٢٤\١\٢٠٢٣
دەستتێوەردان و
پیلانگێڕیی دەوڵەتی بەریتانیا
لە سەرانسەری
جیهان لە ساڵی ١٩٤٥ەوە.

زاھیر باھیر
چەند ساڵێك لەمەوبەر خوێندنەوەیەکم بۆ پەرتووکی "جەنگە نهێنییەکانی
بەریتانیا" لە نوسینی ت.ژ جۆلەس. [لە خوارەوە لینکەکەی دادەنێم] کرد.
ئەو پەرتووکە گەلێك ڕووداو و جەنگ و هەوڵی نانەوەی شەڕی نێوخۆ / ئەهلی
زۆر بە ڕوونی و بە دۆکۆمێنتەوە ئاشکرا کردووە.
لەم ڕۆژانەشدا برادەرێك وتارێکی دوورو درێژی بە زمانی ئینگلیزی بۆ
ناردم ئاماژە بە بابەتی جەنگ و پیلانی دەوڵەتی بەریتانی دەکات و
لاپەڕەکانی مێژوی ڕەشی دەوڵەتی بەریتانیای عوزما لە دوای جەنگی جیهانی
دووهەمەوە لە جیهاندا هەڵدەداتەوە.
دوای خوێندنەوەی وتارەکە بە پێویستم زانی وەکو تەواوکەری خوێندنەوەی
کتێبەکەی سەرەوە چەند بڕگەیکی گرنگی لێهەلبژێرم و بۆ زمانی کوردی
وەریگێڕم.
بەڕای من زۆر گرنگە کە خەڵکی لەم مێژووە بە ئاگا بێت و بزانێت کە
بەریتانیا و ئەمریکا ئەوەی کە دەیڵێن سەبارەت بە مافی مرۆڤ و مافی
گەلان و یەکسانیی، هیچ بناغەیەکی دروستی نییە و ئەم دوو وڵاتە لانی کەم
لە ١٥٠ ساڵی ڕابووردووەوە مێژویەکی ئاوایان نییە کە بانگەشەی دەکەن و
خۆیانی پێوە هەڵدەکێشن. بگرە بەشێکی زۆری مێژوویان پڕ بووە لە ڕاووڕوت
و دڕندەیەتی و خوێنڕشتن و داگیرکاریی و خاپورکردنی وڵاتانێك کە بە
جیهانی سێیەم ناسرابوو زائیدەن ئیرلەندەی سەروو [ باکور] وهیندستانی
١٧٥ لەمەوبەر.
ئەمەی خوارەوە بەشێکی زۆر کەم ئەو مێژووەیە:
بەریتانیا لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە زیاتر لە ٨٠ جار
هێزە چەکدارەکانی بۆ شەڕ لە ٤٧ وڵاتدا جێگیر کردووە. زنجیرەیەك بووە لە
شەڕە دڕندەکانی بۆ کۆلۆنایزکردن و ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکان تا گەیشتۆتە
هەوڵی پشتگیریکردنی حکومەتە لایەنگرو دۆستەکانی، یاخود ڕێگریکردن لە
نائارامییە مەدەنییەکان سوپای بەریتانیا لە جیهانی دوای جەنگدا زۆر
زیاتر لەوەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی لەبیر دەکرێت یان باوەڕیان
پێدەکرێت، هێزی سەربازی بەکارهێناوە یان هەڕەشەی بەکارهێنانی کردووە.
دۆکۆمێمنتە نهێنییەکان کە ئێستا دەکرێت هەندێکیا ئاشکرا بکرێن
دەریدەخەن لە ساڵی ١٩٤٥ەوە ٨٣ دەستێوەردانی هێزە چەکدارەکانی
بەریتانیای لە ٤٧ وڵاتی جیاوازد بە بەڵگەوە ئاشکرا کردووە.
