په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

دەسکەوتەکان دەبنە قوربانى شاندى گەندەڵەکان.

فەرهەنگ جەلال


لە مێژووى دەوڵەت و گەلانى جیهاندا گەندەڵى یەکێک بووە لە فاکتەرە سەرەکیەکانى روخاندنى چەندین ئیمپراتۆریەت و دەوڵەتى زلهێز دیارە ئەو دەوڵەتانە تووشى نەخۆشى گەندەڵى بوو بوون ووڵاتیان فەرامۆش کردووەو گوێیان نەداوەوتە سکاڵاو دەنگەکانى گەل و بیر و بۆچوونەکانى روناکبیران کە سەرجەم هۆشەکانیان لاى پلەو پایە و کۆکردنەوەى سامان و رابواردن بووە ،نموونەش بۆ ئەو دەوڵەتانە وەکو ( ئومەوییەکان ، عەباسیەکان ، مەمالیکەکان ،ئیمپراتۆریەتى عوسمانى ، قەیسەرى ..... تاد ) کوردستانیش ووردە ووردە گیانێکى پێکەوە ناو دەوڵەتیش نییە بەڵام لە هەمان کاتیشدا سەربەخۆییەکى مامناوەندى هەیەو بۆتە جێى خۆشحاڵى و ئاواتى هەمووان، ئەوەى هەستى پێدەکرێت و زەق بۆتەوە تووش بوون بەو گەندەڵیەیە کە کەس ناتوانێت حاشاى لێبکات وە ئەوانەى دڵسۆزن هەست بە بە مەترسى لەسەرى دەکەن و دەنگیان بەرز کردۆتەوە داواى نەمانى ئەو دیاردەیە دەکەن بۆ پاراستنى دەسکەوتەکان کە هى نەوەکانى ئاییندەشەو نابێت بکرێتە قوربانى شاندى گەندەڵەکان ! دیارە ئەوانەى تاوانبار دەکرێن بە گەندەڵى لە بوارى جیاجیادان و بۆ لادانیان پێویستى بە کارى دڵسۆزانەو بوێرانە هەیە .


ناشبێت ئەوەمان لە یاد بچێت کە گەندەڵى نەک تەنها لە کوردستان هەیەو باسى لێوە دەکرێت بەڵکو لە ووڵاتەکانى دەوروبەریشدا هەیە بەڵام بەو رادەیە نییە جیاوازى زۆرى تێدا بەدى دەکرێت.

مەبەستم لەم پێشەکییە درێژە ئەوەیە گەندەڵى بەربەست بکرێت و ناوبانگى حکومەت و گەلەکەمان لەوە زیاتر نەرزیت رەنگە پێویستیش بە بەلگە نەکرێت چونکە تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر گەندەلى لێکۆڵینەوەى لەسەر نەکراوەو هیچ بەرپرسێکى گەندەلیش سزا نەدراوەو هەر یەکەو یەکێکى لە پشتە ئەم برگەیەش یەکێکە لەو گەندەلیانەى دووچارى بووین.

ئەشێ تەماشاکردنتان بۆ دیموکراسى وەکو بەرەڵایى و دیماگوکى و چەواشەکارى و گوێنەدان بە یاسا بێت .


خۆ ئەگەر کار وەکو ئێستا بروات بە بێ لێپرسینەوە ئەوە مەترسى گەورەمان لەسەرە،دەبا رەنجى گەلە چەوساوەکەمان و لافاوى خوێنى شەهیدان و نوزەو گریانى منداڵان و ژنان نەتانخنکێنێ ! رەنگە کاتى ئەوە هاتبێ گوێ لە ماف و دەنگەکانى خەڵکى بگرن یان رادەیەک دا بنێن بۆ ئەم کێشەیە کە پێویستە کەسانى بوێرو بە توانا چارەسەرى بکەن .


 سلێمانى
Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com