ده‌ستخۆشیی و سه‌رنجێک
بۆ
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
ماڵپه‌ڕی سه‌رده‌شت.
به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی
ماڵپه‌ڕی (سه‌رده‌شت
عوسمان) ده‌ستخۆشییه‌کی
گه‌رم له ده‌سته‌ی
به‌رێوه‌به‌ریی
ماڵپه‌ڕه‌که ده‌که‌ین و
هیوادارین نووسه‌ران
رۆژنامه‌نووسه
ئازادیخوازه‌کان به
بابه‌ت و به‌دواداچوونی
خۆیان له‌و رووه‌وه
به‌شداریی گه‌رموگوڕی
تێدا بکه‌ن،
هه‌روا هیوادارین
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییش
ئه‌و ماڵپه‌ڕه بکه‌نه
سه‌کۆیه‌کی ته‌واو ئازاد
و به پێی گرنگیی
نێوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان
گرنگیی به بابه‌ته‌کان
بده‌ن نه‌ک به هه‌ندێ
ناوی قه‌به و نێوه‌رۆک
پووچی دژ به ئازادیی
نووسین ئه‌و سه‌کۆیه‌ش
به ده‌ردی میدیا به ناو
ئازاده‌کان ببردرێ،
ئاخه‌ر هه‌ر دوێنێ بوو
ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
نووسه‌رێک له‌سه‌ر
گه‌نده‌ڵییه‌کانی
(سه‌رده‌م و به‌ختیار
عه‌لی و ...هتد)ی نووسی
به‌ختیار عه‌لی رۆژنامه‌ی
به‌ناو ئازادی (ئاوێنه)و
هه‌ندێک رۆژنامه‌یتری
له‌و بابه‌تانه‌شی ملکه‌چ
کرد که بابه‌تی ئه‌و
نووسه‌ره
بڵاونه‌که‌نه‌وه، بۆ
ده‌بێ ئێستا ماڵپه‌ڕی
سه‌رده‌شت (که سه‌رده‌شت
له‌سه‌ر ئازادیی نووسین
تیرۆر کرا) قسه
بێسه‌روبه‌ره‌کانی
به‌ختیار و ئه‌و که‌سانه
بڵاوبکاته‌وه که خۆشیان
بۆیان نه‌ناردوون به‌ڵکه
له ئاوێنه و هاوڵاتی
وه‌ریانگرتوون! به
راستیی سه‌یره که ئێمه
بمانه‌وێ مافی پێشێلکراوی
(ئازادیی نووسینی
سه‌رده‌شت و
ئازادیخوازانیتر) به
بابه‌تی ئه‌و که‌سانه
وه‌ده‌ستبهێنین که جگه
له‌وه‌ی دژی ئازادیی
نووسینن وه‌ک
فاشییسته‌کانیش
ده‌یانه‌وێ ئازادیی
ته‌نیا بۆ خۆیان بێ!!!
که ئێمه خۆمان ئاوه‌ها
بین، پێویست ناکا پارتی و
ده‌سه‌ڵاتدارانیتر و
به‌رهه‌ڵستکاره
سیاسه‌تبازه‌کان به‌وه
تاوانبار بکه‌ین که سه‌ر
له ئازادیی نووسین
ده‌شێوێنن و هه‌ندێک
پێنووسی ده‌ربار و
رووکه‌ش بۆ جوانکردنی
خۆیان
به‌کارده‌هێنن! که له
راستییدا پێیانه‌وه
ناشیرنتر ده‌بن.
ئه‌مڕۆ
٢٢\٩\٢٠١٠
emrro@emrro.com