٢٠\١٠\٢٠٢٢
دەستەچیلەیێک لە شیعری ئەرمەنی.

نەژاد عەزیز سورمێ
کەوانه‌ی مانگ.
ئا: ئه‌سڵان
١
بێ هه‌ست و خوست پێكگه‌یشتین
ده‌رگای سێبووریمان لێ به‌سترا
كزه‌ڕۆشنایی سه‌فه‌ر
كه‌وانه‌ی مانگی گۆشه‌ی خه‌ڵوه‌ت
له ئاسمانا
تینوو بوو
یادگارییه‌كانی ده‌نووسی..
دوو چاوی گه‌وره
ڕووبه‌ڕووی چاوه‌كانم
بۆچی كز بوون و
ناكاو پێكه‌نین و گڕژینه‌وه؟
دوو پیاڵه‌ی سپی
له‌سه‌رخۆ شكان
ئه‌ستێره‌ی سه‌حه‌ر
جوانه‌ئه‌سپی، سپی خۆی تاودا..
كه گوڵی لێوی پشكووت
ئه‌ستێره‌یێ له ئاسمان
به سه‌رسامییه‌وه داڕژا.
دەنگی
خوێن.
ئا: ئه‌سڵان
نه ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یان بوو
نه مانگ
چاوی تۆ بوون
به چاوه‌كانم پێكه‌نین..
نه شایی بوو نه ئاهه‌نگ
ده‌نگ و ئاوازی خوێنی من بوو
له‌ژێر پێی تۆدا
ئاوزنگی ده‌دا..
نه باڵدارێ بوو
نه خه‌ون
سێبه‌ری تۆ بوو ڕۆیی
تا جارێكی دی دڵه‌كه‌م
هه‌لا هه‌لا كات.
مۆتەکە.
زۆرایر میرزاییان
٢
ئاسمان مووه‌كانم ڕاده‌كێشێ
زه‌مینیش خۆی به له‌شم هه‌ڵواسیوه
منیش په‌نا ده‌به‌مه به‌ر دڵی شه‌و
له هانام بێ..
هاواری من،
كه وه‌ك گڕیی ئاگر كڵپه ده‌كا
یه‌كه‌م قرچه‌ی سووتان
له هه‌نییه‌ی سڕم ده‌چه‌قێ..
زمانی مه‌شخه‌ڵداری شه‌و
ڕێڕه‌وه ڕۆشنه‌كان ده‌لێسێته‌وه..
به‌ڵام من خلۆر ده‌بمه‌وه
له ناو پێچی گه‌رده‌لوولدا خلۆر ده‌بمه‌وه
ده‌سته قوڕاوییه‌كانیشم
به ده‌م و چاومه‌وه گرتووه.
پاسەوان.
ئارشاویر مه‌گه‌ردیچ
٣
دێرزه‌مانێكه هه‌تاو
به چه‌كووشی په‌لكه‌زێڕینه‌ی ڕه‌نگینی
ئه‌شكه‌وتێكی بۆ دروست كردووم
هه‌موو ماڵ و ده‌وڵه‌تی من
به دیواری ئه‌شكه‌وته‌وه
چوار وێنه‌یه،
چوار وێنه‌ی پارچه پارچه:
خاك، برسی و گۆشه‌گیره
ئاو، به لێوی وشك هه‌ڵاتوو
ئاگر، به چاوی بێ ڕوناهی
با ی بریندار،
له‌سه‌ر پێخه‌فدا كه‌وتووه..
له ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌م
گوڵبه‌ڕۆژێ پاسه‌وانه
به‌رابه‌ر
هێرشی خۆر وه‌ستاوه .
سەت
ساڵی تر.
گالۆست خانس
٤
سه‌ت ساڵی تر
یه‌كێ دێت و ده‌ڵێت:
- لێره
له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م كاغه‌زه
له هه‌ناسه‌ی ئه‌م خاكه‌دا
له خانوویه‌كی ئه‌م كۆڵانه خواره‌دا
مرۆڤێ ده‌ژیا
به دڵێكی گه‌وره
به هه‌ستی پاك و پیس
به عه‌شقی یه‌كڕه‌نگی و به بێ وه‌فایی
به پێی ماندووی نه‌سایه‌وه
به ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز
به چاوی بۆ تیشك شێت
به گفتوگۆ و قسه‌ی ناخۆش
مرۆڤێ ده‌ژیا
مرۆڤێ
هه‌موو شتێ به كه‌چ تێده‌گه‌یشت
له‌باتی نان
تریفه‌ی ئه‌ستێره‌ی ده‌جووی
گردی به پێیان وه‌نه‌بوو
له جیاتی جه‌سته
گیانی ئافره‌تی ده‌ویست..
ئه‌وه‌ی خۆش ده‌ویست لێی بێزار بوو
وه‌ك ئاده‌مزادێكی سه‌رڕاست
ڕێی گرتبوو
هیچ وه‌ختێ كڕنۆش بلردنی نه‌ده‌ویست..
ئا ئه‌و مرۆڤه‌ی
سه‌ت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه
ئه‌و مرۆڤه دلێرانه
ئاوازی زوڵمی بیستووه و
وتوویه‌تی:
سه‌ت ساڵی تر
یه‌كێ دێت و ده‌ڵێ:
لێره
له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م كاغه‌زه
مرۆڤێك ده‌ژیا
ئینسانی خۆش ده‌ویست
هه‌موو شوێنێكی پشكنیوه و
تاڵی چه‌شتووه
له ته‌واوی ڕێبوارانی پرسیوه
به‌ڵام لای هیچ كه‌س
له هیچ كوچه‌یێ
ناو و نیشانی (عه‌داله‌ت)ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
____________________________________________
١-
ئا. ئەسڵان، شاعیرێکی ئەرمەنییە ساڵی ١٩٠٧ لەدایک بووە. لە زۆربەی
ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا شیعری بڵاو کردووەتەوە بە تایبەبەتی لە گۆڤاری
(واردزنونەد)دا و بە یەکێک لە شاعیرە لەپێشەکانی ئەرمەن دادەنرێ.
٢-
زۆرایر میرزاییان، ١٩١٦ لە دایک بووە، میرزاییان جگە لەوەی شاعیر
بووە، چیرۆک‌نووس و وەرگێڕیش بووە. چەنین بەرهەمی ناوازەی کردووە بە
ئەرمەنی لەوانە چوارینەکانی بابا تایەری هەمەدانی.
٣- ناوی تەواوی (ئارشاویر مەگەردیچیان)ە ١٩١٣ لەدایک بووە.
٤- گالۆست خانس، ١٩١٠ لەدایک بووە، یەکەمین بەرهەمی ١٩٢٨ بڵاو
کردووەتەوە.
• کۆی شیعرەکان لە ژمارە ١١ی ئۆردیبەهەشتی ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی گۆڤاری
(سخن)ی فارسی تایبەت بە ئەدەبیات و کو‌لتوور کراون بە کوردی.
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|