١٧\٩\٢٠١٠
دهستوورگۆڕین ده‌بێ
له بنه‌ڕه‌ته‌وه بێت.

مه‌هاباد کوردی
له هه‌ر وڵاتێکی دیکتاتۆری و ناده‌ستووری و نادیموکراتی و نایه‌کساندا،
ئه‌و شته‌ی که ناوی ده‌ستووری به‌سه‌ردا بڕاوه و له پێناو پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاقم و چین و کۆمهڵهخهڵک و گه‌لێکی
دیاریکراویش دانراوه، ئه‌گه‌ر له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا
نه‌کرێت و له بنچینهوهش نه‌گۆڕدرێت، ئه‌وا بێگومان هه‌ر کارێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
که ناوی گۆڕینی ده‌ستووری لێ نرابێت، دیاره خۆی له خۆیدا درێژکردنه‌وه‌ی
ئه‌و شته نهفرهتلێکراوهیه که به ناهه‌ق به (ده‌ستوور) ناو ده‌برێت.
ئه‌م کاره هه‌ر به‌ته‌نێ تورکیای که‌مالیسته‌کان ناگرێته‌وه. پێشتر
بابه‌تی گۆڕینی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی له هه‌ندێ وڵاتی دیکه‌شدا
تاقیکراوه‌ته‌وه. پڕۆسه‌یه‌کی ئاوه‌ها له بڕێ شوێندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست
هێناوه و له چه‌ندین جێگای تریشدا مه‌سه‌له‌که ته‌نیا له‌خشته‌بردنی
خه‌ڵک و هاووڵاتییان و ڕای گشتی بووه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا.
هه‌ر بۆ نموونه له وڵاتی ئه‌فریقای باشوور که ماندێللای پاڵه‌وان ده‌سه‌ڵاتی
گرته ده‌ست و خاوه‌نانی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌که بوونه ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وا
ده‌ستووره ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌که‌ی ئه‌فریقای باشوور له بنه‌ڕه‌ته‌وه
گۆڕانی به‌سه‌ردا هێنرا و ته‌نانه‌ت ئاڵای وڵاتیش به‌ته‌واوه‌تی و سه‌رله‌نوێ
دروست کرایه‌وه. بێگومان ڕه‌وشی سیاسی و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ش له
نێوان تورکیا و ئه‌فریقای باشووردا جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه. من لێره‌دا
به‌ته‌نێ وه‌ک نموونه شته‌که‌م باس کرد.
له تورکیا که هێشتا گه‌لێ شت و چه‌مک و جۆر و شێوازی بیرکردنه‌وه و
یه‌کدی قه‌بووڵ نه‌کردن(به تایبه‌تی له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی
تورکه‌وه)، بۆنی بۆگه‌نی شۆڤێنیزم و ئه‌وی تر تواندنه‌وه و سیاسه‌تی
له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌یان لێ دێت، ئه‌وه‌نده ئاسان نییه به ههنگاوێکی
ترسنۆکانه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه و قسه‌ی کابرایه‌کی دووڕووی وه‌ک ئه‌ردۆغان
به شه‌و و ڕۆژێک هه‌موو ئه‌و دیارده دزێو و ناشارستانی و نادیموکراتی
و نامرۆییانه له‌ناو ببرێت و وڵاتیان لێ پاک بکرێته‌وه. لێره‌دا گرنگ
نییه که ته‌نێ چه‌ند بڕگه‌یه‌کی به‌ناو ده‌ستووره کهمالیستییهکهی
تورکیا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵکو له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه که
چۆنیه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک، به شێوه‌یه‌کی زۆر تایبه‌تیش بیرکردنه‌وه‌ی
تورک وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدار، بتوانرێ جۆرێک له
گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بهێنرێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وی به‌رامبه‌ری
جودا له خۆی قه‌بووڵ بکات و دان به گشت مافه بنه‌ڕه‌تییه سیاسی و
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و کولتووری و دیموکراتییه‌کانیشی بێنێت.
پرسیاری هه‌ره‌گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه تۆ بڵێی تورک وه‌ک میلله‌ت به
ئاستێکی وه‌ها گه‌یشتبن و به‌م جۆره‌ش بیر بکه‌نه‌وه؟! به‌رسڤی ئه‌م
پرسیاره لای زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرمان ڕوون و ئاشکرایه و پێویستی به
هێنانه‌وه‌ی شتی لابه‌لاش نییه.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای گشت هه‌وڵێکی به‌ناو خۆ دوورخستنه‌وه‌شی
له میراتی که‌مالیزم و پاشماوه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته نه‌گریسه‌ی ده‌وڵه‌تیش
له به‌رامبه‌ر کورد و میلله‌تانی دیکه‌ی غه‌یره‌تورک، به‌ڵام له
کۆتاییدا بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ هه‌ر به خزمه‌تکارێکی دڵسۆزی که‌مال ئه‌تاتورک
و ده‌وڵه‌تی میلیتاریستی تورک ده‌ژمێردرێت. ئه‌و که هێشتا هیچی به
هیچ نه‌کردووه، که‌چی دێت خۆی به‌وه هه‌ڵده‌کێشێت که له داهاتوو
سیمبۆڵ و شوێن و قه‌ڵاکانی به‌رخۆدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی
کورد له‌هه‌مبه‌ر که‌مالیسته دڕنده‌کان له بنه‌وه ناهێڵێت و، وا
دیاریشه به‌م جۆره کارانه‌ی گه‌ر له ده‌ستی بێت، بیه‌وێت ڕووی ڕه‌شی
سوپا وه‌حشییه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی سپی بکات و ئاسه‌واره‌کانی زۆرداری و ئه‌شکه‌نجه
و کوشتن و بڕین و قه‌سابخانه‌کانی ئه‌و دڕندانه له‌ناو ببات!
