٢٩\١٢\٢٠١٣
دەستگیرنەکردنی
تۆمەتباران پەیامی دەسەڵاتە بۆ رۆژنامەنووس کوژان!؟

شەماڵ عادل سەلیم
دوای
لێکۆڵینەوە لەگەڵ هاوسەری شەهیدی پێنووس کاوە گەرمیانی و هەردوو براکەی
و دایکی، دادگای بەرایی کەلار لە رۆژی (١٩\١٢\٢٠١٣)
بە پێی مادەی (٤٠٦)* لە یاسای
سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ (مەحمود سەنگاوی) ئەندامی
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەرکردوە کە ناوبراو بە
شێوەیەکی فەرمیی پلەی لیوای هەیە لە هێزەکانی (٧٠)ی سەر بە وەزارەتی
پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەش کە سەنگاوی ناونیشان و شوێنی
نیشتەجێبوونی دیارە، بەڵام تا ئێستا ناوبراو دەستگیر نەکراوە و خۆشی
نەچۆتە بەردەم دادوەر.
به پێی یاسای سزادانی عێراقیش، هه‌ر که‌سێک به مادەی (٤٠٦)
ده‌ستگیر بکرێ، ناتوانێ به (کەفاله‌ت) ئازاد بکرێ و پێویسته له
زیندان بێ تا دۆسیه‌که له دادگا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه.
ئەوەی لێرەدا گرنگ و جێگای ئاماژەپێدانە ئەوەیە کە جارێکی دیکە
دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە هەرێمی کوردستان نەیتوانی یان باشتر بڵێم
(نەیویست) بێلایەنی خۆی بسەلمێنێ و بریاری دادگای بەرایی کەلار کە لە
رۆژی (١٩\١٢\٢٠١٣) بە پێی
مادەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عێراقی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ناوبراو
لە کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی جێبەجێ بکا بە بێ هیچ ترس و
گوێدانێک بە هەڕەشە و بیانوو پاساوهێنانەوەی بێ بنەما.
دەستگیرنەکردنی تۆمەتباران و دادگایینەکردنی بکوژانی رۆژنامەنووسان لە
هەرێمی کوردستان بەر لە هەر شتێک پەیامی دەسەڵاتە بۆ رۆژنامەنووسان و
بێبایەخکردن و تێکشکاندنی یاسا و دەسەڵاتی دادوەریی و تەپەسەرکردن و
وێرانکردنی دادگایە، هاوکات پێشێلکارییەکی گەورەی ئازادیی کار و
پارێزراویی رۆژنامەنووسان و ئازادیی بیروڕادەربڕینە کە حکومەتی هەرێمی
کوردستان بانگەشەی بۆ دەکا و بە قسەی خۆی هەوڵی بەرجەستەکردن و
چەسپاندنی دەدا، ئەم پێشێلکارییە زەق و گەورانەش لە تەواوی ناوەند و
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جیهانیی بە گشتیی و لە رێکخراوەکانی چاودێری
مافەکانی مرۆڤ و کۆمیتەی بەرگرییکردن لە رۆژنامەنووسان و رێکخراوی
ئەمنیستی ئەنتەرناشناڵ و رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور بە تایبەتیی و
زۆر رێکخراوی مرۆڤدۆست و نێودەوڵەتیی تریش بە شێوازێکی زۆر نەرێنیی و
خەراپ بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشکێتەوە.
هەر بۆیە من وەک رۆژنامەنووسێکی ئەم دەڤەرە بێ ئومێد و رەشبینم لەوەی
کە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بتوانن رۆڵی بێلایەنی و بەرپرسیارانەی
خۆیان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی تۆمەتبارانی
راستەقینە لە کەیسی تێرۆرکردنی رۆژنامەنووسان ببینن، ئەزموونی ساڵانی
ڕابردوو ئەو راستیەمان بۆ دەسەلمێنێ کە (بڕیاری حیزب) لە سەرەوەی یاسا
و سەربەخۆیی دادگایە، یان باشتر بڵێم حیزباندنی تەواوی جومگەکانی ژیانی
کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگا و دامودەزگا حکومیی و ده‌وڵه‌تییە‌کان وای کردووە
کە حیزب سەروەر بێ نەک یاسا، بۆیە بە بڕوای من دۆسیەی شەهیدکردنی کاوە
گەرمیانی وەک دۆسیەکانی (سەردەشت و سۆران) و قەڵەمە بوێرەکانی تر کە
نووسینەکانیان دژی خیانەت و گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی بوو بە
هەڵپەسێردراویی دەمینێتەوە و لە کونجێکی داداگا و بە بڕیاری حیزب مۆمیا
و خامۆش دەکرێ، و سەرلەنوێ گلۆپی سەوز بۆ بکوژەکان و تفەنگبازەکان و
هەندێ لە بەرپرسە باڵادەستەکانی دوو حیزبە باڵادەستەکەی کوردستان پێ
دەکرێ بۆ بەردەوامبوونیان لە راوە راستیی و خامۆشکردنی دەنگ و
تیرۆرکردنی پێنووسە بوێر و ئازا نووک تیژ و بوێرەکانی وەک پێنووسی
(سەردەشت و سۆران و کاوە) و زۆران شەهیدی زیندووی تر کە دژی گەندەڵیین
و گەندەڵکاران ئاشکرا دەکەن و رێگریی لە تاڵان‌کردنی سامانی نیشتمانیی و
بەرگریی لە مافی هاوڵاتیان دەکەن، بۆیە ناویان لە لیستی رەشدا تۆمار
کراوە لە (هەرێمی بە تەمای خوا!!!)!
