په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٦\٢٠١٥

دەستەبژێری سیاسی.


تاڤگە سابیر     

- بەشی یەکەم -


چیرۆکی سایکۆلۆژی تاکی لە کورد لە دووتوێی پرۆسە پر نووشستییەکانیدا تراژیدۆ کۆمیدییەکی پڕ مەترسی و سەمەرەیە نزیکبوونەوە لە شیکردنەوەی دەروونیانە بە ئاناڵۆژی سۆسیۆلۆژی نەك هەر لە مانای فشارە سایکۆلۆژییەکان نزیکمانناخاتەوە ، بەڵکۆ ئەمە لەخۆیدا تا ڕادەیەك هەناسەدانێکە بۆ خۆدزینەوە ڕزگاربوون لەو دڵەڕاوکێیەی ، کە بۆتە هەڵسوڕێنەری ژیانی دەروونی و عەقڵیمان.

بەڵام تێپەڕ بوون بە ناوچە پڕ مینەکانی ئامێری سایکۆلۆژییدا ئەگەر لە شیکردنەوەی دەروونی کلاسیکیەوە تێیبڕوانین ئەو دڵەڕاوکێی دەووروژێنێ ، کە هەڵبەت چەندین سەدە لە ژیانی سایکۆلۆژی لە پشت کردە و هەڵس و کەوتمانەوە خۆی بیناکردووە وەك جاڵجالۆکە پڕ ئیرادەکانی کۆڵن ولسن لەودیویی بێدەنگیەکی سامناکەوە بەرەو فەنابوون و بێ ئیرادەیی دەمانجوڵێنێت بە جۆری هەمیشە بەنێو ڕاڕەوەکانی مێژوو و لەودیوو پەردە سەیرەکانی سیاسەتەوە لەسەر مێزەکانی، مێزە خۆڵەمێشییەکانی تەحالوفاتی دوژمنە ئیقلیمیەکان پەرتپەرتدەبین ، بەڵام بەرامبەر پرۆسێسی مێژوویی چی دەمێنێتەوە کاتێك مرۆڤی کورد خۆی بە تەنێ لەسەر زەوییەک بە ڕووتی بەبێ خوا لەنێو زۆنگاوەکانی مێژوودا خۆی دووبارە دەکاتەوە پرسیارەکە لەوەدایە ئایا تاکی کورد ڕووبەڕووی ئاوێنەکان بۆتەوە؟ ئەمە مانای ئەوەیە ئایا خودی کورد هەوڵیداوە بەو چەمکە " لاکان"یە بە کردەوە خودی خۆی جەستەی سایکۆلۆژی خۆی لە بەرامبەر ئاوێنەکاندا بدۆزێتەوە؟ یاخود هەمیشەلە ئاوێنەکان ترساوە و لە پەرشوبڵاویەکدا ژیاوە!!!!

ئەگەر دەزگا کۆمەڵایەتییەکان بەپێی تەفسیرە کلاسیکییەکان بە نێوەند و سەرکردەیەك بجوڵێنرێت ، کە ئەوانی دیش ئیلهامی ڕێڕەوێتی لەدووی وییەوە ئەنجامدەدەن ئەوا لە پرۆسەی شیکردنەوەی سایکۆلۆژیدا بەرامبەر دوو چەمك دەبینەوە چەمکی " ئامێری سایکۆلۆژی" و لە بەرامبەرئەمەشدا چەمکی " ئەقڵی گشتی" ئەم دوو چەمکە ئەوەندە بەیەکدا چوووە کاریگەرن زۆرجارا بۆ مەبەستی گرتن و شێوازەکردنی دیاردەکان ، گرفتێکی گەورە دروستدەکەن بەئەندازەیە لەکاتی شیکردنەوەی " تاك کورد" دوور لە " کۆی گشتی " ئاسان نییە مەفهومێکی فرۆید پیادەبکەین ، ئێمە لێرەدا هەوڵدەدەین ئەو هەنگاوە علمانییە بین ، کە یەکەم هەنگاوی شیکردنەوەی نووشستیەکانی خودی مرۆڤ کورد لەنێو نێوەندێکی پڕ قەیران و پڕ لە دیاردەی سایکۆلۆژیی جۆربەجۆردا.

هەستێك هەیە مرۆڤی کوردی ئابڵۆقەداوە وایلێکردووە بەرەو " حیزب- گروپی سیاسی" ڕابکات ئەوەش ئەو هەستە مێژووییەیە بە " کەمێتی"، کە بەردەوام لە پشت ئێرادەی ئێمەوە وەستاوە ئەم هەستە بە کەمیکردنە لە مێژووی سایکۆلۆژی تاکدا ڕەگی ئیجگار قۆڵی هەیە!!! تێکشکاندن و خاپووربوونی شارستانێتی میدیا، یەکەم تێکشکاندن و دۆڕاندنی سۆپەر ئیگۆی مرۆڤی کورد بوو بە دروست بوونی " بەرزەمنی دەستە گشتی" ئەمە پرۆسەی بەبێ مێژووکردنی کورد بوو دەرهەق بە کۆبوونەوە و بە پراکتیککردنی ئیمپراتۆریەت لە ڕێڕەوەی گەشەکردنی سیاسی و مێژوویدا ئەمە یەکەم بریندارکردنی " نەستی کۆ" مرۆڤی کوردە ئەگەر ئێمە بڕوامان بە کەڵەکە بوونی قەیرانەکان و تەقاندنەوەیان بێت لە خودی مرۆڤ دا شێوەی نێرڤەی دا ئەوا هەستکردن بە کەمی لەگەڵ ڕووخاندنی ئیمپراتۆریەتی میدیادا دروست بوو ، دوژمنە ئیقلیمیەکان یەکەم کاریان تێکشکاندنی " منی باڵای یان بەرزەمنی" کورد بوو ، ئەم حاڵەتە وای لە مرۆڤی کورد کردووە هەمیشە لە قۆناغێکی نزمی زۆرانبازی ئۆدیبیدا بمێنێتەوە ، ئەم برینەش درێژبوونەوەی هەیە بۆ دوو حاڵەتی چەسپاندن لە نێوەندی " نەستی کۆ "دا بەم پێیەش یان دەبێت لەگەڵ " دۆڕاندن و تێکشکاندنی منی بەڵادا" هەڵبکەین یا دەبێت:

یەکەم: پێشوازی لە جێگرەوەکانی بکەین.


دووەم: یان ئۆتۆمتێکی تەسلیمی دەرهاوێشتەکانی میکانزمی خۆپاراستن ببین، بە قەناعەتکردن بە بەهانەکان ئەمە یەکێکە لە میکانیزمەکانی خۆپاراستن لەلای مرۆڤی کورد ، کە هەمیشە لە سایکۆلۆژیەتی " بەهانەداتاشین- تبریر"دا دەژی و ئەم ئاکارە بۆتە سیفەتێکی چەسپاو لە ناو کەسێتیدا و هەر بە هامان شێوەش نووشوستی و دۆڕاندنە سیاسییەکانی ناو جوڵانەوەی ڕزگاریی کوردی ، لەلایەن دەزگای حزبەوە بەهانەی بۆ دەهێنرێتەوە ، ترۆپکی بەهانەکانی پارتی و یەکێتی بۆ هێنانەوەی بەعس و سوپای تورك و سوپای پاسداران نموونەیەکی دیاری ئەو بەرهەمە سایکۆلۆژییەن.

هەستکردن بە کەمی حاڵەتی بە کەنارخستنی دروستکردووە هەر بە درێژایی مێژوو مرۆی کورد هەستدەکات ، کە لەو پرۆسێسە مێژووییەی ، کە خۆی ڕۆ:ی سەرەکی تیایدا دەبێنێ و هەر خۆی دروستکارێتی کەسی دووەمە لەپاڵ ئەمەشدا وەهمی پاڵەوانی سیاسی ڕزگارکەر ، ئەو خاڵبەندییەیە ، کە گروپەی کوردی "حیزب: بەردەوام هەوڵیداوە لە خودی خۆیدا بەرهەمیێنێت ، ئەگەر ئێمە لەسەر ئاستەکانی تەفسیردا پارتی کوردی بە جیاوازی ئایدۆلۆژیاوە بە گروپێکی سایکۆلۆژی بچوێنین ئەوا دەبینین لە مێژووی مرۆڤایەتیدا مرۆکان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و زاڵبوون بەسەر دیاردە دژەکاندا بە دووی پاڵەواندا گەڕاون ، بەڵام زۆربەی کات پاڵەوان یان ڕزگارکەر هەمیشە کاراکتەری ئەکتیڤ بوون هەمیشە لە نێوەندێکی مێژووییدا لە زۆرانبازییەکی لۆژیکیدا بوون لەگەڵ دنیای دژدا یاخود لە سەردەمی کێشەو پرسیاری گەورەدا بەرامبەر بە جیهان چالاکبوون ، بەڵام کاتێك گروپە پاڵەوان دروستدەکات یان سەرکردە و ڕێبەر لە هەناویدا دروست دەبێ ، کە دیارە ئەمە دەربڕیی چربوونەوەی خەون و نەستە پڕ لە زۆرانبازییەکانن ، واتە هەڵگری دڵەڕاوکێی " نیگەرانی" گروپن ، لێرەوە دەتوانین لە گروپی کوردیدا بۆ پرۆسەی دروستکردنی پاڵەوان بڕوانین وەك ئەوەی لەوەوپێش ئاماژم بۆ کرد واتە وەکو حاڵەتێك ، کە برینداری ئەم خودە لەدوای تێکشکاندنی ئامێرە سایکۆلۆژیەکەی ، نیگەرانییەکی مێژوویی لە خودی تاکی کورد و گروپەدا چاسپاندووە نیگەرانیەك لەو دیویەوە " هەسیکردن بە کەمێتی" وەستاوە.

پاڵەوانی کوردی کاتێك دروستدەبێت لەسەر زەوییەکی پڕ برین و پڕ لە گرێی کردەی نامێژووی و سایکۆلۆژی دروستدەبێت پاڵەوانی کوردی چڕبوونەوەی نێرڤەسی " عساب" و هەستکردن بە کەمێتییە. ئەم پرۆسیسە مێژووییە ، کە درێژکراوەی برینە سایکۆلۆژییەکانە وایکردووە پاڵەوان " ڕێبەر- سەرکردە" ئەکتیڤ نەبێت، بەڵکو هەمیشە لە پاسیڤیەتدا خۆی دووبارەبکاتەوە ، تێکشکاندنی پرۆسەی مێژووی مرۆی کوردی لە پلەی مرۆیەکی خاوەن مێژوو ئاینەوە کردە مرۆیەکی بێ پشت و پەنا بۆیە هەمیشە ئێمە لە پەریبوونەوە " تفکک" ی بەردەوام داین چ لەسەر ئاستی ژیانی ڕۆژانەدا چ لەسەر ئاستی پرۆسەی مێژووییدا بە هەمان شێوەش هاوکێشەی " دروست بوونەوە/ پەرت بوون" ی شۆڕشی کوردی سەدەی بیست و یەکەم و چەکەرە بوونی دوو هەزارە ئەم هاوکێشەیە بەردەوامی هەیە تەواوی تۆبۆگرافیای سایکۆلۆژی مرۆی کورد لە وەهمی پاڵەوانەوە دروست دەبێت ، پێم باشە زیاتر پێوانەگیری یەك بۆ " وهم" دابنێم بەوەی وەهم دەرهاوێشتەی گرێ دەروونی و دۆخە نەخۆشەکانە ، بەڵام لێرەدا دەبێت بزانین ، کە هێڵێکی دیاریکراو هەیە لە نێوان خەونی ڕزگارکار و پاڵەوان لەلایەك و وەهمی ڕزگارکار و پاڵەوان لەلایەکی تر ئەگەر ئێمە بمانەوێت دراسەی تاکی کورد بکەین ئەوا دەبێت لە دۆخی دووەمەوە سەیری پرۆسێسە سایکۆلۆژییەکە بکەین.

لەپێش ئەم هەڵبژاردنەدا کۆمەڵی نشووستی هەیە ، کە بەردەوام دووبارەدەبنەوە ئەگەر بگەینە ئەو ڕاستییەی ، کە هەستکردن بە کەمی لە تێکشکاندنی پەیوەندنی مرۆڤی کورد بە ژیاری خۆی و بە ئاینی خۆیەوە هەڵقوڵاوە وەك پەیوەندی مرۆڤ بە خواوە وە ئەگەر ئەو پەیوەندنی زۆر زوو لە ناوببرێ و بە تەواوەتی پەیوەندییە ڕۆحییەکانیش لەگەڵیدا تێکبشکێنرێت ، هەڵبەتە ئەم پەیوەندی پچڕاندنە لە جەوهەردا بەکەنار خستنی مرۆیە لە خودی و یەکنەخستنەوەی کەسێتیشە بۆ خۆی و لە ناو خۆیدا " هەرچەندە تا ئێستا ئێمە پێوانەی ئەزمونکار لە شێوەی چەمکی خودناسین" پیادە نەکردووە ، بەڵام لەسەر ئاستی تێوری سایکۆلۆژیدا تێکشکاندنی پەیوەندی مرۆ بە ژیاری خۆیەوە ، بەهوموو مانا سایکۆلۆژیەکان تێشکاندنی بنەماکانی کەسێتی خۆیەتی هەر ئەمەشە وادەکات بتوانین شەڕانگیزی " ئەگریسیۆنی" کەسێتی دیاریبکەین جا چ ئەگەر ووزەی " ئانارگی" ئەو شەڕانگیزێتیە بەرەو دەرەوەی تاك خۆی بێت یان بۆتێکشکاندنی ناوەوەی خۆی بێت لەسەر ئاستی گروپیش دا دەتوانین هەمان گریمانە پیادەبکەین لە پەیوەندی دوایی پاڵەوان و گروپدا ئێمە ئێستاکێ لەبەردەم چەند دۆخێکی جیاوازداین بەرامبەر " هەست کردن بە کەمی" " پەرت بوونی نێرفۆسی- عسابی" و " شەڕانگیزی خود" دابن لە دۆخی یەکەمەوە هۆکاری یەکەم ڕووخاندنی ژیاری کوردی و دەوڵەتی کوردی میدیی خۆی لە خۆیدا تێکشکاندنی پەیوەندی مرۆڤی کورد بوو بە ژیاری خۆیەوە و بە پراکتیکی ئینسانی خۆیەوە لە سیاقی مێژوودا بەم تێکشکانەش مرۆی کورد خۆی لە دەرەوەی ژیارەوە بینی مرۆی کورد خۆی لە دەرەوەی جیهاندا بیبی و هەرگیز " هەست بە جیهانی بوونی" لا دروست نەبووە، چونکە جیهان دەمێکە لە دەرەوەی ئەو پءدەگات و دروست دەبێت ئەویش تەنها جارجارە لە پەنچەرەی نووشستی و کارەساتەکانەوە جیهان دەبینێ، خەسڵەتی "بە جیهانینەبوون" یەکێکە لەو خەسڵەتە سەرەکییانەی لە سایکۆلۆژیەتی پاڵەوان و گروپدا چەسپاوە خۆی لە خۆیدا ڕەنگدانەوەی قۆڵی هەیە بۆسەر پرۆژەی سیاسی و لەم خەسڵەتە سائکۆلۆژیەوە دەتوانین لە پرۆژە سیاسییەکانیش بڕوانین...

