١٥\٣\٢٠١٠
ده‌ستخۆشانه.
له‌په‌راوێزی هه‌ڵوێستی
کۆمۆنیستانه‌ی هه‌ردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و عێراق
سه‌باره‌ت به بایکۆتکردنی
هه‌ڵبژاردن.

وه‌ستا که‌مال
هه‌ڵبژاردنێکی گاڵته جاڕانه ڕۆژی 7.3.
2010، له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا به‌ڕیوه چوو، به‌پێی هه‌واڵه‌کان 42%
له‌خه‌ڵک به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نه‌کردووه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا،وه
له ئاستی جالیه‌ی عێراقیشدا له ده‌ره‌وی وڵات له‌کۆی 1،900 ملیۆن و
نۆسه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر ته‌نیا 250 هه‌زار به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان
کردووه، ئه‌مه به‌پێی هه‌ندێک ڕاگه‌یاندن وه‌کو من گوێم لێ بووه،
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ده‌ست پێشخه‌رو ڕێچکه شکێنه‌ر بوو،
وه یه‌که‌م ده‌نگیش بوو که به‌رز بوه‌وه نا بۆ هه‌ڵبژاردنی میلیشیاو
تایفه‌گه‌ری، ئه‌مه جێگای شانازییه و، له‌مێژووی کوردستان و عێراقدا
جێگایه‌کی گرنگ ئه‌گرێت. من نامه‌وێت بچمه سه‌ر هه‌ندێک که‌س به‌ناو
چه‌پ و کۆمۆنیست ئامانجی سیاسی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵایتی بونه‌وه‌یان لایه‌نگری
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون، به‌لام به‌بێ پیشان دانی هیج ئه‌ڵته‌رناتیڤێک
که به‌قازانجی چینی کرێکار بشکێته‌وه له په‌رله‌ماندا، نازانم ئه‌م
هاوڕێیانه ئه‌گه‌ر شانسی به‌شداریان هه‌بوایه، قه‌راره چ کارێک بۆ
کۆمه‌لگا ئه‌که‌ن، من هیچ شتێک ، یان ڕونکردنه‌وه‌یه‌کم نه‌بینی له‌م
هاوڕێیانه. ته‌نیا ئه‌وه‌یان وت با چه‌په‌کان به لیستێک به‌شداری بکه‌ن،
گوایه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیان ناسێت، دیاره چه‌پێکی له‌م جۆره په‌رش
و بلاو، بێ ئاسۆی سیاسی، بێ دیسپلین به‌رامبه‌ر به چه‌پ بوونی خۆشیان،
ئه‌مه ناتوانێت ببێته ئومێد بۆ چینی کرێکار.
ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمه له‌م وتاره‌دا، له‌سیاسه‌تی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستاندا ڕه‌نگی دابوه‌وه ، که ئه‌و هۆکارانه
چیبوون که حیزب به‌شداری نه‌کرد؟. هه‌ر چه‌نده منیش خۆم لایه‌نگری
بایکۆتکردن بووم ، به‌ڵام حیزب به هۆکارێکی زۆر لاوازتره‌وه به‌شداری
نه‌کرد، که گوایه ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نیه، وه شه‌فافیه‌ت نیه،
گوایه ته‌زویرات ئه‌کرێت، چاره‌نوسی کوردستان ئه‌به‌ستنه‌وه به‌عێراقێک
که ده‌یان ساڵه خه‌ڵکی کوردستان قه‌تڵ و عام ئه‌کات، وه ئه‌م
هێزانه میلیشیاو قه‌وم گه‌رایی و خێڵه‌کی و ئیسلامین....هتد . ئه‌مانه
هۆکاره‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بوون بۆ بایکوت کردن ،
منیش ئه‌م سیاسه‌ته‌م پێ دروسته ، به‌ڵام ئه‌مه هۆکاری سانه‌وین ،
هۆکاری جدی و ئه‌ێل نین بۆ حیزبێک که خۆی به پێشڕه‌وی چینی کرێکار ئه‌زانێت،
بۆ حیزبێک که ناوی حیزبی کۆمۆنیزمی کرێکاری بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ی له کوردستان و عێراقه، نه په‌رله‌مانه‌و نه
حکومه‌ته‌و نه هه‌ڵبژاردنیشه، به‌لام له دیموکراسی په‌رله‌مانیشدا،
کۆمۆنیسته‌کان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا زۆر به‌که‌می ئه‌توانن شتێک به‌شتێک
بکات به قازانجی چینی کرێکار و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش،هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه
نیه جه‌ماوه‌ریان له‌ده‌ورنیه، یان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که ئارام و
دیموکراتیک نیه، یان کوردستان ئه‌به‌ستنه‌وه به‌عێراق، یان گیرفانیان
خاڵییه‌و خه‌رجیان پێ نیه بۆ پروپاگه‌نده کردن سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن
، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاگه‌یه‌نیت،هیچ له‌م
هۆکارانه نیه، به‌ڵکو هۆکاری بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌کی بۆ بایکۆتکردن، که
جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر به‌ر له‌هه‌مومان جه‌ماوه‌ری فراوانی چینی
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش، ئامانجی واقعی خۆی نابینێته‌وه له هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانیدا، که‌متر خۆش خه‌یاڵییان سه‌باره‌ت به‌جێگاو ڕیگای هه‌ڵبژاردن
و په‌رله‌مان له‌ژیانی خۆیاندا ئه‌بینه‌وه، چینی کرێکار‌و هه‌م
کۆمۆنیسته‌کانیش ئه‌زانن له‌په‌رله‌ماندا جێگا‌و ڕێگه‌ی خۆیان نادۆزنه‌وه.
چینی کرێکار خۆی باش ئه‌زانێت، که‌هه‌ڵبژاردن ئامرازی ئاڵ و گۆڕی ڕیشه‌یی
له‌کۆمه‌ڵگادا پێک ناهێنێت، چونکه خۆ کردن به خاوه‌نی کۆمه‌ڵگه ، وه
گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانییه‌وه
دیاری ناکرێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌نیا سیناریۆیه‌ک
بوو، حیزبیش زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌ئکیدی کردووه، ته‌نیا ناوه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن
بوو، ناوه‌رۆکه‌که‌شی کاریکاتۆرێکی ساویلکانه‌و منداڵانه بوو. به
داخه‌وه ئه‌مه له سیاسه‌تی هه‌ردوو حیزب‌دا غایب بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
من ده‌ست خۆشیتان لێ ئه‌که‌م، سه‌باره‌ت به‌بایکۆتکردن.
زۆر که‌س چتنی کرێکار ئه‌که‌ن به وه‌سیله‌یه‌ک خۆیانی پێ ئیجتماعی بکه‌نه‌وه،ئه‌مه
نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌ی چه‌پ ڕه‌وانه‌یه، تا ڕاده‌یه‌کیش ساویلکانه‌یه
له‌ڕوی سیاسیه‌وه، که ئه‌م په‌تایه له‌ناو زۆرله چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کاندا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه،به‌هۆی زاڵ بوونی میدیای چه‌واشه‌کاری ناسیونالیزم،
ئه‌وه‌ی شانسی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌به‌ستێته‌وه،
زیاتر ئه‌چێته که‌ناره‌وه، ئه‌وشی که‌ئه‌مێنێته‌وه ڕادیکاڵترو
کڕێکاری تر ئه‌مێنێته‌وه.
چینی کرێکار شۆڕش ئه‌کات، قازانجی ئه‌و له سه‌رنگون کردنی سیسته‌مه‌که‌دایه،
هه‌ر لایه‌نێک بانگه‌وازی کرێکارن و زه‌حمه‌ت کێشان بکات بۆ ده‌نگدان و
، وه‌عدیان بداتێ له‌په‌رله‌ماندا کارێکیان بۆ ئه‌که‌ن، مافه‌کانیان بۆ
به‌ده‌ست دێنن، ئه‌مه خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکی کرێکاره. که‌م نین ئه‌و
لایه‌نانه‌ی که ئاوا خۆیان به‌خه‌مخۆری هه‌ژاران ئه‌ناسێنن، کاتێک
هێزێک، یان لایه‌نێک با خۆیشی به کۆمۆنیست و چه‌پ بزانێ، کاتێ بانگه‌وازی
کرێکاران ئه‌کات بۆ په‌رله‌مان ، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که کرێکار ته‌سلیم
به سیاسه‌تی په‌له‌مانتاریزم ئه‌کات، پێم وا نیه کرێکار بێته پای ئه‌م
پروپاگه‌ندانه، چونکه چینی کرێکار ئامانجه‌کانی خۆی له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا
نیه، چینی کرێکار دوژمنی خۆی ئه‌ناسێت،که ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و
سیسته‌مه‌که‌یه‌تی، که‌سه‌رمایه‌داریه.
بۆ مه‌سه‌له‌ی خزمه‌ت گوازاریش، بۆ خه‌ده‌مات و باش کردنی ژیانی
هاوڵاتیان، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ژنان، بۆ به مه‌ده‌نی کردنی کۆمه‌ڵگه،
بۆ بیمه‌ی بێ‌کاری....هه‌روه‌ها، هه‌موو ئه‌م کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه ،
ئه‌بێ خه‌ڵک له‌ڕیزی سه‌ربه‌خۆیی خۆی کۆبێته‌وه‌و ڕێکخراو بێت به‌رامبه‌ر
به‌ده‌سه‌ڵات،بۆ سه‌پاندنی داخوازیه ڕه‌واکانیان.
بۆ نمونه یه‌کێتی بێکاران که ڕێکخراوێکی پان و به‌رین بوو خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی
به‌رچاو بوو،ئه‌بێ ئه‌م ڕێکخراوه، وه هه‌مو ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانی
تریش له‌ڕێگه‌ی میتینگ و خۆپیشاندان و شێوازی جۆر به‌جۆر داخوازیه‌کانی
خۆی به‌یان بکات به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌لات ، نه‌ک نوێنه‌رێکیان هه‌ڵبژێردرێت
و بنێردرێته په‌رله‌مان و ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان،ئه‌و کاته ئه‌بێته
ڕێکخراوێکی زه‌رد، ئیتر ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یه‌کێتی بێکارانه‌وه یان
ڕێکخراوێکی تری جه‌ماوه‌رییه‌وه نامێنێت. بۆیه له سیسته‌می په‌رله‌مانی
و به‌تایبه‌ت ئه‌م په‌رله‌مانه میلیشیایه ، ئاواته‌کانی خه‌ڵک خه‌یاڵه،کاتێ
ڕیکخراو نه‌بیت، ئه‌بێ به‌رامبه‌ری هێز بیت ، نه‌ک به‌شێک بیت له و‌ده‌سه‌ڵاته.
Wasta_kamal33@yahoo.com
|