په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٨\٢٠٢٠

دەستگیرکردنی ژنێک بە دوو منداڵەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێک

ئەوپەڕی پێشێلکردنی ئازادیی دەربڕین و مافەکانی منداڵانە!

 


بە پێی زانیارییەکانی هەردوو رێکخراوی ''پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە'' و ''رێکخراوی چەپک'' چالاکوانی ژنان و نوێنەری رێکخراوی چەپک لە هەولێر بە ناوی (سەیران محەمەد - سەیران نەخشین) لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێک لە فەیسبووک لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بە خۆی دوو منداڵەکەیەوە بە ناوەکانی (ساریا و رۆژدا) دەستگیر دەکرێن و تا ئێستاش بێسەروشێنن!


ئێمە لە ''نێوەندی کاری ئازادیی رۆژنامەگەریی''وە زۆر بە توندیی دەستگیرکردنی (سەیران و منداڵەکانی) سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین، پێمانوایە دەستگیرکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆست لە فەیسبووک و هەر تۆڕ و دەزگەیەکی میدیایی ئەوپەڕی پێشێلکردنی ئازادیی رۆژنامەگەریی و تێکڕای ئازادییەکانی دەربڕینە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەستگیرکردنی دوو منداڵی بێ وەی و ناردنیان بۆ زیندان کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو کێشەوە نییە گوزارشتێکی بەڵگەنەویستە لە رەفتاری دژە مرۆییانە و ژێرپێنانی مافەکانی منداڵان لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە.


نێوەندی کاری ئازادیی رۆژنامەگەریی

٢٥\٨\٢٠٢٠


راگەیەندراوی پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە:


-----------------------------------------------------------------------------------------------



راگەیەندراوی رێکخراوی چەپک:


نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك لە ‌ھە‌ولێر دە‌ست گیرو‌ و بێسە‌ر و شوێن كرا.‌


بە‌ناوی سە‌رۆك و ئە‌نجومە‌نی بە‌رێوە‌بردن و تە‌واویی ئە‌ندامان و نوێنە‌رانی رێكخراوی چە‌پك ئیدانە‌ی زیندانی كردنی نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك لە‌ھە‌ولێر (سە‌یران محە‌مە‌د) دە‌كە‌ین كە‌ بە‌ھۆی چە‌ند پۆستێكە‌وە‌ لە‌فە‌یسبوك كە‌رایی خۆی دە‌ربریوە‌ لە‌بازاری لە‌نگە‌ لە‌گە‌ل دوو مندالە‌كە‌ی بە‌ناوی (ساریا و رۆژاد) دە‌ست گیر و بێسە‌روشوێن دە‌كرێ لە‌ دوا پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ل براكە‌ی ھە‌رئە‌وە‌ندە‌ی ووتوە‌ لە‌ زیندانی ژنان و مندالانم لە‌نزیك فامیلی مۆل تكایە‌ فریام بكە‌ون وا لە‌سە‌رم قورس دە‌كرێ لە‌لایە‌ن دە‌سە‌لات دارانی ھە‌ولێرە‌وە‌ پاشان خوشكی سە‌یران بە‌ناوی (پە‌خشان محمد) پە‌یوە‌ندی بە‌رێكخراوی چە‌پكە‌وە‌ دە‌كا و داوای ھاوكاری دە‌كا بە‌وپێیە‌ی سە‌یران نوێنە‌ری رێكخراوی چە‌پك ە‌.
 

بۆیە‌ بە‌م كارە‌ قێزە‌ونە‌ نە‌گریسە‌ ئازادی بە‌رتە‌سك و ھاولاتیان گیرۆدە‌ی ناجێگیری گوزە‌ران دە‌بنە‌وە‌ بۆیە‌ داوای لە‌ ئاسایشی ھە‌ولێر و وە‌زارە‌تی ناوخۆ و وە‌زارە‌تی كاروباری كۆمە‌لایە‌تی دە‌كە‌ین دە‌ست بە‌جێ ( سە‌یران )ئازاد بكە‌ن ھیج نە‌بێ لە‌بە‌رخاتری دوو مندالە ‌جاوكە‌شە‌كە‌ی كە‌تاوانیان نیە‌ لە‌گە‌ل دایكیان زیندانی كراون ، بۆیە‌ دە‌ست بردن بۆ ھە‌ر ئە‌ندامێكی رێكخراوە‌كە‌مان مایە‌ی قبوڵ نیە‌و ھێلی سورە ئازاد نە‌كردنی وامان لێدە‌كا زیاتر كە‌یسە‌كە‌ بە‌دونیایی دە‌رە‌وە‌ بە‌سیاسی بكە‌ین.

لە‌م كاتە‌یا سە‌یران بێسە‌روشوێنە‌و ھیج كە‌س زانیاری نادا؟!

سە‌یران محمد تا ئێستا ئە‌ندامی ھیج حیزب و پارتێك نیە‌و بگرە‌ باوكی شە‌ھیدە‌ لە‌پێناو خاك و نیشتیمان و ئازادی ، وە‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببو تازە‌ جاكببویە‌وە‌ و ھێشتا بارگرانی نە‌خۆشیە‌كە‌ی لێنە‌ببۆوە‌ بێسە‌روشوێن كرا .

ئازادی و شایستە‌ی بۆ سە‌یرانی ھاور‌ێمان و مندالە‌كانی


سكرتاریە‌تی
سە‌رۆكی رێكخراوی چە‌پك بۆ گە‌شە‌پێدانی مرۆیی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک