٢٩\٥\٢٠٢٢
دەشتی
جەمال:
''پریتی پاتێل'' بەرپرسە لە ئاسایشی ژیانی ئەو پەنابەرانەی
بڕیارە بنێردنەوە هەولێر.
لە
نامەیەکدا کە وینەیەکی بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن گەیشتوە سەبارەت
بە راگرتن و دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد لە گرتووخانەکانی
بەریتانیا، دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
پریتی پاتیل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەرپرس دەکات لە ئاسیشی ژیانی ئەو
پەنابەرانەی کە بریارە کۆتایی ئەم مانگە رەوانەی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی
هەولێر بکرێنەوە.
لە نامەکەدا هاتووە"داواتان لیدەکەم چاوبخشیننەوە بەو بریارەی داوتانە
و دەستبەجێ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە راگرن و ئازادیان بکەن و لە مافی
پەنابەری بەهرەمەندیان بکەن و کۆتایی بەو رێکەوتنەتان بهینن کە لەگەڵ
دەسەلاتدارانی کوردستان کردووتانە".
هەر لە نامەکەدا هاتووە"ئەو پەنابەرانەی ئیوە دەستگیرتانکردوون ژن و
منداڵیان هەیە و مافی پێکەوژیانیان هەیە لە بەریتانیا، ێیویستە حکومەتی
بەریتانیا ڕێز لە مافەکانی پەنابەران بگرێ و پابەند بێ بە بریارە
نێودەولەتییەکان لە بارەی مافەکانی پەنابەرانەوە".
ئیستا پتر لە ٤٠ پەنابەر کە زۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن لە
ژمارەیەك لە گرتووخانەکانی بەریتانیا ڕاگیراون وا بریارە رەوانەی
فرۆکەخانەی نێودەولەتیی هەولیر بکرینەوە. فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی هەڵمەتێکی راگەیاندوە لە پێناو بەرگرتن بە ناردنەوەی
ئەو پەنابەرانە و ئازادکردنیان.
فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی
٢٤\٥\٢٠٢٢
- بەریتانیا - لەندەن
|