١٨\١٢\٢٠١٠ ده‌ته‌وێ شانۆ و مۆسیقا زینده‌به‌چاڵ بکه‌ی؟
ئه‌م عه‌قڵه به‌ربه‌ریه‌ی چاخی به‌ردین هه‌روه‌ک چۆن ئێوارانی کۆڕنیش و خۆرئاوابوونی (ئه‌بو نواس)ی له خۆی حه‌رام و قه‌ده‌غه کردووه به‌هه‌مان شێوه‌ش ناچێته کۆلیژ و په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان هه‌تاکو سه‌رجه‌م په‌یکه‌ره‌کان نه‌شکێت و لانه‌برێن، ئه‌مه مه‌رجی کاکی وه‌زیره ده‌بێ بۆی جێ به جێ بکرێت، نازانم ئه‌و لیسیته‌ی ئه‌م که‌سه‌ی هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌بێ چۆن له ژیان و داهاتووی تاکی عێراق بڕوانێ، ئه‌ی ده‌بێ دایکان و باوکانی ئه‌م سه‌رده‌مه دڵی چیان به‌و خوێندن و په‌روه‌رده‌یه خۆش بێت که نموونه‌ی وه‌ک ئه‌م عه‌قڵه دۆگما و چه‌قبه‌ستووی سه‌ده‌کانی تاریکی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
که‌سێکی ئاوا تا دوێنێ له ئه‌شکه‌وته‌کانی جه‌هاله‌ت و دارستانه‌کانی سه‌له‌فیه‌ته‌وه ژیاوه ئه‌مڕۆش به‌خۆیو ڕیش و شمشێر و ته‌زبیحه‌که‌یه‌وه هاتۆته سه‌ر کورسی وه‌زاره‌ت بێگومان ده‌بێ شانۆ و مۆسیقا له ناو به‌رێت و گیان و هه‌ستی هونه‌رمه‌ندان زینده به‌چاڵ بکات، که‌سێک که له مانای ژیان تێنه‌گه‌یشت بێت له بۆشایه‌کی ئه‌م گه‌ردوونه‌وه له ئاسمانی پایته‌ختدا که‌تبێته خواره‌وه‌و کرابێت به وه‌زیر چووزانێ مۆسیقا چیه! شانۆ چیه! وێنه کێشان و په‌یکه‌رسازی چیه! نازانێ هونه‌ر چ پێگه‌یه‌کی مه‌زن و گرنگی هه‌یه له بوونی گه‌لاندا و میلله‌تانی دنیاش به‌هۆی هونه‌ر و ئه‌ده‌به‌وه مێژوویان پارێزراوه و له ناونه‌چوون، گه‌لێک سه‌یره یاران له سه‌ره‌تایی هه‌زاره‌یی سێیه‌مدا و له سه‌رده‌می جیهانگیری و پیشکه‌وتنی زانست و زانیاری‌دا ئه‌م نموونه نامۆ و له مرۆڤ نه‌چووه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ت بێت که نه‌ک هه‌ر شایه‌نی له وه‌زاره‌ت به‌ده‌رکردنه به‌ڵکو له شار به‌ده‌رکردنیشه.
ئه‌گه‌ر له کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی عێراقدا نموونه‌ی ئاوا سه‌یری وه‌ک ئه‌م وه‌زیره بکه‌نه‌وه به وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌بێ سه‌رجه‌م خوێندکاران و قوتابیان له پۆله‌کانه‌وه بێنه ده‌ره‌وه وه‌کو (بێکه‌س)ی نه‌مر هاوار بکه‌ن و
|