٧\٢\٢٠١٢
دهستوورێک
گهرهنتی دیموکراسی بکا.
- پەیام و کەمپینی
ڕێکخراوی CDO
و سەنتەری میترۆ سەبارەت بە پڕۆژەی دهستووری ھەرێمی کوردستان
-
لە ڕوانگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر دۆخی ئێستای کوردستان،
بە تێڕوانین لە ئاوات و خواستەکانی خەڵک بە
سەرجەم ڕەگەزو چین و توێژو ئاین و نەتەوە و
ئاینزا، بەپێی ئەو بەرپرسیارێتییه
یاسایی و رهوشتهکییهی
کە لەسەر شانی ھەردوو ڕێکخراوی (CDO
و سەنتەری میترۆ )یە. ھەردوو ڕێکخراو بڕیاریاندا بە پێکھێنانی کەمپینێک
لە ڕێکخراوە ئارەزوومەندەکان،
چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی، ڕۆژنامەنوسان، یاساناسان
و ئەوانەی کەخەمی ئەمڕۆ و داھاتووی
ئەم کۆمەڵگەیەیانە، کەمپینی (دهستوورێک گهرهنتی دیموکراسی بکا)
ئەمڕۆ دەکەوێتە رێ بە
ئامانجی ھێنانەدی دهستوورێک کە گهرهنتی بێ بۆ:
- فراوانکردنی مەودای ئازادییهکان و گەیشتن
بە زانیارییهکان کە
یاسایەک نیە رێکی بخا، بەڵام چەندین
یاسا ڕێگرە لێیان.
- چەسپاندنی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی
کە لە بەڵگەنامە نێودەوڵتییەکاندا ئاماژەی پێکراوە بە مانای ئازادی
گەیشتن بە دەستھێنانی سەرچاوەی زانیاریی و
بڵاوکردنەوەی بەبێ دەستێوردان، کە یاسای ڕۆژنامەگەریی
نەی پێکاوە.
- چەسپاندنی سیستهمی دیموکراسی کە پڕۆژەی
دهستووری ھەرێم گهرهنتی تەواوی نەکردووە.
- جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان (یاسادان ، دادوەریی،
جێبهجێکردن) کە پڕۆژەی دهستوورەکە تێکەڵی
کردوون.
- چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان کە پڕۆژەی دهستووری ھەرێم
پێداگریی تەواوی لەسەر نەکردووە.
ئەم کەمپینە لەمڕۆوە کاردەکا، سەرجەم شار و
شارۆچکەکانی کوردستان دەگرێتەوەو میکانیزمی مەدەنی جۆراوجۆر
بەکاردەھێنێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی وەک جوڵاندنی ڕای گشتی،
بەگەڕخستنی توانای ڕێکخراوە مەدەنییه
ناوخۆییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بەدەستهێنانی
پشتیوانیی ئەندامانی پەرلەمان و ئاژانسەکانی
UN و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییهکان
و بڕیاربەدەستانی ھەرێم.
ھەردوو ڕێکخراوی (CDO و سەنتەری میترۆ)
داواکارن لە سەرجەم ڕێکخراوە مەدەنیەکان و
ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی کۆمەڵی مەدەنی کە
پشتیوانی و پشتگیریی ئەم کەمپینە
بکەن و ببنە بەشێک لە ھەڵسوڕێنەران و بەشداریی
گەرمی چالاکییهکانی بکەن، تاکو ھەموو
پێکەوە کاربکەین بۆ (دهستوورێک گهرهنتی
دیموکراسی بکا).
رێکخراوی CDO
و سەنتەری میترۆ
٤ی شوبات ٢٠١٢
بۆ زانیاریی زیاتر ٠٧٧٠١٥٥٦٣٦٤
atta_cdo@yahoo.com
|