٩\٣\٢٠١١
ده‌شتی جه‌مال:
حکومه‌ت له‌پێناو قازانجى خۆیدا، هاوڵاتییانی
ژێرپێ ناوه.
دیداری: هێرش شۆڕش
ده‌شتی
جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران عێراق له‌ئه‌وروپا،
ئاماژه به‌وه ده‌کات، که حکومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی دووفاقی به‌ڕێوه‌ده‌بات
له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه. ره‌خنه‌ش له‌لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی
کوردستان ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر بێ به‌ڵێنییان که دابوویان له‌سه‌ر
ره‌وشی په‌نابه‌ران. هه‌روا ده‌ڵێت "ره‌وشی په‌نابه‌ران بهگشتیو په‌نابه‌رانی
کورد به‌تایبه‌تی، له‌که‌شێکی هێجگار دژوار‌و ناله‌باردایه، ئه‌داو هه‌ڵوێستی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش دووفاقیه، له‌لایه‌ک له‌ژێر زهختو
فشار‌و ناڕه‌زایه‌تیدا به‌ڕێگای راسته‌خۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران وه‌رناگرێته‌وه،
له‌لایه‌کی تره‌وه به‌ناڕاسته‌وخۆ سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی
قبوڵکردووه".
هێرش شۆڕش:
دوایین دۆخی په‌نابه‌رانی کورد له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌کان له‌چ
ئاستێکدایه؟
ده‌شتی جه‌مال: ره‌وشی په‌نابه‌ران بهگشتیو په‌نابه‌رانی
کورد به‌تایبه‌تی له‌که‌شێکی هێجگار دژوار‌و ناله‌باردایه، ده‌توانم
راشکاوانه بڵێم به‌جۆرێک ئه‌مڕۆ لیبرالیزمی رۆژئاوا‌و حکومه‌ته‌کانیان
مه‌سه‌له‌ی مافی په‌نابه‌ریان یه‌کلایه‌نه لای خۆیانه‌وه ته‌واوکردووه،
سه‌ره‌نجام سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه،
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستیان له‌هیچ شتێک نه‌پاراستووه، په‌نابه‌ران کهوتوونهنهته
به‌رده‌م هێرشی (گرتن، ده‌ستبه‌سه‌رکردن، راونان‌و دواجاریش ناردنه‌وه‌ی
به‌زۆرو بڕینی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌کان)، له‌چاوه‌ڕوانی هێشتنه‌وه
به‌دیاری مافی په‌نابه‌ری، جوڵاندنی ئیحساساتی نه‌ژادپه‌رستانه به‌رامبه‌ر
به‌که‌سی بیانی، دانانی ئیمزای هه‌فتانه‌و مانگانه‌ی پۆلیس، کردنه‌وه‌ی
که‌مپی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ری، زۆرجار ئیستیفادهکردن له‌که‌شتی کۆن بۆ
راگرتنی پهنابهرانو هێشتنه‌وه‌یان، فشاری رووحی‌و نه‌فسی،
ناچارکردنیان به‌هه‌ڵبژاردنی گه‌ڕانه‌وه تاههڵوهشاندنهوهی
یاساکانی په‌نابه‌ران، ته‌نانه‌ت هه‌روه‌ک ده‌بینن په‌نابه‌ران کراونه‌ته
کارتێکی سیاسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئابووری لهموناسهباتی نێوان
ئه‌م وڵاتانه به‌حکومه‌تی عێراق‌و هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه، نان له‌کێشه‌ی
په‌نابه‌ران ده‌خۆن.
ئه‌وه‌تا ئاکامی ئه‌و رێکهوتننامانهی به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌نجامدراوه
له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان په‌نابه‌ر بهخۆیانو خیزان‌و منداڵه‌کانیان
له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی (نه‌رویژ، سوید، دانیمارک‌و به‌ریتانیا)وه
دیپۆرتی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کراونه‌ته‌وه له‌وێش سه‌رباری ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان،
ئیهانهتهو سووکایه‌تیان پێکراوه.
پێمباشه راستییه‌ک له‌سه‌ر "چه‌مکی مافی په‌نابه‌ر" ئاماژه پێبده‌م،
ئه‌وه‌ی که ناو ده‌برێت به‌چه‌مکی "مافی په‌نابه‌ر" به‌رهه‌می
لیبراڵیزمی رۆژئاوایه، له‌سه‌ده‌ی رابردوودا به‌هۆی پێداویستی سیاسی
ئابووری‌و سهربازیو ئایدۆلۆژییه‌کانی سه‌رمایه‌داری به‌هێزی کاری هه‌رزان،
بۆ بوژاندنهوهیو ئاوادانکردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای دوای جه‌نگ، هاوکات له‌پێناو
پڕوپاگه‌نده بۆ هه‌ژموونی سیاسی رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به‌هێزی براوه‌ی
جه‌نگ، مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ‌و له‌پێشیانه‌وه مافی په‌نابه‌ری کرایه
وه‌سیله‌یه‌کی گرنگ له‌جه‌نگی ساردا، ئه‌مڕۆ به‌دوای ئه‌و رووداو‌و
ئاڵوگۆڕه گرنگانه‌ی له‌جیهاندا پێکهاتووه، لیبراڵیزمی رۆژئاوا که
باڵاده‌ستی په‌یداکردووه، چیتر پێویستیان به‌مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری نه‌ماوه،
ئه‌وپه‌ڕی رووکاری به‌ربه‌ریه‌تی خۆی نیشانی جیهانداوه. رۆژبه‌ڕۆژ به‌هۆی
قه‌یرانێکی ئابووری که بیناقاقای گرتوون، پاشه‌کشێ له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی
رابردوو ده‌که‌ن.
بۆیه له‌درێژه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێته‌سه‌ر کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی
ئه‌م وڵاتانه، لهلێگرتنهوهی خزمه‌تگوزارییه‌کانو بێکاری‌و هه‌ڵکشانی
زهڕیبهو گرانی، په‌نابه‌رانیش وه‌ک به‌شێک له‌چینی کرێکاریی ئه‌و
وڵاتانه بێبه‌ش نین له‌و هێرشانه.
هێرش شۆڕش:
ئێوه فیدراسیۆنێکتان هه‌یه به‌ناوی په‌نابه‌ران، ئایا تاچه‌ند هه‌وڵتانداوه
بۆ به‌رگرتن له‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، ئایا وڵاته ئه‌وروپییه‌کان
تا چه‌ند داوا‌و پێشنیازه‌کانی ئێوه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن؟
ده‌شتی جه‌مال: فیدراسیۆن ئامرازی کاریگه‌ری رێکخراوو
رێکخرابوونی په‌نابه‌رانه. به‌رهه‌می رهنجو خهباتو تێکۆشانی هه‌ڵسوڕاوانی
نێو مه‌یدانی په‌نابه‌رییه. فیدراسیۆن بڕوای به‌ئازدی نیشته‌جێبوون هه‌یه‌و
هه‌رکه‌س له‌کوێ نیشتهجێبێتو کاری تێدابکات ئه‌و شوێنه نیشتمانی
ئه‌وه.
فیدراسیۆن بڕوای وایه که مافه‌کانی ئینسان جیهانییه‌و به‌هیچ
هۆکارێکی جوگرافی‌و ره‌گه‌زو فهرههنگو ئاین‌و تهمهنو رهنگو
شۆینی له‌دایکبوون سنووردار نابێته‌وه. هه‌رجۆره باوه‌ڕو بۆچوونێکیش
له‌وانه راسیزم‌و فاشیزم‌و تیۆری نسبیه‌تی فهرههنگیو بزووتنه‌وه‌ی
کۆنه‌په‌رستانه که نامۆن به‌مافه جیهانداگره ئینسانییه‌کان له‌ئه‌جێندای
ئه‌م فیدراسیۆنه‌دا نه‌ک هه‌ر جێگای نابێته‌وه، به‌ڵکو خه‌باتی
هۆشیارانه بۆ وه‌ده‌رنانیان له‌ئاست کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر.
که‌وایه فیدراسیۆن هه‌میشه لێبڕاوانه خه‌بات ده‌کات بۆ رێکخستنی پهنابهرانو
رێبهرایهتیکردنیان تاگه‌یشتن به‌مافه ئینسانییه‌کانیان. له‌باره‌ی
چالاکییهکانیشمانهوه: ئه‌گه‌ر به‌کورتی بڵێم له‌چه‌ند ئاستدا
فیدراسیۆن چالاکی خۆی بردووه‌ته پێشه‌وه.
سه‌ره‌کیترین کێشه له‌ڕابردوو هه‌روه‌ها له‌ئێستادا، به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانه که فیدراسیۆن له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی عێراق‌و
کوردستان به‌شێوازی جۆراجۆری ناڕهزایهتیو ههوڵو چالاکییه‌کانی به‌و
ئاراسته‌یه‌دا کێشاوه، که ئه‌و زهختو زۆره که له‌سه‌ر په‌نابه‌رانه
کۆتایی پێبهێنێو به‌ڵای دیپۆرت له‌سه‌ر ژیانیان هه‌ڵگرێ. بۆ ئه‌مه‌ش
به‌شێوازی (که‌مپینکردن، خۆپیشاندان، پیکیتکردن، راکێشانی پشتیوانی
رێکخراوه پهنابهریو ئینسانی‌و یه‌کێتییه کرێکاریی‌و لایه‌نه چهپو
په‌رله‌مانتاره‌کان، داخستنی رێگاکانی گوێزانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌زیندانه‌کانه‌وه
بۆ فڕۆکه‌خانه‌کان، ئیمزاکۆکردنه‌وه، فشارخسته‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانی ته‌ره‌فن
لهدیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌وانه ده‌زگا تایبهتییهکانو کۆمپانیاکانی
هێڵی ئاسمانی، راکێشانی پشتیوانی رۆژنامهنووسانو نووسهرانو حزب‌و
لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ کێشه‌ی په‌نابه‌ران، دانانی ئاههنگو شه‌وی
هاوپشتی، به‌ڕێگای دیبلۆماسی‌و دانیشتن‌و دیالۆگ به‌مه‌به‌ستی هێنانی
ده‌ستکه‌وت بۆ په‌نابه‌ران، سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی له‌په‌رله‌مان‌و
ناوه‌نده‌کانی بڕیارده‌ر، ئه‌مانه هه‌مووی شێوازی کاری ئێمه بوون بۆ
به‌رگرتن به‌سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه فشار و زه‌خت و زۆرهێنان بۆ حکومه‌تی ههرێمو
حکومه‌تی عێراقی وه‌ک حهلهقهیهکی هاوکاری پرۆسه‌ی سیاسه‌تی دیپۆرتی
په‌نابه‌ران.
ئاستێکی تر لهکارمان به‌ڕێگای یاسایی‌و ساکاڵا تۆمارکردن له‌و شێواز‌و
مامه‌ڵه‌ی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا سه‌پاوه له‌لایه‌ن (دادگای ئه‌وروپا
بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، رێکخراوی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافی په‌نابه‌ران)،
زۆرجار یاسای ئه‌و وڵاتانه خۆیانمان به‌کاربردووه له‌سه‌ر (پێشیلکردنی
یاسای مافه‌کانی په‌نابه‌ران، لێدان‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان، ناچارکردنی په‌نابه‌ران
به‌خۆکوژی، مافی هێنانو ژن‌و منداڵ).
له‌ماوه‌ی رابردوودا کارمان له‌سه‌ر چه‌ندین که‌یسی پهنابهرانکردووه،
وه‌ڵامی په‌نابه‌ریمان بۆ وه‌رگرتوون، له‌زیندان ئازادمانکردوون، چه‌ندین
نامه‌و دیکۆمێنتو زانیاریمان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تکردن به‌کێشه‌کانیان
خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیدار. ئه‌مه جگه لهپارێزهرگرتنو
تهزکیهکردن، زۆرجار که‌مپینمان بۆ په‌نابه‌رانێک به‌ڕێوه‌بردووه که
پێویستیان به‌هاوکاری جدی هه‌یه.
به‌داخه‌وه په‌نابه‌ران تائێستا پێیانوایه به‌وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری
کێشه‌کانیان ته‌واوده‌بێت، که به‌پێچه‌وانه‌وه کێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌عینوانی
ئینسانێک له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ژیانی تیا به‌سه‌رده‌به‌ن به‌وه‌رگرتنی
مافی په‌نابه‌ری کێشه‌کانیان ته‌واو نابێت، به‌ڵکو سه‌ره‌تا ده‌ستپێکی
تێکه‌ڵاوبوونه بۆ نێو کێشه‌وگرفتی تازه‌ی کۆمه‌ڵگه که په‌نابه‌ریش
وه‌ک هاووڵاتییه‌کی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه ئهرکو واجباتیان ده‌که‌وێته
سه‌رشان. به‌دروست پێویسته له‌نێو په‌یوه‌ندییه‌کی تهنگاوتهنگو
تۆڕ ئاسای رێکخراوه کرێکاریی‌و مهدهنیو ئینساندۆستهکاندا قه‌رار
بگرن، کێشه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه به‌هیی خۆیان بزانن، منداڵیان له‌و
وڵاتانه‌دا گه‌وره ده‌بێت، ژیانی په‌راوێزی هه‌ڵنه‌بژێرن، له‌ناو
سیسته‌می بهپهراوێزبووی سۆسیالدا بێنه ده‌ره‌وه، چه‌ترێک بین بۆ به‌رگری
له‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌و بێ مافیدا رووبه‌ڕوو کراونه‌ته‌وه،
لایه‌نێکی گرنگ بین له‌ڕاکێشانی پشتیوانی بۆ رووداو‌و ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی
سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق‌و کوردستان، چونکه ئێمه بمانهوێو نه‌مانه‌وێت
به‌شێکین له‌ڕووداوو پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق و کوردستان، رووداوهکانو
کێشه‌کان به‌هه‌ردوو باردا به‌ئێمه په‌یوه‌ندی هه‌یه.
ئه‌وه‌ش بڵێم ئێمه‌ش به‌هۆی سهرقاڵیو به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌سیاسه‌تی
دیپۆرت، به‌پێویست نه‌مانتوانیوه بۆ زۆر ئه‌رکی تر هه‌نگاو هه‌ڵگرین.
