په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٤\٢٠١٢

دەشتی جەمال داوای لە حکومەتی ‌ھەرێمی کوردستان کرد

کاردانەوەی خێرا بۆ دیپۆرتی پەنابەران ئەنجام بدا.
 

سوێد - ستۆکھۆڵم:

ژمارەیەک پەنابەری لە گرتوخانەی ماشتا نزیک بە شاری ستۆکھۆڵم لە ولاتی سوید بە سکرتاریەتی فیدراسیۆنیان راگەیاند"وا بریارە کاتژمیر ١٠ سەر لەبەیانی ئەمرۆ ژمارەیەکی دیکە لە پەنابەرانی عێراقی دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا بکرینەوە"، ھەروەھا وتیان"زۆربەی ئەو پەنابەرانە ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستانن"، رێکخراوەکانی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران ئاشکرایانکرد "ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بە ھاوبەشی دەزگای  Forntex وپۆلیسی سویدی بەریوە دەبرێت".
 


دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن لەو بارەوە ووتی"ناردنەوە ئەو پەنابەرانە ئەمرۆ لە کاتیکدایە کە دەیان ئەندام پەرلەمانولایەنی سیاسیورێکخراوی پەنابەریو ئینسانی،کەسایەتیورۆژنامەنوسان لە کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دژ بە ناردنەوەی پەنابەران بەشداریان کروە، داوا لە حکومەتەکەی مالکی دەکەن ھاوکاری وئاسانکاری بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران راگرێت ،بەلام تا ئێستا پچوکترین بەرپرسیاریتیان لە خۆ نیشان نەداوە".


ئەوەشی ووت"ئێمە سەرباری بە تووندی ئیدانەکردنی درێژەدان بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوە ی پەنابەران لەلایەن حکومەتی مودەراتی وحکومەتەکانی ئەوروپاوە، داوای دەست بەجێ کاردانەوەی خێرا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین بەرامبەر بە بەلای دیپۆرت کە چەند ساڵێکە خواستی راگرتنی دیپۆرتی پەنابەرانی پشتگۆی خستوە ".


ھەروەھا ووتیشی"داوا لەو پەرلەمانتارانە دەکەین کە واژوی خۆیان داوە لە کەمپینی فیدرسیۆن بۆ دیپۆرتی پەنابەران، بە شێوەی گونجاوی خۆیان نارەزایەتی دەربرن ، نەھێڵرێت پەنابەرانی بەزۆر نێراوە لە فرۆکەخانەی بەغداد وەربگیرینەوە"/


شایەنی باسە لە ماوەی چەند ھەفتەی رابردوودا، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئاستی دەرەوەو ناوەوەی عێراقوکوردستان کەمپینێکی نارەزایەتی راگەیاندوە دژ بە دیپۆرتی پەنابەران . داوای لە تەواوی رێکخراوە پەنابەریو ئینسانی،لایەنی سیاسی وکەسایەتی وپەرلەمانتارەکانکروە پشتیوانی لەو کەمپینە بکەنو فشار بھێنن پەرلەمان پەلە بکات لە جێبەجیکردنی پرۆژەبریاری فیدراسیۆن کە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کیشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان خراوەتە بەردەست پەرلەمانی عێراقوکوردستان.


بۆ زانیاری لەسەر ئەو کەمپینە دەتوانن سەردانی ماڵپەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بکەن.
 

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 

ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک