١٦\٧\٢٠١١
ده‌ستووری هه‌رێم
له نێوان،
پرۆژه شاهانییه‌که‌ی
ده‌سه‌ڵات و پێداچوونه‌وه رووکه‌شییه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن!

موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
کۆمه‌ڵگای سڤیڵی کوردستان بیست ساڵه، له لایه‌ن پارتی و یه‌کیتی و
هاوکارانیان له ڕه‌وته ئیسلامییه‌کان، به بێ هیچ ڕێسا و یاسایه‌ک و
ته‌نها به زه‌بری چه‌کی هیزی میلیشیا، به‌ریوه ده‌برێ. له‌م ماوه‌یه‌دا
ئه‌گه‌ر یاسا و بریارێکیش هه‌بوبێ یان ئه‌م حیزبانه په‌سه‌ندیان کردبێ
ئه‌وا یان هه‌مان ئه‌و یاسا و بڕیارانه بووه که له به‌عسه‌وه
ماوه‌ته‌وه یان پشتی به ده‌ستووره کاتییه‌که‌ی به‌عس به‌ستبووه.
به‌لام له‌د وای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و ئالوگۆڕه سیاسییه‌کانی دواتر،
یه‌کیه‌تی وپارتی وه‌ک دوحیزبی بۆرژوازی که‌به‌ئامانجی بازار‌و ده‌سه‌لاتی
خۆی گه‌یشتووه، که‌وتنه خۆیان وبه‌مه‌به‌ستی ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه
سیاسی وکۆمه‌لایه‌تیه‌کان وپێناسه‌کردنه‌وه‌ی ماف‌و ئازادیه شه‌خسی ومه‌ده‌نیه‌کانی
هاوڵاتیان، به‌جۆرێک که‌وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی باڵاده‌ستیان به‌سه‌ر بازاڕ
وکالاو سه‌رمایه‌یان له‌به‌رامبه‌ر چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێشاندا
دابین بکاو شه‌رعیه‌تیش بده‌ن به‌دزی و گه‌نده‌لی وسه‌رکوتی ڕه‌هایان،
مه‌سه‌له‌ی دارشتنی ده‌ستووریکیان بۆکوردستان به‌ده‌سته‌وه گرت و له
22-8-2006 پرۆژه ده‌ستووریکیان هێنایه ئارا‌و ه‌و دواتریش به‌پیلانێکی
سیاسی وفرتوفێڵی په‌رلمانی، له‌مانگی نۆی 2009 دا، له‌سه‌ر وبڕیاری خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه تێ‌یان په‌ڕاند. به‌ڵام ئه‌م ماوانه وله‌نێو جه‌رگه‌ی که‌شوهه‌وای
سیاسی کوردستان وناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کاندا وبه‌تایبه‌تی له‌سه‌ر
داوای لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بۆته‌وه
که‌پرۆژه‌که ده‌گێڕرنه‌وه بو په‌رلمان، تا جاریکی تر چاوپێداخشانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بکرێ و پاشان به‌ته‌وافقی نێوان ئۆپۆزسیۆن وده‌سه‌لات وه‌یا له‌ڕیگای
وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵکه‌وه په‌سه‌ند بکرێته‌وه. ئه‌وه‌شی ئاشکرایه له‌م
پڕۆسه‌ی گێرانه‌وه وچاوپێدا خشانه‌وه‌یه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا به‌رجه‌سته‌یه.
