٧\١\٢٠١١
ده‌ست
به ده‌ست .

جین هیرشفیلد
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د حه‌کیمی
له‌شت ده‌ست به
ده‌ست ده‌گه‌ڕێ
تا ده‌گا به من
منیش وه‌ک زۆر که‌سانیتر
ره‌تیده‌که‌مه‌وه...
تۆ هیچ ناڵێی
پاڵ به باوه‌ڕی
له‌ده‌ستچووی خۆت
به‌ڵام
تۆ
وه‌ک مراوییه دڕنده‌کان ،
و ئێمه ده‌رگا به رووی خه‌ونه‌کانی جیهاندا داده‌خه‌ین
بۆ خه‌ون ؟
بۆ شته‌کان به‌ره‌و خه‌ونی ئاواته‌کان
چۆن ئه‌وان ون ده‌بن
چۆن گزنگ ده‌یانتاوێنێته‌وه
ئێستا هێدی ده‌رگای قۆتوه‌که ده‌که‌مه‌وه
هیچی تیا نییه
ده‌یده‌م به تۆ، ئه‌وین
تا شه‌وانه قامکه‌کانت له ناوییدا بگه‌رێ
بۆ هه‌میشه له یادما بێ.
مه‌رگ.
به‌ڵێ
مه‌رگ
هه‌موو شت ده‌یبه‌ستێ
ماشینه‌کان چه‌ق ده‌به‌ستن
ته‌نانه‌ت چراکان
هه‌ر وه‌ک ئه‌و سمۆره‌ی که ده‌زانێ چاوێک سه‌یری ده‌کا
په‌یتا په‌یتا ئه‌و وشه لهسه‌ر زوانی
و شته‌کان به‌ره‌وپێش ده‌چن
ژیانت
لهبه‌ر چاوت وه‌ک
فیلمێکی کۆن دێ و ده‌چێ
درێژه‌ی پێ بده، سات به ساتی له ده‌متدا مه‌زه بکه
راڤه‌یه‌کیتر لهخۆده‌گرێ
و
سه‌ر داپۆشراو به ده‌ور لاشه‌ی حه‌یوانێکدا ده‌سوڕێته‌وه
مه‌رگ برسییه، هه‌موو بوونه‌وه‌ران هه‌ڵده‌لووشێ
ژیان برسییه، هه‌موو مردووه‌کان
هه‌ڵده‌لووشێ
هه‌ر دوو هیچ کات تێر نابن
هه‌ڵده‌لووشن و هه‌ڵده‌لووشن ...
په‌نجه‌ی ژیان به‌هێزه وه‌ک
چنگاڵی مه‌رگ
به‌ڵام
ئه‌ی یاری بزربوو، له کوێی.
|