١٥\٥\٢٠١٧
دەتانەوێ ببنە
فەرەنسييەكان!

شوان سدیق
شەو لەگەڵ كچە خەوتبوو تا بەيانى فڕەى مەشروبى دەهات. كەچى رۆژى دواتر
كچە وتبووى “دەعوەتى منيت لەريستۆرانت” كورە وتبووى گۆشتى بەراز ناخۆم
چونكە حەرامه!
تەبيعەت و رووى زۆرى تاكى كورد وايە كە ئيمە حەزمان بەهەمووشتە. بەڵام
كاتيك كەدەگاتە سنووريك كەبۆ خۆمانمان دياريكردوە. پاشەكشە دەكەين. ئەم
سنوورەش دابەش بووە بەسەر جوگرافياى حزب و ئاين و دەزگا پەيوەندى
دارەكان.
جا ئەگەر شتيكبش پەيوەندى بەخۆمانەوە هەبيت بۆمان گرنگ نييه باسى
ناكەين، يان راستەوخۆ دەست دەكەين بە ئامۆژگارى و نەسيحەتى
بەرامبەرەكانمان.
حەفتەى پيشوو لە حەفلەى عەشيرەتەكەى رەسمى بەچەكى برنەو لەسوارى ئەسپ
گرتبوو كەچى كاتيك فەرەنسييەكان سەرۆكى گەنجيان دياريكرد لەچۆكى خۆى
دەداو نووسيبووي “ئاخ كەى ببينە فەرەنسا”.
بەريزان بەم پيكهاتە عەقڵيەتەوە، ناگەن، ناگەين. بە فەرەنسا ئەو
گەنجانەى لەپاريس بۆ دەرچوونى ماكرۆن دانسيان دەكرد وادەزانن هى
ئەمرۆيە گەيشتووين پێى؟ نەخير.
ئەوە درۆيەكى گەورەيه بگوترێ ئيمە ئينسانين و ئەوانيش ئينسان چونكه
ئەوان لە رابردوودا نەخۆشيەكانيان ريشەكيش كردوە. گۆرانكاريان يەكەم لە
عەقڵيەتى خۆيان و دواتر پەروەردەو ئاين و پيداويستييەكانى تر كردوە.
كەمن و تۆ چاومان لە ئازادى ئەوانە و حەز دەكەين بگەين بەوان دەبێت
ئازاديەكانى ئينسانمان بەئازادى خۆيشمانەوە پى هەزمبكريت، ئەگەر نا
نەچينە ناو ئەم ياريەوە باشترە!
ديارە ليكدانەوەكان زياتر بۆ بابەتى سياسى بووە ئەم ماوەيە بەبۆنەى
هەلبژاردنەكانى فەرەنساوە.
تۆ كە لەكوردستانەوە باسى سەرۆكى ماوە بۆ دريژكراوى خۆت ناكەى و پر
دەدەيتە سەرۆكى وڵاتى مەدەنى و رينساس ئەمە چى گەمژەييەكە يان
بەرامبەرەكانت بە گەوج دەزانيت.
مەگەر نازانيت، فەرەنسييەكان بەئاسانى ئەم رۆژەيان دانەمەزراندووە،
ئەوان رابردوويەكى پر ماندبوون و تيكۆشانيان هەيە. ئەوان خۆيان لە
خورافياتى كۆت و بەندى ئايين و دەستوپيوەندەكانيان رزگار كردوه.
ئەوان سەرۆك عەشيرەتيان نيه. ئەوان حزب وەكو موقەدەس سەير ناكەن. حزبى
بنەمالەيان نييه ئەگەر كەسانى دينى توندوتيژ وازيان لێبهينيت. ئەوان
جياوازى بيربۆچوونى يەكديش قبووڵ دەكەن.
لە فەرەنسا سەرمايەدارنييە وەكو كوردستان قەرزارى خەلك بێ و كەچى
ميدياى زەبەلەح دامەزرينيت، بۆ گەوجاندن و داپۆشينى خراپييەكانى
كەسانيكى ناو حزب و كۆمپانياكەى.
قەينا حزبيكى وەكو پارتى ديموكراتى كوردستان. خۆى يەكلاى كردوەتەوە
باوەرى بەو ديموكراسيەتە هەيە كە ئەوەيە دەيبينين. ئەندامەكانيشيان
ئەوەندە بير لە ئەزموونيك ناكەنەوە زيانى بۆ ئەزموونى ديموكراسيانەى
خۆيان هەبيت!
ئەى لەناو حزبيكى وەكو بزووتنەوەى گۆڕان بۆ كەس ناويريت باسى نەوشيروان
مستەفا بكات. كەچى لايەنگرانى ئەم حزبە شەوتا بەرە بەيان تۆپ و كاتيۆشا
بەحزبەكانى ترەوە دەنين و بازارى ئيستاشيان هينانەوەى باسى فەرەنسا
بەنموونە بۆ بەرامبەريان دەهيننەوە.
دەزانين پارتى پەرلەمانى داخستوە و برايەوە ئەى بۆ باسى سەرۆكى گۆران
ناكەن. لە ئەوروپا خەريكى چييە نەخۆشە؟ ئەى جيگرەوەى كييە؟ ئايا
حزبايەتى وەها دەبێت؟!
يەكيتى نيشتمانى حزبيكە هاوشيوەى پارتى بەشدارە لەرووداوەكان و
لايەنگرانيان هەر جۆرە قسەيەك ئاوات بە فەرەنسا بخوازن هيچ سوديك
ناگەيەنيت با وەكو كابراى مەشروب خۆر گۆشتى بەرازى لاحەرام بيت. ئەم
جۆرە عەقڵيەتە هيچى لى سەوز نابيت!
رۆژى ٧ى ئايار لە خوولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتيى فەرەنسا
ئيمانوێل ماكرۆن، لە خوولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتيى فەرەنسا
رێژەى ٦٦.٠٩٪؛ى دەنگەكانى بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا مارين لو پێن
شكستى هێنا. ٣٣.٩٤٪؛ى دەنگەكانى بەدەستهێنا. س. رووداو.
ئيستا ماكرۆن بۆ پێنج ساڵى ديكە سەرۆكايەتى فەرەنسا دەكات. لە ميژووى
سەرۆكايەتيى فەرەنساشدا، كە ٢٤ سەرۆكى ديكەى بەخۆيەوە بينيوە، ماكرۆن
دەبێتە گەنجترين سەرۆكى ئەو وڵاتە، كە تەمەنى ٣٩ ساڵە.
دەرچوونى ئەم گەنجە وەك سەرۆك كاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆيدا هينا
بەتايبەتى لە وڵاتانى شەرقى و ئيسلامى چونكە لەم وڵاتانە سەرۆك و
سياسيەكان بۆ ماوەى لەسەر كورسيەكانيان دەميننەوە، ديارە زۆرينەى
خەلكيش بە هەر هۆكاريك بێ، ئەوان ئەم كەسانەيان قبووڵ كردوە!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|