داوایه‌که که‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، به‌تایه‌به‌تی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان، وه‌ک به‌شێک له‌پاکێجه‌کانی پڕۆژه‌ی چاکسازی سیسته‌می حاکمیه‌ت
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتدا بۆڕێکه‌وتن، ته‌ئکیدی لێده‌که‌نه‌وه. گوایه
ڕه‌خنه‌یان له‌ده‌ستوور هه‌یه. ئایا داوای گێڕانه‌وه وپێداچونه‌وه
به‌ده‌ستووری هه‌رێمدا، له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه، گۆڕانێک له‌ناوه‌ڕۆکی
ده‌ستووری ئێستا وجیاوازیه‌کی بنه‌ڕه‌تی به‌قازانجی خه‌ڵک دێنێته
ئاراوه؟ ئایا ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌ستوور ڕووی له‌پێشڕه‌وی
کۆمه‌لایه‌تی وبه‌رینکردنه‌وه‌ی ماف‌و ئازادیه‌کانه، یان مه‌رامی تایبه‌تی،
ئه‌م لایه‌نانه؟
بێگومان هه‌ر که‌سیکی ئازادیخواز که‌که‌مترین زانیاری هه‌بێت و چاوێکی
خێرا، به‌ده‌ستووری هه‌رێمدا بخشینی به‌ساده‌یی ده‌گاته ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م
ده‌ستووره سه‌راپا چ پڕۆژه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه و دواکه‌وتووه
وچه‌نده دژی سه‌ره‌تایی ترین ماف و ئازادییه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌و چه‌نده‌ش
ده‌ستووریکی شاهانه‌یه بۆ پاوان‌کردنی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن
سه‌رانی حیزبه بۆرژوا ناسیونالیسته‌کانی ئێستای کوردستانه‌وه. بۆسه‌لماندنی
ئه‌م داوه‌رییه به‌پیویستی ده‌زانم له‌چه‌ند گۆشه‌ی سه‌ره‌کیه‌وه له‌سه‌ر
ده‌ستووری ئێساتی هه‌رێم ڕاوه‌ستم ودواتریش بۆ وه‌لامی پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه
به‌راوردێک له‌گه‌ل ئه‌و ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌نه‌دا بکه‌م که‌ئۆپۆزسیۆن
له‌داوای گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستووردا، به‌دواوه‌یه‌تی:
یه‌که‌م: له هه‌مو ڕژێم و ده‌سه‌لاته شاهانه‌کاندا، ناتوانرێ
ده‌ستوور به‌مانا هاوچه‌رخ و سڤیلیه‌که‌ی وه‌ربگیرێت، چونکه له‌م جۆره
سیسته‌مانه‌دا، ده‌ستوور مه‌یدانێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کومه‌لێک قه‌رارو
مه‌دار که شاکان هه‌ر خۆیان دایان ناوه‌و ده‌سه‌لاتی ڕه‌هاش هه‌ر
خویانن. بو نمونه شاکانی سعودیه و زۆری تر تا ئیستا خاوه‌نی ده‌سه‌لاتی
ڕه‌هان، ته‌نانه‌ت گوێزانه‌وه‌ی پشتاوپشتی ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌چه‌ی شا
خاڵیکی بنه‌ڕه‌تییه ولیره‌شه‌وه ته‌واوی به‌ند وبڕگه‌کانی داڕێژراوه.
ڕاسته پارتی و یه‌کیتی به‌ئاشکرا باسی شا وگوێزانه‌وه‌ی پشاوپشتی ده‌سه‌لات
ناکه‌ن به‌ڵام به‌ڕۆشنی ده‌سه‌لاتی ره‌هایان داوه به‌سه‌روکی هه‌رێم و
ئه‌ویش وه‌ک شاکان خاوه‌ن ده‌سه‌لاتی ڕه‌هایه و ده‌توانی هه‌موو یاسا‌و
ده‌زگاکان به‌که‌یفی خوی بگۆڕێ.
دووه‌م: ئه‌م ده‌ستووره‌ی ئێستای کوردستان، تا بڵێی کۆنه‌په‌ستانه‌و
دژی مافه سه‌ره‌تایییه‌کانی خه‌ڵکه، چونکه دانیشتوانی کوردستانی له‌سه‌ر
بنه‌مای "پره‌نسیپی هاوولاتی یه‌کسان" و مافی هاوولاتی بوونی بۆ
هامووتاکاکان، پیناسه نه‌کردووه، به‌لکو له‌سه‌ر قه‌ومو دین و نه‌ژادو...هتد
پیناسه‌کراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئیسلام کراوه‌ته دینی ڕه‌سمی وشه‌ریعه‌تی
ئیسلامیش سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیه بۆ داڕشتنی یاساکان. ئه‌مه‌ش هه‌موو
ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که ماف‌و ئازادییه‌کانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ته‌نانه‌ت
به‌مانا باوه دیموکراسی یه‌که‌شی، ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. چونکه ئه‌وه
ئاشکرایه که‌مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتی
دیموکراسی و مافه دیموکراسییه‌کان جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ته وه ئه‌مه
سه‌ره‌کی ترین خه‌سڵه‌تی ده‌وڵه‌تی مۆدرێن وعه‌لمانییه.
سێیه‌م: ئه‌م ده‌ستووره پشتی به‌ستوه
به‌ده‌ستووری عیراق که‌ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌ومی و دینی و تایه‌فی،
عیراقێکی فیدراڵی له‌سه‌ر بنیات نراوه‌و شه‌ریعه‌ی ئیسلامیشی به‌سه‌رچاوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی داڕشتنی یاساکان داناوه. ته‌نانه‌ت له‌ده‌ستووری هه‌ریمدا
هاتووه که‌نابێت بڕگه وبه‌نده‌کانی، ناکوک بیت له‌گه‌ل ده‌ستووری
عیراقی فیدراڵ. ئه‌مه‌ش ئیلحاق کردنی ده‌ستووری کوردستانه به‌ده‌وڵه‌تی
عێراقه‌وه.
ئێستا به‌م سه‌رنجانه‌وه بابزانین گۆڕان ولایه‌نه ئیسلامییه‌کان، ڕه‌خنه‌یان
له کوێی ده‌ستووره و له‌پێداچوونه‌وه‌که‌شیاندا به‌شوێن ج مه‌به‌ستیکه‌وه‌ن.
کورته‌ی ئه‌و ڕه‌خنه‌و سه‌رنجانه‌ی که‌تائێستا له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم،
له‌لایه‌ن سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گوڕان ولایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه
هاتۆته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه ده‌کرێ له‌م خاڵانه‌دا بیانخه‌ینه
ڕوو:
١- گێڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌رله‌مان، بۆ
دوباره گفتوگۆکردن و داڕشتنه‌وه‌ی و ده‌نگدان له‌سه‌ری یان
به‌ته‌وافوق کردن.
٢- هه‌موارکردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌حکام
و بڕگه و هێڵه گشتییه‌کان و سیستمی سیاسی و کارگێڕی (که به‌پێی ئه‌م
ده‌ستووره داده‌مه‌زرێت) بگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ستووری کۆماری عیراق، به‌تایبه‌تی
ئه‌وه‌ی که‌په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی، به‌شێوه‌یه‌ک
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ببێته سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن و بنه‌مای
شه‌رعیبونی. پشتبه‌ستن به لامه‌رکه‌زیی ئیداری، به‌شێوه‌یه‌ک
پارێزگاکان و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوکانیان هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یان
هه‌بێت که له ده‌ستووری عێراقیدا دیاری کراوه.
٣- کورتکردنه‌وه‌ی دیباجه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و دوباره داڕشتنه‌وه‌ی
به‌گوزارشتی رون و لابردنی ئه‌و بڕگانه‌ی که جیاکاری له‌نێوان رۆڵه‌کانی
گه‌لی کوردستاندا ده‌کات له‌ڕوی پێشینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه.
ئه‌م خاڵانه به‌ڕۆشنی نیشانده‌دات که‌سه‌رنج و ڕه‌خنه‌کانی ئۆپۆزسیۆن
له‌ده‌ستووری هه‌رێم له‌سه‌ر جه‌هه‌ری ده‌ستووره‌که نییه وبه‌لایدا
ناچێت، به‌لکو به‌ته‌نها له ده‌وری مه‌سه‌له رواله‌تی یه‌کاندا ماوه‌ته‌وه‌و
به‌شی زۆری ره‌خنه‌که‌یان رووی له چونیتی دارشتن و سه‌رله‌نو داڕشتنه‌وه‌ی
ووشه‌و رسته‌و ده‌سته‌واژه‌کانه. له کاتیکدا که‌موکورییه جه‌وهه‌ری
یه‌کان له‌ده‌ستووردا زۆر ساده‌ن هه‌روه‌ک پیش‌تر گۆشه سه‌ره‌کیه‌کانمان
خسته‌روو. به‌واته‌یه‌کیتر مه‌سه‌له‌ی عه‌لمانی بونی ده‌ستوور وهه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی
ناسنامه‌ی قه‌ومی و ئاینی، که‌جو‌هه‌ری دابین کردنی ماف‌و ئازادیه‌کانی
فه‌رد وراوه‌ستانی د‌ستووری هه‌رولاتێکه له‌سه‌ربنه‌مای مافی هاولاتی
بوونی یه‌کسان، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه که‌ناچیته خانه‌ی ره‌خنه‌کانی
ئۆپۆزسیۆنه‌وه وئه‌وه‌تا به‌خالێک ده‌ستووری عێراقی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی
ده‌ستووری کوردستان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ وپێده‌چیت ره‌خنه‌ی ئۆپۆزسیۆن
له‌ده‌سه‌ڵات له‌وه‌دا بێت که‌نه‌یانتوانییوه، به‌باشی ده‌ستووری
کوردستان له‌ده‌ستووره عروبی وئیسلامیه‌که‌ی عێراق ده‌رکیشن. به‌م
حاله‌وه کاتێکیش باس له‌چاکسازی ئیداری وجێگیر کردنی لامه‌رکه‌زیه‌ت
وده‌سه‌لاتی هه‌ریمه‌کان له‌ده‌ستووردا دێننه‌ئاراوه، ته‌نها بۆشل
کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی وپارتییه نه‌ک بۆ فراوانکردنه‌وه‌ی
ئازادیه‌کان وکۆتاکردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و‌ده‌ستی ئاین وشه‌ریعه‌ت
له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردستان. به‌لکو ئۆپۆزسێۆنیش به‌هه‌مان شێوه
به‌بنه‌مای کۆنه‌په‌رستانه وشاهانه‌ی ده‌ستووری ئێستاوه خۆیان به‌ستۆته‌وه.
