١٨\٥\٢٠١٠
ده‌تنووسمه‌وه و
ده‌ترسم جوان
نه‌بی.

شوان حه‌سه‌ن
دوای دوو ساڵ
خۆکوشتنت، خوێنت له یاده‌وه‌ریم موتربه ده‌کا، کچێکم ده‌بێ له تۆ
ده‌چێ.
... بۆ خوشکم ...
تا دێ دڵم ده‌بێت
به ئاو میوانی وه‌ک تۆ و
ڕێبوارانێ لێره و له‌وێ تاسه ده‌شکێنن
دڵۆپ دڵۆپیان بۆ ده‌که‌مه‌وه
تا ماندوو ده‌بن له‌گه‌ڵیان داده‌نیشم و ده‌ست بار له‌گه‌ڵ مردووه‌کانیان
ده‌گرم.
*
* *
کێ چی ده‌زانی بیڵێ
که خۆت کوشت
بێداری بێ نووزه قژه‌کانی له‌ده‌ست به‌ربۆوه
مراویه‌کی روح سووک...له حه‌وزێکی پڕ له خه‌نه
به باڵه‌کانی ڕه‌نگی هێلکه‌کانی بۆ ده‌کردی به قه‌وزه
تۆش به مۆریی و زه‌نگیانه
بێچووت بۆ دروست ده‌کرد
چۆن ته‌مه‌نت دایه ده‌ست چرکه‌ی گولله
*
* *
بیره‌وه‌ریه‌کانت
له ئه‌لبوومی قوژبنێکی پڕ له خوێن دا ده‌خرێ و
له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کاندا سام ده‌گرن
ئازیزانت بۆ کوێ بڕۆن
خۆ سیمات له جۆلانه‌ی جێگادایه و
له نێوان دره‌ختی ته‌مه‌نی ئه‌وان ده‌هات و ده‌چوو
*
* *
ده بڵێ
خه‌واڵوو بووم و
ڕێکه‌وت په‌نجه‌ی خستمه سه‌ر په‌لاپیتکه‌ی
بڕیار
*
* *
روویان لێوه‌رده‌گێڕی
ئه‌وان زۆرن
پاساوه‌کانیان
دڵۆپه خوێنه‌کانت په‌ست و شێ‌دار ده‌که‌ن
له مه‌رگێکی ته‌نیا ده‌گه‌ڕای و
ده‌ته‌وێ بتشۆن و بخه‌وی
ماندوویت
له‌فرمێسک و
پاکانه و
پاکیزه‌ییان
ده‌ی چی ده‌ڵێن با بڵێن
له‌گه‌ڵ مه‌رگدا سه‌رمات نه‌بێ
ته‌نیایی ئازارت نه‌دا
من ده‌چـم بۆ دادگای ئه‌وان
*
* *
گه‌رده‌لوولێک کات هه‌ڵده‌گرێ و
له که‌مه‌ری دره‌ختێک ووردوخاش ده‌بێت
هه‌ور و ته‌م کۆیده‌که‌نه‌وه و
له که‌نارێکی شێداره ده‌یکه‌ن به شوێن
نیگا منی ده‌هۆنیه‌وه و
به‌دوای ده‌رزێک دا ده‌گه‌ڕا تا بمکا به دڵۆپ و
تنۆک تنۆک له سه‌رسوڕمانه بمبارێنێ
*
* *
نه‌ت هێشت له ڕۆژی پاکبوونه‌وه
هیچ بڵێم
هه‌رزه‌کار بووم ئه‌و ساته
وامده‌زانی گرێیه کوێره‌کانی نه‌هامه‌تی
کێوه‌کان ده‌یکه‌نه‌وه
ده‌با نه‌ڕۆیشتبام
له‌وانه‌بوو
گڕی لێوم له حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ماندا
حاکم بووایه و
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئاسمانه‌ی بسوتاندبایه
که به‌سه‌ر تۆدا ده‌چه‌مایه‌وه
له ڕۆیشتنم ببوره
له‌گه‌ڵ مه‌رگدا
وێنه‌ی زۆرمان گرت
به‌س ده‌ستمان له سه‌ربه‌ستی یه‌کتر نه‌دا
دره‌نگ زانیم و
دره‌نگ هاتمه‌وه
وه‌لێ هێشتا ته‌مێکی سۆر
له ژێر به‌ردی سه‌ر برده‌که‌ت
هه‌ڵمێکی ده‌هێنا و
په‌نجه‌کانمی ده‌کرد به دڵۆپ
له که‌سم نه‌پرسی به‌چاوی تۆ
به شێنه‌یی
له‌گه‌ڵ سێبووریدا خزامه لات
نامه‌یه‌کم له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ت له خۆڵ نووسی و
ئاوڕشێنم کرد
گوێت لێم بوو
که پێـمگوتی
کچه‌که‌م له تۆ ده‌چێ
که تووڕه ده‌بێ
پێچێ ژان هه‌ڵمده‌گرێ بۆ لات.
*
* *
حه‌زم ده‌کرد کوڕێ ئه‌ویندارت بووایه و
کووچه و کۆلانه‌کانی
پڕ له بۆن و پۆسته‌ر بکردبای
له‌گه‌ڵی بگریابام
دوا بۆنی تۆم لێبکردبایه.
*
* *
ده‌زانی
مه‌رگ چاوه که‌ژاڵه‌کانتی
کردووه به چاویلکه و
به دوایی کچانی گه‌ڕه‌ک دا ده‌گه‌ڕێ.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|