ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی
زۆر به هێمنی
تێپه‌ڕی.
زانیاریی سه‌ره‌تا و
گرنگی ده‌ستکه‌وته‌که.

قادر نادر
- به‌شی یه‌که‌م -
ڕۆژی
29 ی ئه‌کتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ . گه‌وره‌ترین پارتی سوێد ( سۆسیال دیموکرات
) که‌زۆرینه‌ی خوله‌کانی هه‌لبژاردن ، زیاتر له %34 ده‌نگی هاولاتی
سوێدی به‌ده‌ست هێناوه ، وه‌زۆرینه‌ی کاته‌کانیش له‌گه‌ل (پارتی چه‌پ
و ژینگه )حکومه‌تیان پێک هێناوه ، وه‌له‌دواین هه‌لبژاردن 2006 ، 130
ئه‌ندام له 349 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی له‌په‌رله‌مانی سوێد و 5 ئه‌ندامیشی
له‌په‌رله‌مانی ئه‌ورپیدا هه‌یه . ئه‌م پارته له‌هه‌نگاوێکی گرنگدا
دانی به تاوانی ئه‌نفال و سه‌یفۆی ئه‌رمه‌نه‌کان نا که ژینۆسایده .
ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌لێکی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌ی کورد ،چونکه له‌م
بواره‌دا یه‌کجار هه‌ژارو سه‌ره‌تاین . وه‌هه‌مو کاتیکێش هه‌وله یه‌که‌مه‌کان
قورس و سه‌رنج راکێشه و ده‌بێته‌سه‌روه‌ری، نه‌وه‌ک ئه‌وانه‌ی به‌دوای
دێن .
ئه‌م ده‌ستکه‌وته به یاداشتنامه‌ی 28 j ناسراوه که له‌لایه‌ن به‌رپرسی
دۆسیه‌ی کورد له‌سۆسیال دیموکرات (کلاس نۆردمارک ) پێشکه‌ش به‌کۆنگره
کرابوو ، وه له سێ داخوازی گرنگ پێک هاتووه ، ناساندنی ئه‌نفال وسه‌یفۆی
ئه‌رمه‌نه‌کان به جینۆساید، وه کۆنگره‌یه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی
زانیاری و کارکردن له‌سه‌ری له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وڕپا
،وه داننان به یادی 16ی مارس به‌رۆژی قوربانیان دژ به چه‌کی کۆمه‌لکوژی
. ئه‌م سێ داخوازیه پێشوتر ، به‌هۆی هه‌وله‌کانی چاودیڕی کوردۆساید /چاک
له‌سالی 2006 و 2007 ( پارتی چه‌پ و ژینگه ) دانیان پیا نابوو ، وه
کاری باشیان له‌سه‌ر کردوه ، به‌تایبه‌تی پارتی چه‌پ و خودی سکرتێره‌که‌ی
( لارش ئۆهلێ ) و به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورد ( یاکوب یۆنسن) له‌گه‌ل (ئامینه
کاکه باوه) ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕیژه‌ی ده‌نگده‌رانیان %13 بوو ،
هیوای سه‌رکه‌وتن یه‌کجار لاواز بوو ، هه‌روه‌ک له 2009/06/13 له‌لایه‌ن
5 ئه‌ندامی پارته جیاکانی سوێده‌وه، ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی سوێدی
کرا و سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا ، به‌لام ناشکرێت ئاماژه به‌وه
نه‌که‌ین که کاریگه‌ری پارتی چه‌پ و ژینگه ، هۆکارێکی تری هه‌نگاونانی
سۆسیال دیموکرات بوو له‌ناساندنی ئه‌نفال به جینۆساید .به‌لام هاتنه
پالی ئه‌م پارته گه‌وره‌یه و ته‌واوبونی به‌ره‌ی چه‌پ ( سۆسیال
دیموکرات ، پارتی چه‌پ ، ژینگه ) له‌ناساندنی ئه‌نفال به ژینۆساید ،
ده‌ستکه‌وتیکی یه‌کجار گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌ی کورد چونکه
1. له‌هه‌لبژاردن ی داهاتوو 2010 ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ بیباته‌وه ، ئه‌گه‌ری
زۆره ( حکومه‌ت و په‌رله‌مان) ی سوێد، به‌فه‌رمی دان به‌تاوانی ئه‌نفال
به جینۆساید بنێت ، به‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌رکه‌وتن و دانپیانان فه‌رمی
وڵاتێک به کوشتاری به‌کۆمه‌لی به‌ده‌ست دێنین ، دیاره ئه‌مه په‌یوه‌سته
به هه‌نگاوی پراکتیکی و دیبلۆماسی و چالاکی ئێمه ی کورد به‌گشتی و
چاک به‌تایبه‌تی .