لەسەر بنچینەی فاکتەری یەکەم فاکتەری دووەم ، کە نەبوونی پەیوەندییە ڕۆحییەکان و وونبونی پەیوەندیەکی کوردیانەی نێوان کورد و خوا و خاپوورکردنی پەرستگا زەردەشتییەکان و قوسسیەتی زەردەشت و لەناوبردنێتی تا ئێستا ئەمانە هەموو لێدانی قوڵی جەستەیی بوون لە چەقی بیرکردنەوە و داینەمۆی گروپی کوردیدا لەم ئاستەشدا چەندە ژیاری کوردی بەدەستی موسڵمانە غەزاکەرەکانەوە تەفروتوونا کرا ، ئەوەندەش قورئان بووە ئەڵتەرنستیفی ئافێستا ،پەیوەندی کورد لە ڕێگەی ڕوناهییەوە بە خواوە پەیوەندی ڕاستەوخۆی من خوادا بوو واتە ئەو پەیوەندییە ڕۆحییەی من هەڵمبژاردووە و لەڕێگایەوە بە وویستی خۆم لەگەڵ خودادا بە زمانی خۆم دەدوێم ئەمە شکێنرا و هەوڵ و تەقەلای ئازادکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆی مرۆ و خوا گۆڕا بۆ پەیوەندییەکی تر ، کە لە ژێر سمی ئەسۆە عەرەبییە خوێناوییەکانی غەزاوە چەکەرەی کردوو بە کوشتار چەسپێنرا، دیار پەیامێك ئەگەر لەسەر هەڕەشە بیناکرابێت هەر دەشێبێت بەهەڕەشە و جەنگی خوێناوی و جەنگی دەروونیش بچەسپێنرێت ئیدی کورد لە پەیوەندی ڕوناکی و خۆشەویستی خواوە خرایە ژێر نەزمی زمانی عەرەبی فەرهەنگی عەرەبی و سەرکردە خوێناوییەکانیش سەدەیەك لە تاریکایی و خوێنیان بەسەر کورددا داسەپاند و ئیدی بە بەردەوامی سیاسەتی بە موسڵمانکردنی کورد پیادەکرا و لەو ڕۆژەشەوە چیرۆکی دابڕانی کورد دەستیپێکرد.

مرۆڤی سەربەست کاتێك پەیوەندی خۆی لەگەڵ خوادا بە سەربەستی بینادەکات ، لە هەمان کاتدا ژیاری خۆی دروستدەکات خەسڵەتی مرۆی و پێناسەی نەتەوایەتی خۆی دەدۆزێتەوە ئەوروپا هەمیشە لە ڕێگای پیادەکردنی گۆڕانی سیاسی و قەیران و دیالۆگەوە لەگەڵ کەنیسەدا شۆڕش و پەیمانە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دەستپێکردووە ، ئەوروپا زۆر زوو بەسەر خورافەکانی دیندا سەرکەوت، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری ئەو خەسڵەتە خۆییە ژیارییانەیە نەبووە ، کە کەسێتی ژیارییانە و مێژووییانەی مرۆی ئەوەوپی بە کەنیسەوە دەبەستێتەوە هەرچەندە شێوە و جۆری پێوەندی دەوڵەت و کۆمەڵ و کەنیسە گۆڕانی گەورەی بەسەردا هاتووە ڕاستە ئەوروپا بە تێکشکاندنی دەسەڵاتی کەنیسە گەیشتە سەر کەنارەکانی کرانەوە و ژیان. بەڵام هەرگیز ئەوە لە بیرناکات ، کە پەیوەندییە ڕۆحییەکان خەسڵەتی نەستی کۆمەڵە بە کرۆکی خۆیەوە هەمیشە ئەوروپا کەنیسە بە یەکێك لە بەشەکانی ژیاری خۆی دەزانێ و بەردەوام بە ڕێڕەوێکی تایبەت برەویپێدەدات.