ئاشکرایه ته‌نها لایه‌نێک له‌سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ران جدی‌و شێلگیرانه
له‌مه‌یداندا بووبێت، فیدراسیۆنه که به‌ته‌واوی تواناوه به‌ره‌نگاری
سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌ران بووه‌ته‌وه. فیدراسیۆن ناتوانرێ له‌و
مێژووه پرشنگداره‌و نه‌به‌ردیانه ده‌ربکێشرێت، په‌یگیرانه داکۆکیکار
بووه له‌مافه ئینسانییه‌کانی په‌نابه‌ران، ده‌توانم بهئامانهوه
بڵێم ته‌نها ده‌ستکه‌وت بۆ په‌نابه‌ران فیدراسیۆنه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی
ئه‌م رێکخراوه نه‌بوایه ئه‌و مه‌رامه سیاسییه‌ی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا
زۆر له‌وه زیاتریان ئه‌نجامده‌دا که به‌ڕێوه‌چووه، خۆشبه‌خاته ده‌یان
په‌نابه‌رمان له‌چنگی دیپۆرت ده‌رکێشاوه، له‌مافی په‌نابه‌ری به‌هره‌مه‌ندبوون،
ده‌یان که‌س بهخێزانو منداڵه‌کانیان ئاشنابوونهتهوه، به‌هۆی هه‌وڵه‌کانی
ئه‌م فیدراسیۆنه‌وه، ده‌یان په‌نابه‌ر له‌شه‌ڕی نهفسیو نائومێدی
زیندانه‌کان ده‌رکێشراون، پاشان ژیاندۆستییان هه‌ڵبژاردووه، له‌سه‌ر
زله‌یه‌ک له‌په‌نابه‌ران هه‌رامان سازکردووه، بۆ به‌رگری لهمافو
حورمه‌تی ئینسانییان راوه‌ستاوین.
ئه‌مانه هه‌موو خهرمانێکن له‌ده‌ستکه‌وت بۆ په‌نابه‌ران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
چه‌نده ئه‌م سیاسه‌ته راگیراوه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌پارسه‌نگی
هێزو هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌و رێکخراوه ئینسانی‌و پهنابهریو
ئازادیخوازانه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌هاتنه مه‌یدانی په‌نابه‌ران
خۆیانه‌وه هه‌یه بۆ به‌رگری له‌مافی خۆیان نه‌ک دووره پهرێزییو
چاوهڕوانیو لهکهنارخراو که تائێستا ئه‌وه هه‌ستی پێده‌کرێت، هه‌روه‌ها
ده‌وری خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و رێکخراوه کرێکارییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه که
ده‌توانێت رۆڵی جدی هه‌بێت له‌شکستپێهێنانی سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
رۆژئاوا.
ئه‌وه‌ی چه‌ند وڵات گوێمان بۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ک وتم به‌ستراوه‌ته‌وه
به‌هاوسه‌نگی هێزه‌وه، هاوکات به‌ستنه‌وه‌ی کێشه‌ی په‌نابه‌ران بهبوعدی
خه‌باتێکی فراوانتره‌وه، واته تاچه‌نده ئێمه‌ی ئازادیخوازانی
رێکخراوه ئینسانی‌و پهنابهریو کرێکاریی‌و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌نگاو
به‌ره‌و گۆڕینی قانوونه‌کانی ئێستای پهنابهریو جێگرتنه‌وه‌ی بهقانونێکی
ئینسانی ده‌نێن. خۆشبه‌ختانه ئه‌و خرۆشانه جهماوریو کرێکاریانه‌ی
ئه‌مدواییانه‌ی فه‌ره‌نساو یۆنان‌و به‌ریتانیا، وڵاتانی تر ده‌ستپێکی
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌و هێرشانه‌ی لیبراڵ‌و
کۆنزهرڤاتیڤو ناسیۆنالیسته‌کان به‌رامبه‌ر به‌به‌شه‌ریه‌ت بهڕێیانخستووه.
هێرش شۆڕش:
ئێوه وه‌ک فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
له‌ئه‌وروپا، هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌تایبه‌ت
ماوه‌یه‌که هیچ په‌نابه‌رێک له‌ڕێی هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی‌و
هه‌ولێره‌وه دیپۆرت نه‌کراوه‌ته‌وه؟
ده‌شتی جه‌مال: ئه‌داو هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
دووفاقیه، له‌لایه‌ک له‌ژێر زهختو فشار‌و ناڕه‌زایه‌تیدا به‌ڕێگای
راسته‌خۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران وه‌رناگرێته‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه به‌ناڕاسته‌وخۆ
سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی قبوڵکردووه.
رۆشنتر بڵێم له‌پێناو قازانج‌و دیبلۆماسیه‌تی خۆیدا، به‌رژه‌وه‌ندی
هاووڵاتییانی خۆی ژێر پێناوه، راشکاوانه‌تر، له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا
دیپۆرتی په‌نابه‌رانیان له‌فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێرو سلێمانی
قبوڵکردووه، بچوکترین ناڕه‌زایه‌تیان به‌ئێستاشه‌وه له‌ده‌م نه‌هاتووه‌ته
ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر به‌و ئیهانه‌و سوکایه‌تیانه‌ی به‌هاووڵاتییانی
کوردستانی که داوای مافی په‌نابه‌رییان کردووه، جا ئه‌وانه‌ی لهزیندانو
که‌مپه‌کاندا راگیراون یان به‌و ئیهانه‌و سوکایه‌تیانه‌ی بهکوردستانیانی
ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاو له‌کاتی ناردنه‌وه‌یاندا په‌یڕه‌وی
لێده‌کرێت یان حکومه‌تی عێراقی له‌کاتی دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌به‌غدا
به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
من ده‌ڵێم سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رازیبوونه به‌ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران جا با لهههولێرو سلێمانیش وهرنهگیرێنهوهو له‌به‌غداوه
ئه‌م هه‌نگاوه بنرێت. ئایا ئه‌م جێگۆڕکێیه هیچ له‌و راستییه ده‌گۆڕێت
که ئه‌وه په‌نابه‌رانی کوردستانه دیپۆرتکراونه‌ته‌وه؟ له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ئه‌وه ماوه‌یه‌کی که‌مه که په‌نابه‌ران له‌ڕێگای هه‌ولێرو
سلێمانی وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی تر
بڵێین چی که ئاسایش‌و پۆلیسی هه‌رێم ئیسکۆرتو رێنیشاندهربوون له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی
سه‌دان په‌نابه‌ری کوردستان؟ ئایا ئه‌مه به‌ڵگه نییه بۆ لایه‌نگری
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ سیاسه‌تی دیپۆرت؟ هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وان
ده‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێم به‌شێکه له‌حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ، باشه
کاتێک خۆت هاووڵاتییانی ئه‌و فیدراڵه‌ی ناوت ناوه وه‌رناگرێته‌وه
مانای چی قبوڵتکردووه حکومه‌تی ناوه‌ندی رێکه‌وتن ئیمزا بکات به‌هاووڵاتیانی
تۆوهو هاووڵاتیانی کوردستانیانی ده‌ره‌وه ئه‌وانه‌ی داوای پهنابهرییانکردووه
بهدهستو پێ به‌ستراوی بهژنو منداڵه‌وه راده‌ستی به‌غدا بکرێنه‌وه،
ئێوه‌ش بێده‌نگبن! ئایا واقعه‌ن شایه‌نی ئه‌وه‌ن بێمافیان پێبکرێت؟
ئایا چه‌نده سهردانو دانیشتنی ئه‌و حکومه‌تانه‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه
به‌رامبه‌ر بهپێشێلکارییهک که به‌هاووڵاتیانی کوردستان که داوای
مافی په‌نابه‌رییان له‌ئه‌وروپا کردووه ده‌کرێ؟ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکی ههرێمو
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم گه‌واهی ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن، ته‌ماشا
بکه‌ن پڕه له‌په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی‌و دانیشتنی ته‌شریفاتی کونسوڵگه‌رییه‌کانی
وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام نا‌بینیت له‌یه‌ک شوێن په‌نجه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
رابکێشرێت بۆ داکۆکی له‌هاووڵاتیانی کوردستانی ده‌ره‌وه. له‌کاتێکدا
چاو بخشێنن به‌ئه‌رشیفی ئه‌م فیدراسیۆنه، ده‌یان جار نامه‌مان ئاڕاسته‌ی
سه‌رۆکی حکومه‌تی ههرێمو په‌رله‌مانتاران به‌لیستی کوردستانیشه‌وه
کردووه یان له‌دیدارو چاوپێکه‌وتندا داوامان لێکردوون ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن
به‌رامبه‌ر بهحکومهتهکانی ئه‌وروپاو حکومه‌تی به‌غدا له‌کێشه‌کانی
هاووڵاتیان بکۆڵنه‌وه، به‌داخه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی به‌کرده‌وه‌مان نه‌بینیوه.
ئه‌مه‌ش دیاره به‌زیانی خۆیان ته‌واو ده‌بێت.
هێرش شۆڕش: ئێوه له‌گه‌ڕانه‌وه‌تاندا
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی
کوردستانتان کرد له‌شاری هه‌ولێر، له‌و دانیشتنه‌دا به‌ڵێنی چیتان
پێدرا، یان هیچ کام له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێکراون که پێتان درا؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌ڵنیاندا یه‌که‌م: یاداشت‌و داواکارییه‌کانی
ئێمه بگه‌یه‌ننه حکومه‌ت که ئه‌م داواکاریانه‌ی گرتبووه‌خۆ (حکومه‌تی
عێراقی رێکه‌وتننامه‌کانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا،
په‌نابه‌ری به‌زۆر نێردراوه وه‌رنه‌گرنه‌وه، قه‌ره‌بووی په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کان بکرێت، لیژنه‌یه‌ک پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و
پۆلیسانه‌ی له‌فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌ستاون بهلێدانو سوکایه‌تی بهپهنابهرانو
سزای یاسایی بدرێن) دووه‌م: له‌گه‌ڵ حکومه‌ت له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له‌فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا قسه بکه‌ن، سێیه‌م: به‌ڵێنیاندا
به‌دواداچوون بکه‌ن بۆ داواکاری په‌نابه‌ره دیپۆرتکراوه‌کان، چواره‌م:
رێگرییه‌کانی به‌رده‌م مۆڵه‌تی یاسای فیدراسیۆن له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ههڵگرنو
وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند ستایشی هه‌وڵه‌کانی
فیدراسیۆنکراو بڕیاریاندا هاوکاریمان بکه‌ن، تائێستا هیچ یه‌ک له‌و
داواکاریانه هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ نه‌نراوه‌و جێبه‌جێنه‌کراوه.
هێرش شۆڕش: کام له‌وڵاته
ئه‌وروپییه‌کان مامه‌ڵه‌یه‌کی رهقو نامرۆییانه په‌یڕه‌و ده‌کات له‌گه‌ڵ
کهیسو کێشه‌ی په‌نابه‌راندا؟
ده‌شتی جه‌مال: ته‌واوی ناسیۆنالیزم‌و راسیزمهکانی نێو ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌وروپا رووی خۆیان وه‌رچه‌رخاندووه له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌وره‌ی
پێشوو، دوور له‌هه‌موو پێوانه ئینسانی‌و مافه مه‌ده‌نییه‌کان، جه‌ختده‌که‌نه‌وه
له‌سه‌ر ده‌رکردنی پهنابهرانو بڕینی خزمه‌تگوزارییه‌کان،
پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانیان، به‌گشتی پرۆسه‌ی په‌نابه‌ریان
قورسکردووه هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا داوای په‌نابه‌ریان
به‌جۆریک ته‌واوکردووه جا له‌ژێر فشاری ئێمه‌و خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و
ئینسان دۆست‌و لایه‌نه چهپو کرێکارییه‌کاندا به‌ناچار بتوانن وه‌ڵامی
په‌نابه‌ری بده‌ن به‌که‌سانێک که که‌یسه‌کانیان قابیلی ره‌تکردنه‌وه
نییه‌و به‌ناچار داوا په‌نابه‌رییه‌که‌ی قبوڵده‌که‌ن.
هێرش شۆڕش: ئێوه
وه‌ک فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌رده‌وام له‌چالاکیدان له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌کان
له‌سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ران، ئایا ئه‌و وڵاتانه‌ش که وڵاتانی
دیموکراسی ناسراون ئایا ئه‌و چالاکییانه هیچ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت
له سه‌ر کێشه‌ی په‌نابه‌ران؟
ده‌شتی جه‌مال: ره‌نگه چه‌مکی "دیمکراسی" له‌فه‌رهه‌نگی
سیاسی‌دا مندا جێگا‌و رێگایه‌کی تری هه‌بێ، ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی
که غه‌رب ئیدعای ده‌کات واقعی رووی راستییه‌که‌یه‌تی، هه‌ر ئه‌وه‌یه
که په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن. ده‌نا مانای چی بانگه‌شه‌ی "مافی مرۆڤ‌و
دیموکراسی ده‌که‌ن، به‌ڵام دیموکراسییه‌که‌یان جێگای قوربانیانی جهنگو
نائارامی تیا نابێته‌وه که هه‌ر خودی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی ئه‌وروپا ده‌ستیان
له‌ماڵوێرانی‌و جهنگو ناجێگیری شێواندنی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقدا بووته
واقیعێکی حاشا هه‌ڵنه‌گرو ههڵهاتنو هه‌ڵبژاردنی ژیانی ئاواره‌ی بووه‌ته
حاڵه‌تێکی به‌رده‌وام ناتوانن بهریپێبگرنو ئاکامه‌که‌شی قبوڵبکه‌ن.
سیاسه‌تی نوێی وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌ران پێویسته
له‌سیاقی هێرشێکی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر ئینسان‌و مافه‌کانی له‌سه‌رتاسه‌ری
ئه‌وروپا ته‌ماشا بکرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه چه‌نده کاریگه‌ریمان بووه له‌هه‌ر
ده‌وره‌یه‌کدا به‌ستراوه به‌پارسه‌نگی هێزو فشاری ئێمه‌و لایه‌نه‌کان.
واته شه‌ڕی دوولایه‌نه، لایه‌ک خه‌باتده‌کات بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه فهردیو
مهدهنییهکانو مافی نیشته‌جێبوون، خه‌بات بۆ دژ بهبێکاریو گرانی‌و
بڕینی خزمهتگوزاریو باجی قورس هاتووه‌ته مه‌یدان، لایه‌کی تریش
راستی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپایه که هه‌موو قه‌یرانی خۆیان له‌سه‌ری
ئێمه‌دا ده‌شکێننه‌وه، به‌وهۆیه‌وه په‌نابه‌رانیشیان کردووه‌ته
ئامانجی ئه‌و هێرشانه.
له‌سه‌ره‌وه باسی ئه‌و شێوازه ناڕهزایهتیو تاکتیکیانهمانکرد که
له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا ده‌ستکه‌وتی بۆ په‌نابه‌ران هێناوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شمان
له‌بیر نه‌چێت هێشتا هه‌موو هێزی په‌نابه‌ران یه‌کده‌ست نه‌هاتووه‌ته
مه‌یدان، بۆیه بانگه‌وازمان ئه‌وه‌یه هه‌رچی زیاتر په‌نابه‌ران له‌ده‌وری
فیدراسیۆن کۆببنه‌وه تا بتوانین خۆمان بۆ کاری گه‌وره‌تر ئاماده‌بکه‌ین
"گۆڕینی ژیانی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان خۆی" ئه‌وه‌ش ئیمکانی هه‌یه.
