٩\٧\٢٠٢٠
ژمارەیەکی زۆر
پەنابەر دەستگیرکران.
ئەزمیر:
هیوا خدر بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی راگەیاند ئەمرۆ ٧ی تەمووز لە
ناوچەی نارلیدید سەر بەشاری ئەزمیر لەناو باخیرەیەکدا ( ٢٧٦ ) دووسەدوو
حەفتاوشەش پەنابەرو ( ٨ ) قاچاخچی دەستگیر کران.
پۆلیسی ئێشگری دەریاوانی شاری ئەزمیر لە لێدوانێکدا ووتی باخیرەکە لە
کۆتایی تەمەنیدابووە بەنیازبووە بەرەو ( ئیتاڵیا ) بەڕێبکەوێت ئەگەر
دەستمان بەسەردا نەگرتایا کارەساتێکی مرۆیی لێدەکەوتەوە.
هەروەها ئاماژەی بە ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیش کرد کە بریتین لە
پەنابەرانی ( عێراق ، سوریا ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، سۆماڵ ،
بەنغلادیش ، ئەفریقیای ناوەڕاست ) کە پێک هاتبوون لە ( ١٧٠ پیاو ،٤٦ ژن
، ٥٩ منداڵ.
ئایدن:
هەر ئەمرۆش ڕێکەوتی ٧/٧/٢٠٢٠ لە کەناری تیکاش لەناوچەی دیدەم سەر
بەشاری ئایدن ( ٢٤ ) بیست و چوار پەنابەر لەناو دەریایی ئیجەدا لە
بەلەمیکی چوپدا ڕزگار کران پۆلیسی ئێشکگری ناوچەکە ووتی لەلایەن
پەنابەرەکانەوە داوامان لیکرا ڕزگاریان بکەین ئیمەش بەزووترین کات
بەهانایانەوە چووین سەرجەمیمان رزگارکردن.
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٤/٧/٢٠٢٠ لە ناوچەی کارابورون سەر بەشاری ئەزمیر ( ٣٦ ) سی و
شەش پەنابەر لە بەلەمێکی چوپدا لەدەریایی ئیجەدا ڕزگارکران.
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی ئەزمیر ڕایگەیاند پەنابەرەکان گەیشتبوونە
سنورەکانی یۆنان بەڵام ڕاستەوخۆ ڕەوانەی سنورە دەریاییەکانی تورکیا
کرابونەوە.
هەر ڕێکەوتی ٤/٧/٢٠٢٠ لە کەناری دەریایی ئەسڵان لەناوچەی ڤۆتشا سەر
بەشاری ئەزمیر ( ٢٩ ) بیست و نۆ پەنابەری تریش ڕزگار کران کە دوای
گەیشتنیان بە سنورەکانی یۆنان راستەوخۆ ڕەوانەی سنورەکانی دەریایی
تورکیا کرابوونەوە.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
|