له باشووری کوردستان زۆر جێی داخه بۆ هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندن که
دێن پڕوپاگه‌نده بۆ حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت
قسه ژه‌هراوی و درۆیینه‌کانی یه‌کێکی مینا ئه‌ردۆغان له ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان
بڵاو ده‌که‌نه‌وه. خۆزگه پێشتریش وتار و لێدوان و قسه‌ی چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێکی
باکووری کوردستانیان بڵاو کردبایه‌وه، ئه‌وجا ئێمه هه‌نووکه ڕه‌خنه‌مان
لێ نه‌ده‌گرتن و له گوڵیش کاڵترمان پێ نه‌ده‌گوتن. خۆ ئه‌وه پ.ک.ک به
کرده‌وه بۆ هه‌مووانی سه‌لماند، بۆ چه‌نده‌مین جاریش، که به‌ته‌نگ
ئاشتی و نه‌کوشتنی مرۆڤ و وه‌ستانی شه‌ڕ و پێکدادانه، که‌چی تورک ئه‌م
جاره‌ش وه‌ک هه‌ر جارێکی تر پێچه‌وانه‌که‌یان هه‌ڵبژارد. ده‌با ته‌له‌فزیۆنه
کوردییه‌کانی باشووری کوردستان، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی که سه‌ر به
ده‌سه‌ڵاتن، بێن ئه‌م شته وه‌ک هه‌یه و گشتمان ده‌یبینین بۆ بینه‌رانی
خۆیان ڕوون بکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانن ئاخاوتن و لێدوانه جیا
جیاکانی خه‌مخۆر و کوردپه‌روه‌رێکی وه‌ک ئه‌حمه‌د تورک به به‌رده‌وامی
و به درێژیش بڵاو بکه‌نه‌وه. ئێ خۆ به کارێکی له‌و جۆره بینه‌ریش
بۆ خۆیان زیاد ده‌که‌ن. ئێوه ده‌ڵێن چی؟!
چ کوردێک نا‌بینیت له باکووری کوردستان له‌گه‌ڵ گۆڕینی ده‌ستووری
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی تورکیا نه‌بێت، به مه‌رجێک ئه‌م گۆڕینه به
شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تییانه و له به‌رژه‌وه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی کوردیش
بێت و نه‌وه‌ک ته‌نیا خزمه‌ت به گه‌لێکی دیاریکراو، حیزبێکی تایبه‌ت و
چه‌ند تاقمێکی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رست و بیرته‌سک بکات. گۆڕینی ده‌ستوور
که له بنچینه‌دا پێویسته له پێناو خۆ نوێکردنه‌وه و
ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی ئه‌وی دیکه‌ی به‌رامبه‌ر و خۆ گونجاندن
له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه نوێکانی ژیان و پێکه‌وه گوزه‌ران کردن و ئاشتی و
ئارامی و سه‌قامگیری و پێکهێنانی سیسته‌مێکی زێتر دیموکراسی بێت، که‌ی
ڕه‌وایه ببێته مایه‌ی موزایه‌ده‌کردن به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌و و خۆ
هه‌ڵکێشان و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن؟! شه‌رمه، بگره مایه‌ی پێکه‌نینیشه
که کابرایه‌کی وه‌ک ئه‌ردۆغان بکرێته پێغه‌مبه‌ر و به باوکی گشت بیر
و شته‌کانیش پیشان بدرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر حکوومه‌تێک له تورکیا حیساب بۆ ده‌نگ و سه‌نگی کورد له
باکووری کوردستان نه‌کات و پێشه‌نگه‌کانی ئه‌و گه‌له‌ش به هه‌ند
هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وا بیه‌وێت یان نا، زیان له خۆی و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و هه‌موو تورکیش ده‌دات. هێز و حیزبه
سیاسییه‌کانی تورکیا به کرده‌وه ئه‌مه‌یان تاقیکردۆته‌وه و دیاره
له‌م بواره‌شدا بێ ئه‌زموون نین. که‌س نییه نه‌زانێ که له
پاشه‌ڕۆژیشدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تی نکۆڵیکردن و
حیساب بۆ نه‌کردن و پشتگوێخستنه‌ی کوردان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا بێگومان
زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و خۆیان و خه‌ڵکی تریش به‌م ئاگره ده‌سووتێنن.
15\9\2010 - ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|