هێرش شۆڕش: تائێستا
ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپی په‌یوه‌ندییان پێوهکردوونو
هاوکاری خۆیان بۆ کێشه‌ی په‌نابه‌ران راگه‌یاندووه، ئایا ئه‌وانه
تاچه‌ند کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌نێو په‌رله‌مانه‌کانی خۆیاندا، ئه‌گه‌ر
کاریگه‌رییان هه‌یه بۆچی دیپۆرتی پهنابهرانو به‌وته‌ی ئێوه
سوکایه‌تیکردن پێیان به‌رده‌وامه؟
ده‌شتی جه‌مال: ئه‌وه راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که به‌به‌رده‌وامی
ژماره‌یه‌ک له‌په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپا پشتیوانی سه‌رسه‌ختانه‌ی مافه‌کانی
په‌نابه‌ران بوون له‌پێشیانه‌وه په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی که جێگای
ستایش‌و قه‌دردانیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێگه‌و جێگا‌و رێگای ئه‌و په‌رله‌مانتارانه
له‌ناو هه‌راو هوریای بانگه‌شه‌کانی دیموکراسی په‌رله‌مانیدا هه‌ر ئه‌وه‌نده
ده‌نگی ده‌ڕوات. دیاره ده‌وری به‌رچاوی ئه‌وان له‌درکاندنی راستییهکانو
له‌سه‌ر ژماره‌یه‌که‌ی زۆر له‌که‌یسی تاکه تاکه‌ی په‌نابه‌ران کاریگه‌ری
ئیجابی بووه، به‌هۆی نامه‌ی پشتیوانی ئهوانو په‌یگیریان له‌ژماره‌یه‌ک
په‌نابه‌ری کورد وه‌ڵامی په‌نابه‌ریمان بۆ وه‌رگرتوون، له‌مه‌ترسی
دیپۆرت رزگاریان بووه یان خێزانیان هێناوه‌ته ئه‌و وڵاتانه یان کێشه‌ی
خانووبه‌ره‌و ته‌ندروستیان بۆ چاره‌سه‌رکراوه یان له‌زیندان
ئازادکراون.
له‌درێژه‌ی هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌شدا هه‌میشه لهپهرلهمانتارهکانمان
داواکردووه لۆبی بهڕێبخهنو ده‌نگیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
شه‌قامه‌کان گرێبده‌نه‌وه. ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت دنیا ئێستا له‌به‌رده‌م
ره‌وتی ئاڵوگۆڕی خێرادایه پێویسته ئێمه‌ش ئاماده‌بین که‌ڵکی گه‌وره‌ی
لێوه‌ربگرین.
هێرش شۆڕش: ئێوه
پێشتر چه‌ند وێنه‌یه‌کتان بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌ی ژماره‌یه‌ک
له‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له‌کاتی دیپۆرتکردنه‌وه‌یاندا له‌فڕۆکه‌خانه‌ی
به‌غدا وێڕای سوکایه‌تیکردن پێیان ئه‌شکه‌نجه‌ش دراون، چیتان کرد بۆئه‌وه‌ی
سکاڵا له‌سه‌ر حکومه‌تی عێراق‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی تۆماربکه‌ن؟
ده‌شتی جه‌مال: ئێمه سکاڵای یاساییمان له‌هه‌ریه‌ک له‌ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری پهنابهرانو له‌سه‌ر کۆمپانیای
(G4S)و پۆلیسی حکومه‌تی عێراقی تۆمارکردووه، وێنه‌مان ئاڕاسته‌ی
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچو ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشیۆناڵ کردووه، له‌هه‌موو
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنیش ئه‌و راستیه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌ره‌نجامیش خۆشبه‌خاته کۆمپانیای ناوبراو عقدی کۆمپانیاکه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ده‌ستدا نه‌ک هه‌ر به‌هۆی ئه‌و سکاڵایه‌ی ئێمه‌وه
به‌ته‌نها، به‌ڵکو له‌ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له300 سکاڵا له‌سه‌ر
پێشێلکاری ئه‌و ده‌زگایه تۆمارکرابوو.
حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی په‌یگیری لهسکاڵاکهمان، هاته پای
پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچوونی سکاڵاکه‌مان، که تائێستا نزیکه‌ی
شه‌ش سه‌عات چاوپێکه‌وتنیان له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ سیان له‌و
په‌نابه‌رانه‌ی لێیانداراوه له‌کاتی ناردنه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه. وێنه‌کانیان
له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، بڕیاریشه لهزووترینکاتدا وه‌ڵامی
ئه‌و سکاڵا ره‌سمیه‌ی ئێمه بدرێته‌وه.
یه‌کێک له‌و په‌نابه‌ره کورده‌ی ئه‌شکه‌نجه‌درابوو له‌زیندانی به‌غداوه
گه‌ڕێنرایه‌وه به‌ریتانیا، له‌به‌ر وه‌رنه‌گرتنی مۆڵه‌ت له‌خاوه‌نی ئه‌و
که‌یسانه، له‌خوێنه‌ران داوای لێبوردن ده‌که‌م ناتوانم ناویان بهێنم.