بێگومان ده‌ستووری هه‌ر وولاتیک ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئایدیولوژیاو
بیروبوچونی سیاسی و که‌لتوری ئه‌و بزوتنه‌وه‌و حیزبه سیاسییه چینایه‌تیانه‌یه
که‌له‌پشتی نوسین ودارشتن وپیاده کردنی ئه‌و ده‌ستووره‌وه‌ن جا چله
ده‌سه‌ڵاتدا بن یان ئۆپۆزیسیۆن. بۆ نمونه کاتێک خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا
شۆڕ‌شیان کرد له‌دژی ده‌سه‌لاتی شا‌و کلیسا دروشمه سه‌ره‌کییه‌که‌یان
ئازادی یه‌کسانی برایه‌تی بوو ، وه ده‌ستووره‌که‌شیان ئه‌م دروشمه
تیایدا ڕه‌نگی دایه‌وه، چونکه ده‌یانزانی ئه‌م دروشم و خواسته نایه‌ته‌دی
ئه‌گه‌ر ده‌ستووره‌که‌یان پشت نه‌به‌ستی به‌بێ جیایی دین له‌ده‌وله‌ت
وپه‌روه‌ردو خوێندن. بۆیه به‌بڕوای من چ ده‌ستووره‌که‌ی ده‌سه‌لات و
چ پێداچونه‌وه‌که‌ی ئۆپۆزیسیون هه‌ردوکیان تا ناخ کۆنه‌په‌ستانه‌یه‌و
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی وفکری وچیانیه‌تییه بورژوا قه‌ومی
و ئیسلامییه‌کان داڕێژراوه‌و هیج له‌قازانجی کومه‌لانی جه‌ماوه‌ری
ئازادیخواز‌و یه‌کسانخوازی سته‌مده‌یده‌ی کوردستان نییه. ئێمه
کومونیسته‌کان نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ده‌ستووره نین، به‌ڵکو
خوازیاری ده‌ستوورێکین که ڕاسته‌وخۆ، له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی
ئینسانی بوون ومافی هاولاتی یه‌کسان بۆ هه‌موو تاکاکانی کۆمه‌ڵی
کوردستان وسه‌لماندنی ئه‌وپه‌ڕی ئازدیه‌کان وخۆشگوزه‌رانی دابین بکات
داڕیژرابێ و به‌پشت به‌ستن به‌ڕاو ئیراده‌ی ڕه‌سته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ند
بکرێ. به‌تایبه‌تیش ده‌ستوورێک ده‌توانێ قازانج وبه‌رژه‌وندیه‌کانی
کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشان زامن بکات که‌کۆمه‌ڵگا وده‌وله‌ت له‌سه‌ر شێوه
نیزامێکی سیاسی وئیداری جه‌ماوه‌ری ونوینه‌رانی هه‌ڵبژێردراوایان،
سازبداته‌وه ورۆڵی جه‌ماوه‌ر له‌به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا له‌فراوانترین
ئاستدا زامنبکات. بێگومان خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌ده‌ستوورێکی سکولار
وئینسانی وبه‌نیزامێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی وا که‌ئازادی ویه‌کسانی
وخۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موان مسۆگه‌ر بکات، به‌نده به‌هێنانه مه‌یدانی
خه‌باتێکی شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه که‌کۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌لاتی
ئێستای کردۆته ئامانج وهیچ خۆشباوه‌ریه‌کیشی به‌چاکسازی ئۆپۆزسیۆن
نییه.
ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
|