٤\١١\٢٠١٠
ده‌شتی
جه‌مال:
ناتواندرێ
بێ ئاگاداریی و
ره‌زامه‌ندیی حکومه‌ت
په‌نابه‌رانی
کورد له
به‌غداوه بۆ کوردستان بگەڕێندرێنەوە.
سازدانی: ئۆکتۆبەر
ئۆکتۆبه‌ر: خۆپیشاندان
له‌کوردستان وچه‌ند ولاتیکی ئه‌وروپا، دانیشتن و
کۆبوونه‌وه له‌گه‌ل ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌شاری
هه‌ولێر، کۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسی له‌شاری
سلیمانی له‌سه‌ر لیدان وئه‌شکه‌نجه‌کردنی په‌نابه‌ران، تا دانوسان له‌گه‌ل
په‌رلمان ولیژنه‌ی مافی مروڤ.. هه‌موو ئه‌مانه زنجیره چالاکیه‌کانی
ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی له‌راستای باشکردنی ره‌وشی
په‌نابه‌ران و نزیکخستنه‌وه له‌خواسته‌کانیانی ئاشکراکردووه، به‌رای
ئیوه ئه‌م هه‌موو چالاکیانه چ کاریکه‌ریه‌کی له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران
هه‌بووه و چ ده‌ستکه‌وتیکیان بووه؟
ده‌شتی
جه‌مال: به‌هۆی ئه‌و چالاکیانه‌ی که‌له‌پرسیاره‌که‌تاندا
هاتووه، ئیمه توانیومانه ده‌رگایه‌ک به‌ڕووی سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران
بۆ کوردستان دابخه‌ین، ئه‌گه‌رچی هیشتا سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه به‌لایه‌که
به‌سه‌رسه‌ری په‌نابه‌رانه‌وه به‌لام به‌هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن
توانراوه ده‌یان په‌نابه‌ران له‌هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه دوربخریته‌وه
وله‌گرتووخانه‌کان ئازاد ببن. ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی په‌نابه‌ری بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه
وه‌ربگرین که‌سالانێکه به‌دیار وه‌ڵامه‌وه راگیرابوون. نابێ ئه‌وه‌ش
له‌بیر بکه‌ین که‌ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا وده‌سه‌ڵاتداران له‌عێراق
وکوردستان سیاسه‌تێکی تریان گرتۆته‌به‌ر، که‌ئه‌ویش په‌نابردنه بۆ
هێنانی وه‌فدی حکومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ردانی په‌نابه‌ره زیندانیه‌کان
وپاشان دیپۆرت کردنه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، خۆی نیشانه‌ی فشاره‌کان
وچالاکیه‌کانی فیدراسیۆنه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕینه له‌سیاسه‌تدا
ئێمه که‌مپینێکی به‌رفراوانمان ده‌ست پێکردو سه‌ردانی کوردستان‌مان
کرد تا له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتدارانی کوردستاندا بکه‌وینه دانوسان و
دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی یه‌کجاری ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران. له‌و دانیشتنانه‌شدا ده‌سه‌ڵاتداران زۆر هه‌وڵیاندا خۆیان
به‌و ده‌سکه‌وته‌ی ئێمه‌وه بناسننه‌وه و گوایه ئه‌وه ئه‌وانن ڕێگا
به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ناده‌ن له‌هه‌ولێرو سلیمانی!. به‌ڵام
ئێمه ڕێگامان له‌م فریوکاریه گرت وپێمان ڕاگه‌یاندن که‌مومکین
نیه بێ ئاگاداری وره‌زامه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌نابه‌رانی
کورد بتوانرێ له‌به‌غداوه بۆ شاره‌کانی کوردستان دیپۆرت بکرێنه‌وه.
هه‌ربۆیه ئه‌مجاره‌ش ئێمه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌مان به‌رپرسکرد
له‌به‌رامبه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا. جگه له‌مانه ئێمه
سکاڵامان له‌کۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران
و سکاڵامان له‌سه‌ر کۆمپانیای کۆماندۆکانی (G4S) تۆمارکرد به‌رامبه‌ر
به‌لێدان و ئازاردانی په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان له‌ڕێگای میدیا‌و ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌رامان له‌سه‌ر ئه‌و پێشیلکاریه سازکرد. هه‌موو ئه‌مانه
هه‌قانیه‌تی زیاتریان به‌مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران وخواسته‌کانیانی
داوه و زۆرتریش ده‌سه‌لاتدارانی له‌ئیحراجیه‌کی سیاسی وئیداریدا
راگرتووه.
