٢٨\٨\٢٠٢٢ دەستم کەتیتە بن سەریان!
دارا خونچە وە کزەبایەکی فێنک رووتدەبنەوە ئەوان بەرلەوەی لێوی پێوەنێن سەرمەستەبن هێشتا رەگاژۆی ناخی ئاخ نەبوونە بۆنی بارانی لێبکەن گوڵ ناناسن.. هەڵاڵەش هەر لێیگەڕێ.. هەست وە هاڵاوی نەعرەتەی مێژووی ژیار و ژیریی ناکەن کوو لە زمانی زۆزانیی من سەردەربکەن! کوو جوایەزیی لە نێوانی تراویلکە و ئاودا بکەن! کوو ئاوێزانی ئەڤین و ئاشنای رۆشنایی و تیرۆژی ژوانی من بن! خۆ ئەمنیش.. راستییت دەوێ دەستم کەتیتە بن سەریان؛ خاس دەزانن.. نە دەزانم گزیی بکەم.. هیچ خیت بکەم نە دەتانم بدزم بدڕم ببڕم بکوژم... ئەمن دارای جێژوانەکم لە گزنگ پتر بترازێ هیچی دیکەی لێ نییە! ئەمن باغەوانم دەگەڵ چووزەرەکردنی هەر پنجە گیایەک هەر درەختەک چرۆ دەردەکەم!
کۆتایی ئابی ٢٠٢٢ - لەندەن
|