____________________________
* بە پێی
مادە (٤٠٦) بڕگە (١) لە یاساى سزادانى عێراقى هەر کەسێک هەڵبستێ بە
کوشتنى کەسێکى تر بە ئەنقەست ئەوا هەتا هەتایى بەند دەکرێ.
بەڵام به پێی ماده (٤٠٦) برگەی (٢) له یاسای سزادانی عێراقی ١٠ جۆر
کوشتن سزاکه‌ی لەسێدارادانه که ئه‌مانه‌ن:
١-
تاوانی کوشتن به هۆی
به‌کارهێنانی ژه‌هر یان به‌کارهینانی مادەی ته‌قینه‌وه.
ا. تاوانی کوشتن به
هۆی ژه‌هر: ژه‌هر هه‌ر ماده‌یه‌ک ببێتە هۆی خێرا کوشتنی مرۆڤ ئه‌مه
پێی دەڵێن ژه‌هر که دوو جۆره:
١- ژه‌هری ئاسایی: بریتییە له‌و ژه‌هرانه‌ی
که‌له‌دره‌خته‌کانه‌وه‌دروست ده‌بیت به‌بی ده‌ستکردی مرۆڤ.
٢- ژه‌هری کیمیایی: بریتییە له‌و جۆرە ژه‌هره‌ی که ده‌ستکردی مرۆڤه.
هۆی تاوانی ژه‌هر سزاکه‌ی قورسه له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌کارهینانی ژه‌هر
بەڵگەیە بۆ ستەم و خیانه‌ت و هه‌روه‌ها تاوانبار (ئیستغلالی عیلاقه)
ده‌کات له لایه‌کی تره‌وه به‌کارهینانی ژه‌هر زۆر ترسناکه
له‌وانه‌یه سه‌دان که‌س بکوژێ وه‌ک بخرێتە ناو رووبار و بیر له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه لای یاسادانه‌ر سزای کوشتن به هۆی ژه‌هر لەسێداره‌دانه.
ب. کوشتن به هۆی ئامێری ته‌قینه‌وه: ئه‌و جۆره ئامێرانه وا
ده‌ناسرێن که خێرا ده‌ته‌قن و زۆر زۆر ترسێنە‌رن وه‌ک نارنجۆک و
هاوه‌ن و... هتد، بۆچی سزاکه‌ی لەسێداره‌دانه؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامیرانە خۆیان قه‌ده‌غه‌ن و مه‌ترسی کوشتنی
خه‌لکی به‌کۆمه‌ل هه‌یه.
٢-
.کوشتنی دایک و باوک: به پێی یاسای سزادانی عێراقی هه‌ر که‌سێک
هه‌لبستێ به کوشتنی دایک و باوکی به هه‌ر شیوه‌یک بێ ئه‌وا سزاکه‌ی
لەسێداره‌دانه.
دایک و باوک ئه‌و که‌سانه‌ن که منداله‌که له‌وان بووه نه‌وەک
سه‌په‌رشتیار و به‌خێوکه‌ر واتا ده‌بێ دایک و باوکی راستی بن.
٣-
کوشتن به رێگای دڕندانە: ئه‌و جۆره کوشتنه‌یه که‌وا شوێنی لێدان به
جه‌سته‌ی کوژراو دیاره وه‌ک کوشتن به قامه و چه‌قوی گۆشتفرۆش یاخود
پارچه‌پارچه‌کردن یان سوتاندن.
تیبینی بۆ ئه‌وه‌ی سزای لەسێداره‌دان بسه‌پێ به‌سه‌ر که‌سی تاوانبار
دبێ پێش کوشتن کاره دڕندەییەکە ئه‌نجام بدا واتا دوای کوشتن بیسوتێنێ
لەسێداره نادرێ، سزاکه‌ی جیاوازه.
٤-
کوشتنی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت: سزای لەسێداره‌دان ده‌سەپێ به‌سه‌ر هه‌ر
کەسێک هەڵبستێ به کوشتنی فه‌رمانبه‌رێک له کاتی ده‌وام هەڵبستێ به
کوشتنی فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ت.
فه‌رمانبه‌ر کێیە: هه‌ر که‌سیک ده‌وام بکا و مووچه له حکومه‌ت
وه‌ربگرێ فه‌رمانبه‌ره وه‌ک پۆلیس؛ پۆلیسی هاتوچۆ؛ پاریزگار؛
مامۆستا،... هتد.
ئه‌گه‌ر هاتوو فه‌رمانبه‌رێکی خانه‌نشین بکوژی سزاکه‌ی هه‌مان سزای
فه‌رمانبه‌ری حکومه‌ته؟
نه‌خێر چونکه ته‌نیا مووچه وه‌رده‌گرێ و ده‌وام ناکا...
٥-
تاوانی کوشتن له لایه‌ن کەسێکی پیسکه و تاوانی کوشتن به هۆی کرێ.
ا. تاوانی کوشتن له لایه‌ن کەسێکی پیسکه.
که‌سی پیسکه کێیه: بریتییە له‌و که‌سه‌ی که ئابڕوومەند نییە و
دڵپیس و شه‌رانگێزه له رووی کۆمه‌لایه‌تییەوە قەبووڵ وه‌ک شه‌رانگێز.
ب. تاوانی کوشتن به هۆی کرێ: هه‌ندێک که‌س هه‌یه پیاو کوشتن و ئاو
خواردنه‌وه لای ئاساییه و هه‌ر کەسێک هەڵبستێ کەسێک بکوژێ به‌رامبه‌ر
پاره ئه‌وه راسته‌وخۆ سزاکه‌ی لەسێداره‌دانه چونکه ئه‌و که‌سه به
کرێ گیراوه به‌رامبه‌ر پاره هه‌موو شتیک ده‌کا هیچ سوودیک له‌گه‌لی
نییە و هه‌رگیز ناگۆرێ و چاک نابێ.
٦-
کوشتنی دوو که‌س یان زیاتر به یه‌ک کار:
هه‌ر که‌سێک هەڵبستێ دوو که‌س یان زیاتر به یه‌ک کار بکوژێ سزاکه‌ی
له‌سێداره‌دانه وه‌ک ده‌سترێژی گوللە له کۆمه‌لیک که‌س یان فرێدانی
دوو که‌س له‌سه‌ر چیا...
٧-
تاوانی کوشتن له ناو زیندان: ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێک زیندان کرابێ و له
ناو زیندان هەڵبستێ به کوشتنی زیندانییە‌ک له ناو زیندان ئه‌وا
سزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه.
٨-
تاوانی کوشتن ئه‌نجام بده‌ی بۆ ده‌سپێکێ تاوانیکی تر:
لیره‌دا که‌سی تاوانبار دوو تاوان ئه‌نجام بدا لێره‌دا سزایەکەی
لەسێدارەدانە وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک هەڵبستێ خاوه‌ن مالێک بکوژێ تاکو
تاوانی دزیی بکا لێره‌دا سزاکه‌ی لەسێداره‌دانه، یاخوت ئافره‌تیک
مێرده‌که‌ی خۆی بکوژێ تاکو به‌دوای پیاویکی تر بکەوێ.
٩-
که‌سیک دوو تاوانی کوشتن ئه‌نجام بدات به‌دوو فعلوه‌ک ئه‌وه‌ی دوو
تاوانی کوشتنی جیاواز ئه‌نجام بدا.
١٠-
کوشتن به هۆی (السبق الاصرار) و الترصد:
سبق الاسرار: واتا بیرکردنه‌وه و روانینی که‌سی تاوانبار پێش تاوانی
کوشتن به شێوه‌یه‌کی هێمن و به بێ تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی ده‌روونیی
به شێوه‌یه‌کی تر واتا که‌سێک تاوانی کوشتن بکا به بێ ئه‌وه‌ی له
بارێکی تووڕه‌بوون بێ و بچێتە ماڵە‌وه و بیر بکاته‌وه.
الترصد: تاوانی کوشتن ئه‌گه‌ر
هاتوو (الترصد)ی له‌گه‌ڵ بێ سزاکه‌ی له‌سێداره‌دانه.
الترصد: واتا تاوانبار پێشوه‌خته بە دوایدا بگەڕێ و لە دەرفەتێکی
لەبار کارەکەی ئەنجام بدا.
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|