٤\٤\٢٠١٢ ده‌ست له کارکێشانه‌وه شه‌هامه‌ت و له خۆبردوویی ده‌وێ!!! - تێبینییه‌ک له‌سه‌ر درۆکه‌ی قوباد تاله‌بانی له یه‌کی نیساندا -
قوباد تاله‌بانی، ئه‌گه‌ر مێژوو بخوێنیته‌وه ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی حه‌قیقی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی تێدایه (له‌وه‌یه بۆ کاک قوباد کارێکی نامۆ بێت ،که که‌سێک به راستی واز له پله و پایه بێنێت بۆ هه‌ڵوێستێکی مرۆییانه!)، ده‌ست له کارکێشانه‌وه له پۆستێکی ده‌سه‌ڵات مانایی کۆتایی هێنانه به که‌م و کوڕییه‌ک که بۆی هه‌یه ببێته مایه‌ی دروست کردنی کێشه‌یه‌کی ئابوری یا سیاسی یا کۆمه‌ڵایه‌تی، که باجه‌که‌ی زۆر ده‌که‌وێت له سه‌ر خه‌ڵکی، له کۆمه‌ڵگایه‌کی نۆرماڵدا که مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی مافێکی ڕه‌وای خه‌ڵکه و به ڕه‌سمی ناسراوه ،ده‌ست به زۆر به‌رپرسی پشت ئه‌ستور به سه‌رباز و پۆلیس و ئاسایش کێشراوه‌ته‌وه. بۆیه ده‌ست له کارکێشانه‌وه پێویستیه‌کی هه‌نوکه‌یی ده‌یان به‌رپرس له وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمه، تیرۆرکردنی هه‌زاران ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که تا ئێستاش هه‌ر بره‌وی هه‌یه،کوشتنی دوعا ده‌بوایه سه‌رتاپای حکومه‌ت ده‌ستیان له کار بکێشایه‌وه، ئه‌وه شه‌هامه‌تی ده‌وێت،نه‌عله‌ت له‌و نانه بکه که سه‌رت شۆربکات له ڕاست حه‌قیقه‌تدا ،کێ به‌رپرسه لێی؟ کام به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌نده شه‌هامه‌تی تیادایه که نه‌ک ده‌ست له کار بکێشێته‌وه به‌ڵکو ڕه‌خنه‌یشی لێ بگرێت!!؟
ده‌یان کرێکار به هۆی نا ئه‌منی هه‌لومه‌رجه‌کانی کارکردنه‌وه ڕۆژانه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ،کام وه‌زیری کار بانگهێشتی دادگا کرا بۆ لێپرسینه‌وه؟ ده‌یان ڕۆژنامه‌نوس و چالاکه‌وانی سیاسی توشی کوشتن و گرتن و هه‌ڕه‌شه بونه‌ته‌وه، کام وه‌زیری ناوخۆ و ئاسایش لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵدا کراوه؟ هه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌کانی خۆتانه‌وه ڕۆژانه ده‌یان که‌س ده‌بنه قوربانی خراپی ڕێگاو بانه‌کانتان ،کام وه‌زیری ڕێگاو بان ده‌ستی له کارکێشایه‌وه؟ درۆی نیسان زۆر جار بۆ کارێک ده‌کرێت که خه‌ڵکێکی زۆر تامه‌زرۆی بن ،به‌ڵام مسته‌حیل بێت که بکرێت، بۆیه قوباد تاڵه‌بانی ئه‌م درۆیه‌ی هه‌ڵبژارد. ،بڕبڕه پشتی کارامه‌ی و توانایی به‌رپرسێک له ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌یدایه بۆ که‌سێکی تر، له کۆمه‌ڵگا پیشه‌سازییه پێشکه‌وتوه‌کاندا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بڕوانامه‌یه‌کی نوێ له بواره‌که‌ی خۆتدا به ده‌ست نه‌هێنیت ئه‌وه نا‌توانیت له پۆسته‌که‌ی خۆتدا بمێنیته‌وه، به‌ڵام له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لای ئێمه له جیاتی بڕوانامه‌ی نوێ به ده‌ست بێنێت ده‌چێته حیزبێکی نوێوه!! به بیر‌و بۆچونی کاکی به‌رپرس کاره‌ڕه‌شه‌کانی پێشوی ده‌سڕێته‌وه‌و لاپه‌ڕه‌ی نوێ ده‌کاته‌وه!!!؟؟؟
هه‌ر چه‌ندێک بۆ زۆر به‌رپرس ئه‌و حیزب گۆڕینه پاکی کردۆته‌وه‌و کاری چوه‌ته‌پێش! چونکه سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا شێوازێکه له کار بۆ خۆ ژیاندن، به‌رژوه‌ندیه شه‌خسی و تایبه‌تیه‌کان به سه‌ریدا زاڵه، له بری ئه‌وه‌ی که سیاستمه‌دارێک بگۆڕیت کارمه‌ندێک نان‌بڕاو ده‌که‌ی! بۆیه ده‌ست له کارکێشانه‌وه .پێویستی زۆر به هۆشیاریه‌کی باڵاتر هه‌یه له‌وه‌ی زۆر که‌س به کارێکی ساده‌و ساکاری ده‌زانن.
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان
محه‌مه‌د
|