سەرنجڕاکێشترینی بەکارهێنانی هێزی بەریتانیا لەشکرکێشییە ئاشکراکان یان
هەوڵە چەکدارییەکان بووە بۆ ڕووخاندنی حکومەتەکان وەک لە گوئانا
بەریتانیا (ئێستا گویانا) لە ساڵی ١٩٥٣، میسر لە ساڵانی ١٩٥٠، عێراق لە
ساڵی ٢٠٠٣ و لیبیا لە ساڵی ٢٠١١.
شەڕەکانی دژ بە کۆڵۆنایزکردن لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠ - لە کینیا،
مالایا، عەدەن و قوبرس - بەکارهێنانی بەربڵاوی ئەشکەنجەدان و زۆرجاریش
ئۆپەراسیۆنی زیانبەخش بۆ ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بۆ
کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی ناوچەکە لەخۆگرتبوو.
لە مالایا لە نێوان ساڵانی ١٩٤٨ بۆ ١٩٦٠ هێزەکانی بەریتانیا سەدان
هەزار کەسیان لە کەمپە تەلبەندکراوەکاندا پێچاوەتەوە و بەندکردووە و
ناوچە گوندنشینەکانیان بە توندی بۆردومان کرد و پەنایان بۆ پڕوپاگەندەی
بەرفراوان برد بۆ سەرکەوتن لە ململانێکاندا.
دڕندەیی بەریتانی لە شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی ‘ماو ماوع لە کینیا کە
داوای سەربەخۆیی خۆیانیان دەکرد، بووە هۆی مردنی دەیان و ڕەنگە سەدان
هەزار کەس، زۆرجاریش بەهۆی برسێتییەوە لە ئۆردوگاکانی زۆرەملێ ئەمە
ڕووی داوە.
جێگیرکردنی هێز وەک ڕۆتینێک لە ماوەی دەیان ساڵدا بەردەوام بووە،
بەتایبەتی بۆ پشتگیریکردنی ڕژێمە پەسەندکراوەکان، خوازراوەکانی
بەریتانیا. بەردەوامیش هێزی چەکدارییان ڕەوانە دەکرد لەوانە بۆ عومان
(١٩٥٧)، نیاسالاند (ئێستا مالاوی، ١٩٥٩)، برۆنی [برونەئ] (١٩٦٢)،
ئەنگویلا (١٩٦٩) و ئوردن (١٩٧٠) بۆ بەهێزکردن و داکۆکیکردن لە
حکومەتەکانی دۆست و لایەنگری بەریتانیا کە بەهۆی سەربەخۆیی یان
بزووتنەوە جەماوەرییەکانەوە هەڕەشەیان لێدەکرا.
لە ساڵی ١٩٦٤ هێزەکانی بەریتانیا یاخیبوونی سوپای لە سێ وڵاتی یەک لە
دوای یەکدا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا - کینیا، ئۆگاندا و تانزانیا -
دابەزاند بۆ پاراستنی حکومەتەکانی کە لایەنگر و دۆستی ی بەریتانیا بوون
، هەر زوو دوای ئەوەی سەربەخۆبوون.
لە ساڵانی١٩٤٥- ٤٦ هێزەکانی بەریتانیا دەستوەردانیان لە ڤێتنام و
ئەندەنوسیا کرد بۆ دامەزراندنەوەی کۆنترۆڵی فەرەنسی و هۆڵەندییەکان
لەوێ.
لە ڤێتنام بەریتانییەکان سووپا بەزیوەکەی ئیمپراتۆری ژاپۆنیان چەکدار
کرد تاکو شەڕ لەگەڵ هێزەکانی لایەنگری سەربەخۆیی بکەن.
هەر لەو سەروبەرەدا بوو کە هێزەکانی بەریتانیا هەوڵیان دا دژایەتی
لەگەڵ دەسەڵاتی کۆمۆنیستی کە لە ئەلبانیا و ئۆکرانیا و وڵاتانی باڵتیک
سەریان هەڵدابوو بکەن، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکان هەر هەموویان شکستیان هێنا
و نەیانتوانی ڕێگری لەم وڵاتانە بکەن کە نەکەونە ژێر کۆنترۆڵی
کۆمۆنیستەکانەوە.
لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، حکومەتی مارگرێت تاچەر گەورەترین
ئۆپەراسیۆنی نهێنی برریتانیای دوای جەنگ تا ئێستا ئەنجامدا، لە
پشتیوانیکردنی جەنگاوەرانی موجاهیدینەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی
داگیرکاری سۆڤیەت بۆ سەر ئەفغانستان.
٤٢ کودەتای بەریتانیا لە ساڵی ١٩٤٥ەوە.
دۆکۆمێنتە ئاشکرابووەکان دەریانخستووە کە بەریتانیا لە دوای کۆتایی
هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە زیاتر لە ٤٠ هەوڵ وپلانی لابردنی حکومەتە
بیانییەکانی لە ٢٧ وڵاتدا داوە یاخود جێبەجێ کردووە. لەم هەوڵ و
پلانانەدا دەزگا هەواڵگرییەکان و دەستێوەردانی سەربازی نهێنی و ئاشکرا
و کاری تیرۆرکردنی بەخۆوەگرتووە.
ڕەنگە ناسراوترین کودەتا کە لەلایەن تۆڕی سیخوڕی بەریتانیاوە لە دوای
ساڵی ١٩٤٥ەوە ئەنجامدرابێت، ڕووخاندنی حکومەتی ئێران بووبێت کە بە
شێوەیەکی دیموکراسی لە ساڵی ١٩٥٣دا هەڵبژێردرابوو کە بە ئۆپەراسیۆنێک
کە لەگەڵ سی ئای ئەی پلانی بۆ دانرابوو. ئەمە جگە لەوەی بەریتانیا هەر
لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمەوە لانیکەم ٤١ هەوڵی دیکەی
ڕووخاندنی حکومەتەکانی داوە.
ساڵی ١٩٥٣ لە ڕاستیدا ساڵێکی سەرقاڵیی بوو بۆ پلاندانەرانی کۆشکی سپی
هەر لەو کاتەدا لە لابردنی محەمەد موسەدەق لە حوکمڕانی، پاپۆڕێکی
چەکداریان نارد بۆ ڕووخاندنی حکومەتی هەڵبژێردراوی دیموکراتیک لە
گویانای [گوئانا] بەریتانیا، بە سەرۆکایەتی ناسیۆنالیستی جەماوەری چێدی
جاگا [چەدد ژاگان].
هاوکاتیش لە دەوڵەتێکی دیکەی ئەمریکای لاتین کە گواتیمالا بوو،
ئۆپەراسیۆنی پڕوپاگەندەی دژە حکومەتیان بەرەوپێش دەبرد. ئەو هەڵمەتەی
بەریتانیا زەمینەی بۆ ڕووخاندنی حکومەتێکی قەومی دیکە و حکومەتێك کە
هەڵبژێردرا بوو، لە سەردەمی جەیکەبۆ ئاربێنزدا [ژاجۆبۆ ئاربەنز] ئامادە
کرد کە ئەندازیاری سی ئای ئەی بوو لە ساڵی١٩٥٤دا.
وەک ئەوەی ئەم هەموو هەوڵ و پیلاگێڕیانە بەس نەبێت، کارمەندانی نهێنی
بەریتانیا لەو کاتەدا سەرقاڵی پلاندانان بوون بۆ لابردن و تیرۆرکردنی
سەرۆکی میسر، جەمال عەبدولناسر لە پلانی جۆراوجۆردا، دوای ئەوەی ناسر
دەسەڵاتی گرتە دەست لە شۆڕشێکی ناسیۆنالیستی ساڵی ١٩٥٢دا.
http://www.zaherbaher.com/%D8%AC%DB%95%D9%86%DA%AF%DB%95-%D9%86%D9%87%DB%8E%D9%86%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%D8%B1%DB%8C%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C%D8%A7
٢٢\١\٢٠٢٣
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|