٤\٤\٢٠٢٢
دەستگیرکردن و
رزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا لە ماوەی پێنج رۆژدا.
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کۆیی جێغیز سەر بەشاری مۆغەڵا ١٨ پەنابەرو
قاچاخچیەکیان دەستگیرکرد لە کاتی خۆ ئامادەکردن و ڕۆیشتن بۆ کەنار
دەریا بەمەبەستی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان وە دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلی
پەڕینەوە کە پێک هاتبوو لە بەلەمی چوپ و بزوێنەری کارپێکەری بەلەمە
چوپەکە قاچاخچیەکە ڕەوانەی دادگاکرا وە پەنابەرەکانیش ڕەوانەی
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانکران بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی
دیپۆرتکردنەوەیان. لە هەمان شارو هەمان ڕێکەوت لەکاتێکی جیاوازتردا
لەناوچەی مارمەریس ١٩ پەنابەر ڕزگارکران ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی
ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ١٤ پەنابەر
ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت
کرابوونەوە.
مۆغەڵا: رێکەوتی ٣٠/٣/٢٠٢٢ لەناوچەی بۆدرووم
سەر بەشاری مۆغەڵا لەدووکاتی جیاوازدا ٣٨ پەنابەر رزگارکران کە لەلایەن
یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە، هەر لە شاری مۆغەڵا لە چەند ناوچەیەک و
چەند کاتێکی جیاوازدا ١٣١ پەنابەر رزگارکران (لە ناوچەی مارمەریس ٧١
پەنابەر، داتچا ٤٢ پەنابەر، داڵەمان ١٨ پەنابەر).
ئەدرنا:
ڕێکەوتی ٣١/٣/٢٠٢٢ لەگەڕەکی چاڤئشەی شاری ئەدرنا ٤٩ پەنابەر
دەستگیرکران کە بەنیازبوون لەو کاتەی بۆیان دیاریکرابوو لەلایەن
قاچاخچیەکانەوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٣٠/٣/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵی ٣٨ پەنابەری
نەتەوە جیاواز ڕزگارکران کە لەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٩/٣/٢٠٢٢ لەناوچەی لۆرلا سەر بەشاری ئەزمیر پۆلیسی ئێشکگری
دەریایی تورکیا لەناو بەلەمێکی چارۆکەداردا ٣٣٠ پەنابەریان دەستگیرکرد
لەگەڵ دەستگیرکردنی چوار هاووڵاتی بەڕەگەز تورک بەتۆمەتی قاچاخچێتی
پەنابەرەکان ڕەوانەی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کران بۆ ئەنجامدانی
ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان چوار قاچاخچیە تورکەکانیشیان ڕەوانەی
دادگاکرد بەڵام لەدانپێدانانەکانیاندا ڕەتیان کردەوە کە قاچاخچیبن
بەڵکو وویستوویانە بڕۆن بۆ ئەورووپا. لە هەمان ڕیکەوت و شار لەناوچەی
دیکیلی ٢٦ پەنابەری تر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ ووڵاتانی
ئەوروپا.
مۆغەڵا:
لەڕێکەوتی ٢٩/٣/٢٠٢٢ لەناوچەی میلاس سەر بەشاری مۆغەڵا ١٨ پەنابەری
فەڵەستینی و دووقاچاخچی دەستگیرکران پەنابەرەکان ڕەوانەی
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کران و دوو قاچاخچیەکەش ڕەوانەی
دادگاکران. لە هەمان شارو لەهەمان ڕێکەوت لە ناوچەی دالامان ٥٥
پەنابەری تر دەستگیرکران. لە هەمان ڕێکەوت وشاریش لەناوچەی مارمەریس ٣
پەنابەر ڕزگارکران کەلەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە
دیپۆرتکرابوونەوە.
ئایدن:
لەڕێکەوتی ٢٩/٣/٢٠٢٢ لەناوچەی دیدیەم سەر بەشاری ئایدن ٢٩ پەنابەری
ئەفریقی و ٤ کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی لەنێو خاونیەکدا دەستگیرکران
پەنابەرەکان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەرانی شارەکە کران ٤
کەسەکەی تریش ڕەوانەی دادگاکران.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢٢ لەناوچەکانی چەشمێ و دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر
لەچەند کاتێکی جیاوازدا ٧٦ پەنابەر رزگارکران دوای ئەوەی پەنابەرەکان
گەیشتبونە سنوری یۆنان دەستگیرکرابوون و دیپۆرتی سنوری دەریایی
تورکیاکرابوونەوە لە هەمان شوێن لەکاتێکی جیاوازتر ٥٦ پەنابەر
دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان، سەرجەم
پەنابەرەکان ڕەوانەی بەڕیوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەرانی شارەکە کران بۆ
ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢٢ لەناوچەی بۆدرووم سەر بەشاری مۆغەڵا لەسێ کاتی
جیاوازدا ٨٣ پەنابەر ڕزگارکران کە دوای گەیشتنیان بەسنوری یۆنان
دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە لە هەمان ڕێکەوت لەناوچەی
داتشاش سەر بەهەمان شار ٣٨ پەنابەری تر دەستگیرکران کە بەنیازبوون
بپەڕنەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان، سەرجەم پەنابەرەکان ڕەوانەی
بەڕیوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کران بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی
دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ووڵاتەکانیان.
وان:
ڕێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢٢ لە هەڵمەتێکی پۆلیسی شاری وان بۆ مەبەستی گەڕان و
دەستگیرکردنی پەنابەران چوار قاچاخچیان دەستگیرکرد لە گەڵ ئاشکراکردنی
دوو بینای نیشتەجێبوونی چۆڵکراو کە قاچاغچیەکان بۆ شاردنەوەی پەنابەران
بەکاریان دەهێنان هەردوو بیناکا ڕوخیندران و قاچاغچیەکانیش ڕەوانەی
دادگاکران بۆ سەپاندنی سزای زیندانی و دارایی بەسەریاندا.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
|