حکومه‌تی عێراقی که‌سه‌رو خواری دیاری نییه، هیچ وه‌ڵامێکی ئه‌و
سکاڵایه‌ی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌دواین زانیاری
رای گشتی ئاگادارده‌که‌ینه‌وه.
هێرش شۆڕش: ئێوه
به‌رده‌وام باس له‌ڕێکه‌وتنی ژێر به‌ژێری حکومه‌تی عێراق‌و هه‌رێم
ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه، ئایا
هیچ دیکۆمێنتێکتان ده‌ستنه‌که‌وتووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دیاره مه‌به‌ستمان
به‌ڵگه‌یه؟
ده‌شتی جه‌مال: هیچ حکومهتو لایه‌نێک به‌پێی سروشتی کار‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ناچارنییه به‌ئاشکراکردنی به‌ڵگه‌و رێکه‌وتنه‌کانی بۆ بەردەم خه‌ڵک،
به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش که په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی ژیان‌و چاره‌نووسی
هاووڵاتییانه‌وه بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر راشکاوانه به‌ڵگه‌ی
بوونی رێکه‌وتنامه‌ی نێوان حکومه‌تی ههرێمو عێراق به‌تایبه‌تی له‌کۆبوونه‌وه‌ی
ئێمه‌و رێکخراوه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاو
سویسرا به‌ئێمه وتراوه‌و رامانگه‌یاندووه، پێشتریش ئه‌و رێکهوتننامانهی
نێوان حکومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانی نهرویژو سوید‌و
دانیمارک‌و فنلاند، میدیاکانی ئه‌و وڵاتانه بڵاویانکرده‌وه.
ره‌نگه زیاده‌ڕه‌ویی نه‌بێت ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ماوه‌ی چوار ساڵی
رابردوودا هه‌موو به‌ڵگه‌کانمان بهلیستو نووسراو خستووه‌ته به‌رده‌م
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی کوردستان‌و هه‌ردوو کابینه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک هه‌میشه وه‌ڵامێکمان به‌ڕه‌سمی نه‌دراوه‌ته‌وه.
هه‌رجۆره ئیدعایهکیش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌بڕوای من خۆدزینه‌وه،
نه‌سه‌لماندنی راستییهکانو پێچه‌وانه‌ی ره‌فتارێک نیشانده‌دات که ده‌سه‌ڵاتداران
به‌مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌رانه‌وه گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
هێرش شۆڕش: به‌بۆچوونی
ئێوه بۆچی هه‌وڵده‌درێت یان رێکه‌وتنی ژێر به‌ژێر ده‌کرێت بۆئه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی عێراق‌و هه‌رێمی کوردستان ره‌وانه‌ی وڵاته‌کانیان
بکرێنه‌وه، هۆکاره‌کانی پشت ئه‌م رێکهتنامه ژێر به‌ژێرانه چین؟
ده‌شتی جه‌مال: به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئابووری‌و ژێرپێنانی
ئیراده‌ی خه‌ڵکی عێراق‌و کوردستان به‌به‌رده‌وامی، لۆژیکی ئه‌و حزبانه
بوو که لهعێراقو کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی
پاراستنی کورسی‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان بۆ گرنگه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
شاده‌ماره‌کانی داهاتو که‌ڵه‌که‌کردنی سهروهتو سامانی زیاتر‌و
قازانج‌و گیرفانی خۆیان بۆ گرنگه، ئه‌وه‌یان بۆ جێگای بایه‌خ نییه خه‌ڵکی
چی به‌سه‌ردێت، تابتوانن رووکاری دزێوی ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌که‌یان
بشارنه‌وه‌و میدیایه‌کی تر له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان نیشانبدهنو
شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌یان مسۆگه‌ربکه‌ن.
هێرش شۆڕش: هیچ
ئامار‌و داتایه‌کتان لایه که تائێستا چه‌ند په‌نابه‌ر دیپۆرت
کراونه‌ته‌وه؟ یان له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران
له‌تاراوگه هه‌ر زانیارییه‌کتان هه‌بێت به‌ژماره؟
ده‌شتی جه‌مال: زیاتر له(5600) په‌نابه‌ر له‌وڵاته
ئه‌وروپیه‌کان ره‌وانه‌ی کوردستان کراونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه
له‌داتایه‌کی جیاوازتر له‌وڵاتی یۆنان‌و تورکیا‌و ئێران‌و ناوچه‌که،
به‌به‌رده‌وامی ئه‌وکه‌سانه که‌وتوونه‌ته داوی پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه‌و
گیراون‌و دیپۆرتکراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها جگه لهپهنابهرێکی زۆر که
ئێستا له‌زیندانه‌کانی یۆنان‌و ئێران‌و تورکیا‌و سوریا‌و کهمپو
گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی ئه‌وروپادا دهناڵێننو فریادڕهسێکیش
نییه به‌هانایانه‌وه بچێت. زیاتر له(300) په‌نابه‌ریش لهڕووداوای
جۆراجۆردا له‌ڕێگای ژیانی په‌نابه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|