٣\١\٢٠١١
(ده‌ست ماچکردن)
وه‌کو سیمبۆل و مێژوو.

سه‌عید عارف باپیر
ووتار و جوڵه و هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپرسان هه‌میشه ، سه‌رچاوه‌یه‌که
له‌لایه‌ن چاودێران و لێکۆڵه‌ره‌وانی سیاسی و مێژووی یه‌وه مایه‌ی
تێڕامان و ئه‌نالیزه‌کردن بون .
پارتی ، وه‌کو حیزبی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵات ده‌نوێنێت له هه‌رێم دا ، له
شانۆی سیاسی عێراقیش دا و خاوه‌ن کاریگه‌ری گرنگ بو له‌ده‌ست پێشکهریهکهی
پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت دا ، بۆیه هه‌ر ده‌ربڕین و لێدوان و جوڵه‌یه‌کی سه‌رۆک
و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی مایه‌ی فۆکۆس و تێ خوێندنه‌وه و ئه‌نالیزه‌کردنه
.
دواین ڕوداوێک له‌پایانی کۆنگره‌ی 13(پ.د.ک) دا ، ماچکردنی ده‌ستی سه‌رۆکی
حیزب به‌ڕێز (مه‌سعود بارزانی) بوو له لایه‌ن جێگره دانراوه‌که‌ی
خۆیهوهبهڕێز ( نێچیرڤان بارزانی) ، ئه‌وه‌ش بابه‌تی هه‌واڵ و
نوسینێکی زۆری ئه‌مڕۆی بڵاوکراوه‌کانه .
ده‌ست ماچکردن ، له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆئاوادا ،
مێژوی کۆنینه‌ی هه‌یه .
له رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌ت له مێژوی ئیسلام دا په‌یوه‌ندی به سه‌ره‌تاکانه
وه هه‌یه . په‌یامبه‌ر له حه‌جی ماڵئاوایی دا‌و به‌ده‌قی پیرۆز ، به‌ڕونی
کۆتایی به په‌یام و ده‌سه‌ڵاتی ئاینی هێنا . له‌کاتێک دا به‌هۆی هه‌لکه‌وت
و باری سه‌پاوی ئاینه‌که‌وه ، په‌یامبه‌ر ببوه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی
دنیایی ، تامه‌رگ به ڕونی که‌سی به‌جێگری ده‌سه‌ڵاته دنیایی یه‌که‌ی
دانه‌نا ، ئه‌وه‌ش بووه هۆی سه‌ره‌تای قه‌یرانێک له‌دوای خۆیه‌وه که‌تا
1400ساڵی دواتر به‌رده‌وامی خۆی هه‌یه(*).
له‌و سۆنگه‌یه‌وه به‌شێوه‌ی ڕاوێژی موسوڵمانان که‌پێی گوترا شورا (ئه‌بوبه‌کر)
وه‌کو به‌ته‌مه‌نترین ئیسلامی سه‌ره‌تایی و هاوه‌ڵ و خه‌زوری په‌یامبه‌ر
به جێگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دنیاییه‌که‌ی دانرا .
ئه‌وه یه‌که‌م گواستنه‌وی ده‌سه‌ڵات بوو له ئیسلام دا ، پێویستی به
جۆرێک سه‌رسپاردن و ملکه‌چی بوو بۆ جێ نشین که به( به‌یعه‌ت) ناوزه‌د
کرا .
{ده‌ستی په‌یامبه‌ر وه‌کو بناغه‌دانه‌ری یه‌که‌م مزگه‌وتی ئیسلام له
شاری (یه‌سریب) ، به‌یه‌که‌م دانه‌ری ساختمانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی داده‌نرێت
.له‌گه‌ڵ پیرۆزی خۆیدا ، بهماچکردن بۆ جارێکی تر پیرۆزی ئه‌و ده‌سته
نیشان ده‌درێت . }
(ده‌ست ماچکردن) وه‌کو نیشانه‌ی (به‌یعه‌ت) و ملکه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتی
نوێ له وێوه به‌ده‌سه‌ڵاتی ( ئه‌مه‌وی) و ( عه‌باسی) و ( عوسمانی)
دا‌و وه‌کو سیمبۆلی ملکه‌چی سه‌رسپارده‌یی بۆ ده‌سه‌ڵاتداری نوێ ڕه‌عیه‌تی
بون دا .
دوا وێنه‌یه‌کی له‌پاش هه‌ره‌سی ڕوسیای شوره‌وی دا دیمان ، له‌دیمه‌نی
سه‌ردانی( سلێمان ده‌میراڵ)ی سه‌رۆکی تورکیا بۆ کۆماره تازه تورانیه‌کانی(
ئازه‌ربایجان ) و ( تورکمانستان) و ( قهرهغیزستان)ی ئاسیای ناوه‌ند
چۆن له پیرامونی فرۆکه‌خانه‌کانیان دا ده‌ستی دهمیرالیان ماچ ده‌کرد
، وه‌کو نیشان دانی ملکه‌چی خۆیان بۆ سه‌ری گه‌وره‌ی خۆیان . گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی
نۆستاڵجیانه بوو بۆ کۆنه‌هه‌وار و زیندو کردنه‌وه‌ی خه‌ونی پاتریارکی
تورانی و خه‌لافه‌تی(عوسمانی) .
( ده‌ست ماچکردن) له‌نێو ڕێبازی سۆفیگه‌ریش دا به‌هه‌مان جۆر سیمبۆلی
پیرۆزکردن و سه‌رسپاردنی ده‌روێش وموریده بۆ خه‌لیفه‌و شێخه‌که‌ی .
(ده‌ست ماچکردن) له نێو کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی دا کلتوری ڕه‌واج دار‌و
به‌رکه‌ماڵه ، وه‌کو ماچکردنی ده‌ستی گه‌وره ی خێزان و بنه‌ماڵه ،که
هه‌مان نیشانه‌ی پیرۆز کردن و سه‌رسپارده‌یی و ملکه‌چی بێ چه‌ندو چونی
بچوکه بۆ گه‌وره. به‌شێوه‌کی ڕه‌ها .
هه‌روه‌ها ده‌ست ماچکردنی که‌سی به‌خشنده ، وه‌کو له‌باری ژنخواستن و
به‌خشینی تاوانبار و سولحی خوێن دا دوپات ده‌بێته‌وه.
له ڕۆژئاوادا ده‌ست ماچکردن ، به‌جۆرێکی خۆیان به‌و مێژووه‌دا رۆیشتون
و به شێوازی تر خۆی نواندووه ، له‌گه‌ڵ به‌رته‌سک بونه‌وه‌ی له‌به‌ر
تێزی لێبرالیهت و سێکولاری و ئیندڤیدوالیستی دا .
به‌ڵام (ده‌ست ماچکردن) مانهوهیکی خۆی هه‌یه و لێره‌دا هه‌ندێکی ده‌خه‌ینه
ڕوو .
به دیوی ئاینی یه‌که‌ی دا:
له شێوازی ئاینزای کاسۆلیکی کریستیانی دا ، له‌وێدا پاپای فاتیکان
لوتکه‌ی هیرارکی ده‌سه‌ڵاتی ئاینی یه ، له سیستمی پاتریارکی ئاینزاکهدا
، بنکه‌ی هه‌ره‌مه‌که له‌و کاردیناڵانه پێکهاتون ، که نوێنه‌ری
جێهانه کاسۆلیکی یه‌که‌ن ، بۆ ههڵبژاراردنی پاپ ، به‌ده‌نگدانی نهێنی
ئه‌وان ده‌بێت ، له سروتێکی تایبه‌ت دا .
له‌و سروته تایبه‌ته‌دا ،دوای ڕۆنیشتنی پاپی نوێ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆی
له ساختمانی ڤاتیکان ، ئه‌و کاردیناڵ و رهعیهتانهی ده‌چن به
چۆکانهوه نقێمی ئهنگوستلهیهی له ده‌ستی پاپ دایه ماچ ده‌که‌ن ،
که نیشانه‌ی نگینی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی ناسوتی و لاهوتی کاسۆلیکی یه ،
وه‌کو سیمبۆلێک بۆ پیشاندانی ملکه‌چی خۆیان بۆ پاپای نوێ . که وێنه و
ئیلهامی خۆی له خێزانی پیرۆزی ( یه‌سوع) ی مه‌سیحه‌وه وه‌رگرتووه .
له دیوی دنیاییه‌وه :
(ده‌ست ماچکردن)ی تر له سروتێکی تایبه‌ت و نهێنی دا ، دالهنێوان ڕه‌عیه‌ت
و سه‌رۆک دا هه‌یه ، ئه‌وه‌ش ئیلهامی خۆی له سیستمه ئاینیه‌که‌وه
وه‌رگرتووه ، که ئه‌ویش هه‌ر له ئیتالیا و به‌تایبه‌ت له‌دورگه‌ی (سیقلیه)
وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه له رێکخراوه نهێنی یه‌کانی وه‌ک (کامۆرا) و (ئۆنۆراتا
سیسیتا) ، له نێوان بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌وێدا هه‌بووه ، دواتر گواسویهتیهوه
بۆ ئه‌مریکاو ئوستورالیای دنیای نوێ، وا گومان ده‌کرێت هه‌نوکه هه‌ربه‌رده‌وام
بێت (**) .
ئه‌ویش بابه‌تێکی مێژویی پر له روداوی سه‌رگه‌رمی ودرامیه و ئیلهام
به‌خشی جیهانی هونه‌ری نوسین و سینه‌مایه ، بۆ که‌سێک ئاره‌زووی به‌دواچونی
بکات ، به‌ڵام لێره‌دا به ده‌ست ڕاموسان کارێکه بۆ چونه ریزی ئه‌و
گروپ و باندانه‌وه یان ملکه‌چ کردنی ئه‌ندامی نوێ یه بۆ سه‌رۆکه‌کانی
ئه‌و کۆمه‌ڵ و باندانه .
