندیی حیزبی.

 

راستە دیموکراسیەت لە وڵاتانی ناوین شتێکی نوێیه‌ بەڵام دەسەڵاتی کوردی وا بۆ ماوەی دوو دەیەیە کاری پێدەکات کەچی تازە لە ئەلفایە، بۆیە پێویستە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵ ئەو راستیە بەبیر دەسەڵاتی خۆماڵدا بیەننەوە کە کاتێک خۆپیشاندان دەکرا دژیی داگیرکەرانی کوردستان هەر ئێوە نەبوون لە راگەیاندنەکانتانەوە جۆشی خەڵکتان دەداو داواتان دەکرد بەردەوام بن لە خۆپیشاندان یان ئەوکاتە ئێوە نەگیشتبوونە دەسەڵات و چێژی دەسەڵاتتان نەکردبوو.

 

ئەگەر بەم شێوەیە ناڕازیی بوون کەلەبچە بکەن ئەدی دروشمی ئازادی بۆ کێ بەرزدەکەنەوە؟ ئەو ئازادیەی میللەت دەریایەک خوێنی بۆ رشت تاپێی گەیشت.. بەم کەمووکوریەوە دڵشادن پێی بەڵام پێیان رەوا نابینرێ.. گەمە سیاسیەکانی نێوان حیزبە دەسەڵاتدارەکان وا دەخوازێت کە میللەت داوای مافە سەرەتایی و سروشتیەکانی خۆی نەکات.. دیموکراسیەت تەنها بۆ دروشمە نەک بۆ پراکتیزەکردن ...

 


barawhasan@yahoo.com