ئۆکۆتبه‌ر: له‌راگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م
ماوه‌یه‌دا واباس ده‌کرێت که‌حکومه‌تی هه‌ریم له‌پشت سیاسه‌تی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه نییه وبگره باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که‌ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران کاریکی نایاساییه.. له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه ئه‌وه‌ی که‌په‌نابه‌ران
بۆ به‌غدا وله‌ریگای هه‌ولیرو سلیمانیه‌وه دیپۆرت ناکرێنه‌وه.. ئه‌م
ئیدعایانه‌و ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئیستا چون ده‌بینن و لێکدانه‌وه‌تان له‌سه‌ری
چییه؟
ده‌شتی جه‌مال: مامه‌ڵه‌و شیواز‌و هه‌ڵسوکه‌وتێک
که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و
خستنه ئیختیاری فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی وهه‌ولێر، له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه، هیچ شک‌و گۆمانێگ ناهێڵێته‌وه له‌وه‌ی که‌پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له‌چوارچێوه‌ی رێکه‌وتن و هاوئاهه‌نگی کردنی ده‌سه‌لاتدارانی
کوردستان له‌گه‌ل ولاتانی ئه‌وروپادا چۆته پێشه‌وه. ئه‌و به‌به‌ڵگه‌و
زانیاریانه‌ی که‌له‌زمانی په‌نابه‌رانه‌وه به‌ئێمه گه‌یشتوه، هه‌روه‌ها
دان پێدانانه‌کانی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا وحکومه‌تی
عێراقی وهه‌رێم، که‌له‌کۆبوونه‌وه‌کان وله‌میدیاکاندا ئاشکرابوون، هه‌موویان
راستی ئه‌م حوکمه‌ی ئیمه ده‌سه‌لمێنێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌په‌نابه‌ر
له‌هه‌ولێرو سلیمانی وه‌رناگرنه‌وه، ئه‌مه ده‌ستکه‌وتێکی گرنگی خه‌باتی
ئێمه‌یه وله‌ژیر فشاره‌کانی ئیمه‌دا گیراوه‌ته‌به‌ر. با وای دابنێن
که حکومه‌تی هه‌رێم ئیتر به‌راستی له‌شاره‌کانی هه‌ولیرو سلیمانیه‌وه
په‌نابه‌ر وه‌رناگرێته‌وه. به‌لام چی به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌لین کاتیک
هاولاتیه‌کی کوردستانی په‌ڵکیش ده‌کری بۆ شۆێنێکی نائه‌من و به‌ئیهانه‌و
سوکایه‌تی پێکردن دایده‌گرن و زیندانیان ده‌که‌ن و دوای پرسیار
لیکردنی شیعه‌و سونه‌و ڕه‌شوه لێو وه‌رگرتنیان ئینجا ئازادیان ده‌که‌ن!!.
ئایه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌رکی ئه‌وه نیه به‌رگری له
هاوڵاتیانی خۆی بکات؟ ئایه ئه‌و حکومه‌ته ته‌نها حکومه‌تی هاولاتی هه‌ولێرو
سلیمانی و دهۆکه!. راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که‌بیده‌نگی لیکردنی ده‌سه‌لاتدارانی
کوردستان له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا له‌ریگای به‌غداوه، جاریکی‌تر
هاوکاری ئه‌وان له‌گه‌ل ده‌وله‌تانی ئه‌ورپا ده‌سه‌لمینێ‌ته‌وه. ئه‌و
قسانه‌ش که‌بلاوی ده‌که‌نه‌وه وگوایه ڕازی نین به‌دیپۆرتی په‌نابه‌ران
ته‌نها ته‌بلیغاتیکی فریوکارانه‌یه و زۆرتر بۆ خۆلادانه له‌فشارو
ناڕه‌زایه‌کانی په‌نابه‌ران و رای گشتی کۆمه‌لگادا. ئه‌م جۆره
قسانه بۆ له‌کۆڵ خۆکردنه‌وه‌ی پرسی دیپۆرتی په‌نابه‌ران و فڕێدانیه‌تی
بۆسه‌ر ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراقی، تا به‌خه‌ڵک بڵێن ئیمه ده‌سه‌لاتمان
نییه‌و ئه‌وه کاری حکومه‌تی به‌غدایه!
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|