١٢\٦\٢٠٢٠
دەستگیرکردنی پەنابەران لە نێوان سنوورەکانی تورکیا و یۆنان.
هیوا
خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ ڕیکەوتی٩/٦/٢٠٢٠
لەچانکاڵێ ١٣٤ پەنابەری چەند ووڵاتێک لەسێ بەلەم و کات و شوێنی
جیاوازدا دوای گەیشتنیان بەسنورە دەریاییەکانی یۆنان و دواتر
گەڕاندنەوەیان بۆ سنوری دەریایی تورکیا دەستگیرکران".
هیوا ئەوەشی ووت "گرتنی ئە و پەنابەرانە بەم شێوەیە ( ٣٥ پەنابەر لە
ناوچەی باباکاڵێ ) وە ( ٤٧ پەنابەر لەناوچەی ئەرکلێ ) وە ( ٥٢ پەنابەر
لەناوچەی سیفریس) ".
هەروەها ووتیشی "هەر ئەمڕۆش ڕێکەوتی ٩/٦/٢٠٢٠ لە مۆغڵا(٤١) پەنابەر
دەستگیرکران کە پێش دەستگیرکردنیان گەیشتبونە دورگەکانی یۆنان و
لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە ڕەوانەی سنوری دەریایی تورکیا
کرابونەوە..".
هەروەها بە پێ هەواڵەکان لە تورکیاوە ڕێکەوتی ٨/٦/٢٠٢٠ ئەزمیر٣٧
پەنابەر بۆ مەبەستی گەیشتنیان بە دوورگەکانی یۆنان لە ناو دەریایی
ئیجەدا لەسەر بەلەمێکی چوپدا پەکیان دەکەوێت و ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوە
دواتر لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی دەبیندرێن سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن وە
دۆێنێ لە چانکاڵێش ٣٦ پەنابەر دوای گەیشتنیان بەدوورگەی لیسبوسی یۆنانی
لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە ڕەوانەی سنورەکانی تورکیاوە
دەکرێنەوە وە دوای نزیکبونەوەیان لەناوچەی ئایڤاچەکی سەربەشاری چانکاڵێ
لەلایەن پۆلیسی دەریایی سەربەو ناوچەیە سەرجەمیان دەستگیردەکرێن..
شایەنی باسە دوای ئاسایکردنەوەی ژیان لەتورکیا جارێکی دیکە جموجۆڵی
پەنابەران بەرەو ئەوروپا دەستیپێکردۆتەوەو رۆژانە چەندین پەنابەران
لەسنورەکان دەستگیر دەکرین ولەلایەن حکومەتی تورکیاوە زیندانی دەکرێن
وەیان دوای گەیشتنیان بەسنورەکانی یۆنان لەلایەن هێزی دەریاوانی
یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن وبەهەمان چوپ دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
---------------------------------------------------------------------------------------
لە دەریایی ئیجەدا هەشتا
و هەشت پەنابەر لە خنکان رزگارکران.
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی
حکومەتی تورکیا تا ڕادەیەك ژیانی ئاسایی کردەوەو قەدەغەی هاتووچۆی
لەسەر شارەکان هەڵگرت کە لەماوەی ڕابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
ڕێوشوێنی توند گیرابۆیە بەر، جموجۆڵی پەنابەران بەرەو ئەوروپا دەستی
پێکردۆتەوە بە تایبەتی بەدەریایی ئیجەدا بەو هۆیەشەوە ( ٨٨ ) پەنابەر
ڕووبەڕووی خنکان بوونەوە "
هیوا ئەوەشی ووت:هەواڵەکان بەم شێوەیەیە:
ئەزمیر - ڕێکەوتی ٥/٦/٢٠٢٠:
دوای گەیشتنی ( ٣٨ )پەنابەر بە کەنارەکانی دەریایی سنوری یۆنان لەلایەن
پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و ڕاستەوخۆ بە هەمان بەلەم
کە بەلەمێکی چوپبوە ڕەوانەی سنورە دەریایی و کەنارەکانی تورکیا
دەکرێنەوە پاش ئەوەی ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوەو پەیوەندی بەپۆلیسی
دەریاوانی تورکیاوە دەکەن و ڕزگار دەکرێن.
چانکاڵێ - ڕێکەوتی ٥/٦/٢٠٢٠:
لە هەمان ڕێکەوت لە کەناری دەریایی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٥٠
) پەنابەری تر ڕووبەڕووی خنکان دەبنەوە.
پۆلیسی دەریاوانی چانکاڵێ ڕایگەیاند پەنابەرەکان سەرجەمیان لەسەر
بەلەمێکی چوپدابوون بە نیازبوون دوورگەی لیسبوسی یۆناننی بپەڕێنن بەڵام
لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنانەوە دەستگیر دەکرێن و ڕەوانەی کەنارە
دەریاییەکانی شاری چانکاڵێ دەکرێنەوە دواتر پەنابەرەکان ڕووبەڕووی
خنکان دەبنەوەو پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەن توانیمان لەکاتی خۆیدا بگەینە
لایان و سەرجەمیان ڕزگار بکەین کە ژن و منداڵیش لە نێوانیاندا بوو.
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن


|