ئەگەر سەیری عەرەب بکەین لەوپەڕی ڕاستی سیاسی تا چەپی ۆڕچەك بە دروشمەکانی ماتەریالزمی دیالەکتیك ، هەمیشە بە نەرمی دژی ئیسلام کارەدەکەن و دەدوێن ، بەڵام لە نەستی تاك و گروپی عەرەبیدا قورئان چڕبوونەوەی کەسێتی نەتەوەیی خۆیانە ژیاری خۆیانە ، پەیوەندی سایکۆلۆژی خۆیانە بە خواوە ، کۆمۆنیستەکانی عەرەب ، ڕادیکاڵە چەپەکان هەمیشە لە خودی خۆیاندا ئەسحابەیەکی شمشێر سوور بەخوێنی داسەپاندنی ژیاری عەرەبی لەپشت ئامێری سایکۆلۆژیانەوە مۆتیڤەکانی سیاسەت و بیروڕاکانیان دەجوڵێنێ ، ڕۆشنبیری عەرەب لە پشت ئیدۆلۆژی بەنێو - سەربەستانەی خۆیانەوە فەتواکارێك ڕێڕەوە فکرییەکانیان دیاریدەکات، هەرکاتێك ڕۆشنبیری عەرەب توانی لە تەڵەزگەی ئەقڵی جیهادیانە خۆی قوتارکات ئەوسا دەتوانێ پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ دنیای خۆی و دەرەوە بینابکات ڕۆشنبیری عەرەب نەیتوانیوە ڕۆشنبیری قورئان تێپەڕێنێت سەلبی بووە بەرامبەر هەوڵدانەکانی کورد بۆ دروستکردنی قەوارەی سەربەستی خۆی ، لە نەستی قوڵی ڕۆشنبیری عەرەبدا هەوڵدانی کورد بۆ وەدەستهێنان و سەندنەوەی ژیاری خۆی ، تێکشکاندنی شکۆ و هەڕەشەیە لە ژیاری ئەوان، میکانزمەی خۆپاراستنی سایکۆلۆژیی ڕۆشنبیری عەرەب بەم بەهانەیەو و ئەویدی چ بە ئاشکرابێت چ بە پەنهان لە ئاست کارەسات و بەرامبەر ئەتککردنی مافی مرۆڤی کورد بێدەنگ بووە و هەوڵدانە سەربەستەکانی ئەم مرۆڤەی ڕەتکردۆتەوە، ڕۆشنبیرانی عەرەب هەمیشە لە خولگەی فیکریی جیهادیدا دەسوڕێنەوە و ئەوانن لە پشت جیهازی ئیدیۆلۆژی دەوڵەتە عەرەبییەکانەوە دژی کورد درێژە بەو سیاسەتە جیهادییە دەدەن، کە زۆربەی جار لەژێر ناوی " کۆمۆنیستی عێراقی" دا خۆی شاردۆتەوە ئەمە هەمان عەقڵی جیهادییە، هەمان نەستیکۆی گروپەی عەرەبییە بەو شەڕانگێزێتیە بە تەوژمەوە دژی کورد بەردەوام کارەدەکات، شیوعییەکی عێراقی بە ڕای من جیاوازی نییە لە موسڵمانێکی توندڕەو هەردووکیان لە میکانزمی بەرگریدان، بەگریکردن لە پەیوەندی عەرەبیانەی خودا و مرۆڤی عەرەبی لە خەسڵەتەکانی کەسێتی خۆیان، بەڵام وەك ئاماژم بۆ کرد ئەمە پەیوەندیی مرۆڤ - خودا نییە، بەڵکو کوردێك بە زمانێکی بێگانە لەگەڵ خودا دەدوێ لە ڕێی پێغەمبەرێکی دی لەسەر جەستەی مردووی پێغەمبەری کورد خۆی سەپاندووە.
 

ماڵپەڕی تاڤگە سابیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک