په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٥\٢٠٢١

دەستێکم پڕە لە باران.
- بوونەوەرەکان لە قەسیدەکانی دەچن -

 

فەتحوڵا حوسینی - سوریا

وەرگێرانی: ئاکۆ کەریم معروف

لە نوێترین پەرتووکە چاپکراوەکانی بەرێوەبەرێتی گشتی پەرتووکخانەکان "دیوانی "دەستێکم پڕە لەباران "ی شاعیر"کەژاڵ ئیبراھیم خدر" چاپ و بڵاوکرایەوە.


لەم دیوانەدا"کەژاڵ ئیبراھیم "بەر ئەزموونێکی تر دەکەوێت. پاش ئەوەی کە دیوانێکی تری بڵاوکرایەوە بەناوی "ئاونگی وەرینی گوڵەکان "ەوە رووبەرووی پەرچەکردارێک وەکوو زەرورەتێکی حاڵەتی شیعری تەواو دەبینەوە ،ھەر ئەم حاڵەتەش تایبەتمەندی شاعیر دەردەخات لەناو ئەو خانمە شاعیرانەی کە بەشێوەیەکی گشتی شیعر دەنوسن؟


لەم دیوانە شیعریەدا ئەزموونی شاعیر بەتەنھا بەوەوە نەوەستاوە کەسات و کاتێکی ھەبێت وەک گریمانەیەک بۆبارینی بەفرو ،شەوبۆو، چرۆکردنی گوڵە نێرگز. بەڵکە شاعیر بۆن بەو جوانییانەوە دەکات کە رەنگەکان بەژیانی دەبەخشن .بەمانایەکی تر یاخود بەدەربڕینێکی تر ،ئەم شاعیرە سێبەرێکی سەر سوڕماوە ھەروەکوو بارینی باران غەمبارە.


لەبنەڕەتدا شاعیر پشت دەبەستێت بەئاسمان بۆنووسینی شیعرەکانی، لەبەرئەوەی ئاسمان سەرچاوەیەکە بۆبارینی بەفرو باران. ھەمیشە سۆزێکی ھەیە بۆئەو شارەی کە تێدا ژیاوە. وەک شمشاڵێکی غەمناک ئاوازی بۆدەچڕێت . کەئەو شوێنەش "قەڵادزێیەکی بریندارە"ئەوشارە بریندارەی کەبەردەوام لەسەردەستی رژێمە سەرکوت و دیکتاتۆرەکاندا کاول و وێرانکراوە.
ئەوەتا لە دێڕە شیعرێکدا دەڵێ:
چۆن سێبەری درەختێکی سەوز
لەخەیاڵما ،لەناخمدا بسڕمەوە


ئەو بوونەوەرانەی لەخەیاڵی "کەژاڵ"ی شاعیردان بونەوەری شەقامن، بونەوەری نەبینراون. لە باشترین حاڵەتدا ئەو بوونەوەرە پڕ جووڵەو بزێون. گەشتەکانی لەگەشتی زستانەوە دەچن بە زریان و گەردەلوول و بەفربارینەوە.ھەروەک چۆن ئەم گەشتە تاسنوری دوانەی بارینی بەفر لەیەکدەچن.


"کەژاڵ" وردە وردە ئەو بونەوەرە لەئامێز دەگرێت. کەلەخەیاڵدانیدا ھەیە، بونەوەرەکان لەلای "کەژاڵ" لەشیعرێکی رەنگاورەنگ دەچن دێڕە شیعریەکانی کێڵگەیەکن لە عەشق. ئاوازەکانی ئازاری بێ ئازارە، ئەوەتا "کەژاڵ" دەڵێ:
دەزانم درەختی قژم
ھەر رۆژێک بێت
دەبێتە سەوزەگیایەکی وشک بوو
نەکەس دەتوانێ شانەی بکاو
نەکەسی تر بۆنی پێوەبکا؟
ئەمە قەدەری ژیانە
بەدەم گرفتی رۆژگارەوە
قژی من و، دەنگ و رەنگم
کۆتایی دێ؟


"کەژاڵ" لە شیعرەکانیدا بە وشەکانەوە دەنووسێت لەبەرئەوەی بێ ریاکاری وردە،وردە بەرەو پێشەوە ھەنگاو دەنێت ،گەرچی ھەندێک جار وشەکان دووبارە دەکاتەوە کە ناوەڕۆکی تێکستەکە داگیردەکات .لەگەڵ ئەوەشدا لەم دیوانە شیعرییەدا شیعرەکانی روون و رەنگاورەنگن .ھەروەکوو جل و بەرگی ئاڵ و واڵای کچە شۆخە کوردەکان لەرۆژی نەورۆزی جوانی و خۆشیدا لەھەر سروشتێکی کوردستانیدا ژیانێکی نوێ دەبەخشنەوە. بەنەخشەیەکی پارچە پارچە کراوە.

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک