٢٠\١١\٢٠١٠
ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی
بارزانی و چه‌ند وته‌یه‌ک.

مه‌هاباد کوردی
تا ئێستا زۆر له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی نووسراوه
و گوتراوه. چ به چاک و چ به خراپیش لێره و له‌وێ ئاماژه به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه
کراوه. ئه‌وانه‌ی که زیاتر له ڕووی سیاسییه‌وه به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه
شاگه‌شکه بوون، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ن
که به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی و ستراتیژییان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دایه که له عێراق حکوومه‌تێکی ناوه‌ندیی به‌هێز و ڕێکوپێک و
یه‌کگرتوو دابمه‌زرێنرێت. بێگومان له پشت په‌رده‌شه‌وه، وه‌ک دواتر
ده‌رکه‌وت، ئه‌وه‌ی که داینه‌مۆ و جووڵێنه‌ری ئه‌م ده‌سپێشخه‌رییه
بووه، خودی لایه‌نی ئه‌مریکا و باراک ئۆباما و جێگره‌که‌ی ڕۆڵی
گرنگیان له‌م کاره‌دا هه‌بووه. نووچه‌ی جۆراوجۆر له‌م باره‌یه‌وه له
هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کوردی و ناکوردیشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌و خاڵه‌ش بکه‌ین ئه‌وانه‌ی که هه‌ر زوو
پیرۆزباییان له مه‌سعوود بارزانی کرد، سه‌باره‌ت به‌م ده‌ستپێشخه‌رییه،
بریتی بوون له باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا،
داودئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، مه‌نوچه‌هر موته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران، هه‌ندێ لایه‌نی دراوسێ و عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بی عێراقی و که‌سایه‌تی
ئه‌ورووپاییش. له ناوخۆی کوردستانیش هه‌موومان ده‌زانین دنیا چ باسه.
هێزی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنیش هه‌ڵوێستیان ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاشکرا و
ئاشکراتر ده‌بێت. کاتی خۆی سووکه‌ڕه‌خنه‌یه‌کی دڵسۆزانه‌م ئاڕاسته‌ی
گۆڕان کرد، یه‌کێ له هه‌ڵسووڕاوانیان له کۆمێنتارێکدا منی به کادیری
یه‌کێتی ناوزه‌د کردبوو، ئێستاش له به‌غدای پایته‌ختی عرووبه‌دا هه‌ڵوێستی
وانمان بینی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی پارێزه‌ری
عرووبه و عێراق. جا نازانم هه‌نووکه به خه‌ڵک و لایه‌نگرانیان ده‌ڵێن
چی؟!
عه‌ره‌بی سوننه له عێراق، وه‌ک ده‌رئه‌نجامێکی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی
مه‌سعوود بارزانی، جاریکی تر به‌گوڕ هاتنه‌وه ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت
له‌م وڵاته‌دا. ئه‌وان نه‌ک هه‌ر له‌م بواره‌دا قازانجیان کرد، به‌ڵکو
شۆڤێنیترین و به‌عسیترین و دڵڕه‌قترین که‌سه‌کانیان به‌رامبه‌ر به
کورد که یه‌کێکی وه‌ک (ئوسامه نوجه‌یفی)یه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست
و، بوو به سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(په‌رله‌مان). کورد و
سه‌رانی و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریش له باشوور کابرایه‌کی وه‌ک
نوجه‌یفییان به باوه‌کوشته‌ی خۆیان له قه‌ڵه‌م ده‌دا. هه‌رنا به قسه
و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانی و ته‌له‌فزیۆنییه‌کان، هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی
پارتی و یه‌کێتی له باشووری کوردستان شتێکی له‌و جۆره بوو. که‌چی وه‌ک
بینیمان ئه‌م جاره‌یان له ڕێی کورده‌وه، ڕاستتر له میانه‌ی پارتی و
یه‌کێتی و به‌ناو هه‌ندێ هێزی ئۆپۆزیسیۆنی کوردییه‌وه ئه‌م ده‌عبایه
کرا به سه‌رۆکی په‌رله‌مانی بنکه له به‌غدا. خوا هه‌ڵناگرێ ئوسامه
نوجه‌یفیش هه‌ر له یه‌که‌مین دانیشتنی په‌رله‌ماندا چ درێغی نه‌کرد و،
ماچ و مووچه‌کانی ته‌ها محێدین مه‌عرووفی ئێستای کورد(تاڵه‌بانی) چ
خێرێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو. نوجه‌یفی جارێکی دیکه دووپاتی کرده‌وه، ئه‌و
نه‌ک هه‌ر ڕێز له به‌ناو ده‌ستووری عێراقی ناگرێت و به‌س، بگره فشه‌ی
به قه‌ول و په‌یمانی فڵان سه‌رکرده‌ی کورد و شیعه و عه‌ره‌بیش دێت.
کابرا بۆ دنیای سه‌لماند که به‌عسییه‌کی تۆخه. سوپاس بۆ ئه‌و چه‌ند
ئه‌ندامه که‌مه‌ی ناو په‌رله‌مان که ده‌نگیان به‌و نه‌دا. ڕۆژێک له
ڕۆژان که له کوردستان به‌عسیبوون گه‌وره‌ترین شه‌رم و نه‌نگی و بگره
تاوانیش بوو، سه‌د حه‌یف و مخابن هه‌نووکه کورد خۆی له ڕێی سه‌رکرده‌کانیه‌وه
به‌عس دێنێته‌وه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وجا با هه‌ر فڵان کوردی ئه‌ندام
په‌رله‌مانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ی که ئوسامه نوجه‌یفی بوو به سه‌رۆکی
ئه‌و په‌رله‌مانه، ئینجا فشه‌هه‌ڵوێستمان پێ بفرۆشێت و قسه‌ی ناکاریگه‌ریش
بکات.
من پێموایه دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان، به‌تایبه‌تی تورکیا و
ئێران و سوریا، له هه‌ر لایه‌نێکی تر زیاتر به‌په‌له بوون تاکو له
به‌غدا حکوومه‌ت پێکبهێنرێت و هه‌تا بشکرێ ڕۆڵی کورد که‌م بکرێته‌وه.
به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له یاد بچێ یه‌کێکی وه‌ک داودئۆغلۆی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، یه‌ک دوو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی مه‌سعوود
بارزانی سه‌ر بگرێت، له باشووری کوردستان بوو. هه‌ر له‌و ده‌مانه‌شدا
بوو نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره و تارانی کرد. ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌مریکاش به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییان به مه‌سعوود بارزانییه‌وه
هه‌بوو. یه‌کێ له‌وان (بایدن)ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوو که کاتێ
بارزانی له کوردستان و له ئیتالیاش بوو، ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کرد. ئه‌مریکاییه‌کان
که گرفتی زۆریان له ئه‌فغانستان و گه‌لێ شوێنی تری دنیا هه‌یه،
بێگومان به دامه‌زراندنی حکوومه‌تێک له به‌غدا و هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌که
له عێراق، شاد و ئاسووده ده‌بن. لێ ئه‌وه‌ی که بۆ کورد گرنگه پرسه
هه‌ڵواسراوه‌کان، نۆزده خاڵه‌که‌ی فراکسیۆنی کوتله کوردستانییه‌کان
که خۆیان گۆته‌نی هه‌ر ده‌بوو ئه‌م جاره‌یان په‌یمانی نووسراو و
واژۆکراویان پێ بدرێت، چیان به‌سه‌ر هات و بۆ که‌ی دواخران؟! مه‌سعوود
بارزانی خۆی له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌م خاڵه کرد و باسی له (ئه‌وله‌ویات)
کرد. دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق(کورد) به ڕاشکاوییه‌وه ناڕه‌حه‌تی
خۆیان نیشان دا. دکتۆر مه‌حموود عوسمان ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌شی کرد که
نوجه‌یفی که‌سێکی شایسته نییه بۆ سه‌رۆک په‌رله‌مان. هه‌واڵێکی وا له
ماڵپه‌ڕی (موسوعه النهرین) بڵاوکرابۆوه. هه‌ر له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا
فریاد ڕه‌واندزی گوتبووی ئوسامه نوجه‌یفی ڕێز له ده‌ستوور ناگرێت. جا
ئه‌گه‌ر کابرا ڕێز له ده‌ستوور ناگرێت و ناشایسته‌شه، ئه‌ی بۆ ده‌نگتان
پێدا و کردتان به سه‌رۆکی په‌رله‌مان؟!
ڕێکخستنه‌وه‌ی ماڵی دوژمن، ئاشتکردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی
عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ یه‌کتر له‌سه‌ر حیسابی کورد یان هه‌ر لایه‌نێکی
زۆرلێکراوی دیکه، پێکهێنانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی و داگیرکه‌ری فه‌رمی
به‌شێکی کوردستان، به‌ر له‌وه‌ی چ قازانجێکی ئه‌وتۆیان بۆ گه‌لی کورد
له باشووری وڵات هه‌بێت، ڕێگای ئه‌م نه‌ته‌وه غه‌درلێکراوه بۆ
گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی یه‌کجاره‌کی درێژ و درێژتر
ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر که‌سێ ژیرانه بیر بکاته‌وه، ده‌بێ خاڵێکی وه‌ها
گرنگی له‌پێش چاو بێت. جارێ کورد و هێزه سیاسییه‌کانی، نه‌ک هه‌ر له
باشوور بگره له پارچه‌کانی تری کوردستانیش، با بچن ناوماڵی خۆیان
ڕێکبخه‌ن ئینجا په‌ل باوێن بۆ ناوماڵی دوژمنان و داگیرکه‌رانی گه‌ل و
نیشتمان.
ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌می پڕۆسه‌که‌ی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی،
بارزانی بێت له‌مه‌ڕ پرسی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراقی. کێش ناڵێ له
کۆتاییدا وه‌ک دووه‌مین هه‌نگاو ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه
هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و سه‌ر ناگرێت. هێشتا مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی
وه‌زیره‌کان و پۆسته به‌ناو سیادییه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کراون.
هه‌روه‌ها داواکاری و به‌رنامه نۆزده خاڵییه‌که‌ی کورد، به‌داخه‌وه
له‌به‌ر خه‌ریکبوون به ڕێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی دوژمن، تا ڕادده‌یه‌ک
پشتگوێخراو ده‌هاتنه به‌ر چاو. به‌رپرسانی کورد چ ده‌ڵێن با بیڵێن،
به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
من گه‌وره‌یی هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کورد له‌وه‌دا ده‌بینم که له ناوخۆ
نه‌ک له ده‌ره‌وه په‌سنی بکرێت و به‌سه‌ریدا هه‌ڵبگوترێت. ئه‌گه‌ر
نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان له سبه‌ینێوه تا
ئێوارێ به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و سه‌رکرده‌ی کورددا هه‌ڵبڵێن و زوڕنایان بۆ
لێ بده‌ن، بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌مه ژانه‌سه‌ره نه‌وه‌ک شادیبه‌خش.
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ر له چاوه‌ڕوانیدا بووه، وا پێده‌چێ
زێتریش چاوه‌ڕوان بێ، هه‌ربۆیه با ماوه‌یه‌کی تریش له‌م
چاوه‌ڕوانییه‌دا بین تاکو بزانین ئاکامه کۆتاییه‌کانی ئه‌م
ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی مه‌سعوود بارزانی به کوێ ده‌گه‌ن و چیان لێ
ده‌که‌وێته‌وه.
18\11\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|