2. پارتی سۆسیال دیموکراتی سوێد ، ئه‌ندامێکی کارای رێکخراوی ئه‌نته‌رناسیۆنال
ویه‌کێتی ئه‌ورپایه ، وه کاریگه‌ری تایبه‌تی له‌سه‌ر حزب و لایه‌نه
سیاسیه‌کانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا هه‌یه ، چونکه ئێستاش ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا
، له‌زۆر مه‌سه‌له، به‌تایببه‌تی له‌بواره‌کانی مافی مرۆڤ ، هه‌لوێسته‌کانیان
له‌یه‌ک نزیکه، وه‌ک چۆن میسر‌و سعودیه کاریگه‌ری گرنگیان له‌سه‌ر
بریاری ولاتانی تری عه‌ره‌بی هه‌یه ، سوێدیش به‌هه‌مان شیوه له‌سه‌ر
ولاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا .
به پێی ئه‌وهاوکێشه‌یه‌و هه‌ژاری ئێمه له‌م باره‌وه به‌داخه‌وه ،
کورد به‌گشتی ، زۆر به‌هێمنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌یان به‌ڕێکرد
و ، گرنگیان پێ نه‌دا ، ته‌نیا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، بروسکه‌یه‌کی
پیرۆزباییان بۆ ناردن ( کارێکی باشیان کرد ) سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مانیش
،له‌کارێکی ریکلامی خولایه‌وه ، ( چونکه له‌به‌شی داهاتوو دێینه
سه‌ری ورۆڵی یه‌کێتی ووه‌فده بالاکه‌شی له‌ناو کۆنگره ) باس ده‌که‌ین
. وه میدیای کوردیش یه‌کجار وێران و نه‌خوێنده‌وارو نانه‌ته‌وه‌یانه
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل کرد . (له‌به‌شه‌کانی داهاتوو دێینه سه‌رئه‌ویش) .
وه‌ئه‌وه‌ی جیگای سه‌یرو سه‌مه‌ره بوو .لیستی گۆران و کۆمپانیای وشه
، به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌ئاستی ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یه ،گرنگیان
پێ نه‌داو به‌دواچونیان له‌سه‌ر نه‌کرد ، ته‌نانه‌ت وه‌ک هه‌والیش
باسیان نه‌کرد و ئه‌ندامه‌کانیشیان ده‌بوایه وه‌ک ئه‌ندامانی چاک له‌به‌رده‌م
کۆنگره‌و ناو کۆنگره هه‌وله‌کانی خۆیان بخستایه‌ته گه‌ڕ ، ئاخر ئێمه
که‌باس له‌گۆران ده‌که‌ین یه‌کێک له‌و خالانه‌شی گۆرینه له مامه‌له‌ی
کارکردنی ناساندنی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد به جینۆساید ، لای
دام و ده‌زگا حزبه‌سیاسیه‌کانی ئه‌وڕپا ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ک پارتی ویه‌کێتی
کاریان کرد و جیایان نه‌بوو ئیتر گۆران ده‌بێته دروشم نه‌وه‌ک هه‌نگاو
. وه‌به‌داخه‌وه‌ش سه‌رجه‌م حزبه‌کانی تر له‌هه‌موو پارچه‌کانی
کوردستان ، گرنگیان پێ نه‌دا ، به‌خودی پ‌ک‌ک و میدیاکانیشیه‌وه ، که‌به‌رده‌وام
، که‌م تا زۆر گرنگیان به‌م مه‌سه‌له داوه . وه خودی حزبه ئیسلامیه‌کانیش
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌په‌کان پالپشتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ن ، وه‌ک هه‌والیش
بلاویان نه‌کرده‌وه ، چونکه به‌رده‌وام مالپه‌ری ئیسلامیه‌کان ،
چالاکیه‌کانی چاک گرنگی پێده‌ده‌ن . حزبه‌کانی تری باشوریش ( شوعی
وقادر عه‌زیز و حه‌مه‌حاجی مه‌حمود له‌به‌ر کورسی و بودجه وه‌رگرتن ،
ئاگایان له‌و مه‌سه‌له‌یه نیه ) .
له‌کۆتایش ئه‌وه ده‌لێین 80 ساله ئه‌رمه‌ن خه‌بات ده‌کات ، که‌چی له‌ولاتی
سوێد ئێمه ی کورد له‌وان له‌پێشترین ، وه‌ئه‌م ده‌ستکه‌وته ده‌ستکه‌وتی
نه‌ته‌وه‌یه و روداوێکی کاتی نیه و گۆرانکاری تیا روبدات یان پاشه‌کشه‌ی
لێ بکرێت و سه‌ره داوێکی گرنگ ده‌بێت بۆ ناساندنی له‌هه‌مو ولاتانی تر
و هه‌نگاوێکی نوێیه له‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی کورد به گشتی و
ڕیکخراوی چاودیری کوردۆساید به‌تایبه‌تی ، که‌کێشه‌ی کورد به‌گشتی و
کۆمه‌لکوژیه‌که‌ی به دام وده‌زگا ئه‌ورپیه‌کان زیاتر ده‌ناسێنێ .
له‌به‌شه‌کانی داهاتوو ده‌چینه سه‌ر
ڕۆلی چاودیری کوردۆساید له‌م هه‌نگاوه‌دا
یه‌کێتی نیشتمانی و وه‌فده میوانه‌که‌ی له‌ناو کۆنگره
خه‌مساردی میدیای کوردی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ،
به‌نمونه ، کۆمه‌لکوژی وپه‌روه‌رده نه‌کردنی خه‌لک و خوێنه‌ر له‌م
باره‌وه.
|