جۆرێکی تر ده‌ست ماچکردن له کۆنه‌وه تائیستا لهڕۆژئادا ماوه‌ته‌وه
، به‌تایبه‌ت له سالۆنی ئه‌رستۆکرات و کلاس باڵاکان دا ، ئه‌ویش ده‌ست
ڕاموسینی خانمانه له‌کاتی بینی دا ، یان پێ ناسین دا ، یاخود لهسهرتاو
کۆتایی سه‌ماکردن دا .
ده‌ست ڕاموسان ، له جیهان دا ، له زۆر جێگه‌و شوێنی تردا هه‌یه ،له‌زۆر
بۆنه‌و بابه‌تی تردا به‌زۆر باری هێماو سیمبۆلی جیاجیا ده‌خوێندرێته‌وه
. به‌ڵام چه‌سپاوترین پێناسه‌ی ، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت :
{ده‌ستێک ههیهتوانای (به‌خشین) و (سه‌ندنه‌وه) ی هه‌یه ، به‌دیوی
پیرۆزیه‌که‌ی دا ده‌توانێت ژیان ببه‌خشێت وه‌کو چۆن ده‌توانێت ژیان
بستێنێته‌وه ، خاوه‌نی ئه‌و ده‌سته هیچ لێ پرسینهوهکی له‌گه‌ڵ
ناکرێت ، له‌سروتی تایبه‌ت دا به ماچکردن و ڕاموسان بهلیوهکانی که‌سی
مل که‌چ پیرۆزیه‌که‌ی پیشان ئه‌درێت .}
له گه‌ڕانه‌وه‌ی دوایدا بۆ سه‌ر بابه‌تی خۆمان .
پارتی وه‌کو کۆنترین حیزبی کوردی شایسته‌ی تازه‌کردنه‌وه‌و ریفۆڕمێکه
، نێچیرڤان بارزانی ، وه‌کو که‌سێکی گه‌نج و نوێگه‌رو مۆدیرنیزم ، ڕوگه‌ی
چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌رێکه بۆ ئه‌وکاره .
به‌ڵام له باری نمایشی کۆتایی کۆنگره دا ، بارێکی پارادۆکسێکی له‌گه‌ڵ
ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌دا خوڵقاند، ته‌واو دوور بوو له‌و نیگاره‌ی چاوهڕوانکهران
بۆ ئه‌و جوامێره‌یان کێشا بوو .
ئه‌و وێنه‌و نیگاره‌ی که له ماوه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری و ده‌وڵه‌تسازی و
به‌ڕیوه‌بردن دا دروستی کردبوو ، له‌وه‌رزی چاوه‌ڕوانی دا وه‌کو گهواڵهههورێکی
هاوینه ، هیچ نمه‌یه‌کی باران و خوناوی شهونمێکیشی پێ نه‌بوو .
هه‌رچه‌نده له ڕوی نه‌ریتی گشت خێڵایه‌تی و ، شێوازی ئاینی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی
، تایبه‌ت به عه‌شێره‌ت و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ڕیزه ، هیچ ناجۆری و
پارادۆکسێک له کاره‌که‌ی دا نه‌بوو ، به‌ڵکو پڕاو پڕ ی داب و نه‌ریته‌که
بوو .
___________________
په‌راوێز:
*
هه‌ڕچه‌نده ئاینزای( شیعه) به پێچه‌وانه‌ی
ئاینزاکانی( سونه)وه ، ده‌ڵێن هه‌ر له (حه‌جی مالئاوایی) دا ، له‌شوێنێک
که پێی ده‌وترێت (غه‌دیری خه‌م) له‌وێدا په‌یامبه‌ر ، (عه‌لی) کردووه
به‌جێ نشینی خۆی ، به‌ڵام ئه‌وه بابه‌تێکه سه‌رئێشه‌ی زۆره ، ئه‌وه‌ی
له‌م پهراوێزهداگرنگه ((بابه‌تی ده‌ستنیشان کردنی جێ نشینه)) له‌ڕاستیدا
په‌یامبه‌ری ئیسلام دینه‌که‌ی لاگرنگ تر بوو له هه‌رشتێکی تر ، به‌دانانی(
عه‌لی) ،( عومه‌ر)ی له‌کیس ده‌چو که بنیاتنه‌ری ئیمراتۆری ئیسلامی یه
. (عه‌لی) به‌ئاینه نوێ که‌وه ، له‌باشترین حاڵه‌ت دا ، له حیجازو
دورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌رنه‌ده‌چو . له‌وێوه په‌یامبه‌ر خۆی پێکهاته‌ی
ئاینه‌که‌و که‌سه‌کانی ده‌وری خۆی باش ناسیوه ، ئه‌گینا له‌توانای
دابوو زیاتر له‌وه بکات بۆ عه‌لی ئامۆزا‌و زاوا‌و ئهدۆپتێرا(به‌خێو
کراو)ی خۆی ، ئه‌وه باسێکه دور ده‌که‌وێته له‌جه‌وهه‌ری بابه‌ت ، بۆ
بوار‌و ده‌رفه‌تی خۆی .
**
ماڵپه‌ڕی (ویکیپیدیا).
http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%A7%D9%81%D9%8A%D8%A7
30\12\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|